خه‌بات: ساسان دەروێش‮ -‬ ئەڵمانیا:-‮ ‬
شاجوانی‮ ‬كەسایەتی‮ ‬كوردستان،‮ ‬سەحەر عەبدوڵڵا دەروێش ناسراو بە سەحەر بەدری‮ ‬،‮ ‬لە دایكبووی‮ ‬ساڵی‮ ‬1983 ی‮ ‬ناوچەی‮ ‬گەرمیانە و نیشتەجێی‮ ‬شاری‮ ‬كۆڵن لە ووڵاتی‮ ‬ئەڵمانیا‮ ‬،‮ ‬لە ساڵی‮ ‬2013 بووە شاجوانی‮ ‬كوردستان‮ ‬،‮ ‬لە ماوەی‮ ‬كاركردنی‮ ‬و خستنەڕووی‮ ‬پڕۆژە و بیرۆكەی‮ ‬كارەكانی‮ ‬لە بواری‮ ‬ڕێكخراوی‮ ‬و خزمەتكردن بە مرۆڤایەتی‮ ‬لە هەوڵێكی‮ ‬بێ وچاندابوو لەگەڵ ئەوەشدا توانی‮ ‬جێگا دەستی‮ ‬خۆێ دیاری‮ ‬بكە ناوەكەی‮ ‬وەك ئەستێرەیەكی‮ ‬گەش بۆ هەمیشە بدرەوشێتەوە و سەنگەرەكانی‮ ‬پێشمەرگەش لەیاد ناكات و بەپڕۆژەی‮ ‬تایبەت بەسەری‮ ‬كردونەتەوە‮ ‬،‮ ‬لە دوای‮ ‬وادەی‮ ‬كۆتایهاتنی‮ ‬كارەكانی‮ ‬هەنگاوی‮ ‬بەرە و هونەرەی‮ ‬سینەما و‮ ‬ڕۆڵ بینین وەك ئەكتەر لە چەند فیلیمێكدا درێژەی‮ ‬بەكارەكانی‮ ‬دا لەگەڵ كارەخێرخوازییەكانی‮ ‬،‮ ‬لە ئێستاشدا‮ ‬لە فیلیمێكی‮ ‬دیكەدا‮ ‬ڕۆڵێ كچە ئەنفالكراوێك دەبینێ،كەئێستا لە كۆتایی‮ ‬هاتنی‮ ‬وێنەگرتنیەتی‮ ‬و فیلیمێكی‮ ‬درێژی‮ ‬سینەماییە بەناوی‮ ‬بیتار،‮ ‬سەحەر بەدری‮ ‬دەرباەی‮ ‬ئەم كارەهونەرییە بۆ خەبات دوا.

سەحەر بەدری‮ ‬گوتی‮: ‬بەهۆی‮ ‬ئەزموون و بەشداریكردنم لە‮ ‬ڕابردوودا لەوچەند فیلیمەدا‮ ‬،‮ ‬ئەم جارەش لەلایەن دەرهێنەری‮ ‬سینەمایی‮ ‬پڕ‮ ‬لە ئەزمون‮ ‬جەمیل‮ ‬ڕۆستەم‮ ‬داوای‮ ‬لێكردم‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬كچە ئەنفالكراوێك بەرجەستە بكەم لە فیلیمێكدا كەباس لە خەبات و شۆڕشی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد و خۆڕاگری‮ ‬هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان دەكات دژ بەچەكدارانی‮ ‬ڕێكخراوی‮ ‬تیرۆریستی‮ ‬داعش لە ماوەی‮ ‬سەرهەڵدانی‮ ‬ئەو رێكخراوە لە عێراق و كوردستان‮ ‬دەكات‮ ‬،‮ ‬خۆم وەك عاشقێكی‮ ‬سینەما و نواندن هەمیشە خەونم بووە كە بتوانم‮ ‬ڕۆژێك بگەمە ئەو جیهانە فراوانەی‮ ‬هونەر كە بۆ ئێمەی‮ ‬كورد كلیلی‮ ‬كردنەوەی‮ ‬دەرگاكانە بۆ نێو ماڵەكان وگەیاندنی‮ ‬پەیامی‮ ‬نەتەوەیمان كە خۆیی‮ ‬لەخۆیدا شۆڕشێكە بەهونەر‮.

‬پاشان سەحەر گوتیی‮ : ‬لە كاتی‮ ‬بوونم بەكەسایەتی‮ ‬شاجوانی‮ ‬كوردستان زۆر داوام لێدەكرا كە بەشداربم لە نواندن لە چەند فیلیمێكدا،‮ ‬بەڵام لە دوای‮ ‬تاوتوێكردنی‮ ‬چیرۆكەكانیانم بەدڵ نەبوو‮ ‬،‮ ‬بۆیە قبوڵم نەكردوە‮. ‬دەمویست لەگەڵ ویست و ئارەزوم بگونجێ ئینجا بڕیاربدەم ئەوەش لەوكاتەدا هاتەدی‮ ‬،‮ ‬هەروەها سەرحەر لە درێژەی‮ ‬وتەكانیدا گوتیشی‮ ‬،‮ ‬بۆ بەشداربوونم لەم فیلمە وپێدانی‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬سەرەكی‮ ‬وەك كچە ئەنفالكراوێك‮ ‬،‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬سەرەكیم وەرگرت‮ ‬،‮ ‬كاتێك دەقەكەیان بۆ ناردم و خوێندمەوە لە كەسایەتی‮ ‬مندا بەرجەستەبێ كە كچەكە هیچ كەسوكاری‮ ‬نەماوە و پیاوێك ئەركی‮ ‬بەخێوكردنی‮ ‬لە ئەستۆ گرتوە‮ ‬،‮ ‬كە ئەم دەقە زۆر نزیك بوو لە ژیانی‮ ‬ڕاستەقینەی‮ ‬خۆم و هاوشێوەی‮ ‬ئەوكچە‮ ‬،‮ ‬دەرهێنەرەكەش ئەو‮ ‬ڕاستیەی‮ ‬دەزانی‮ ‬دەربارەی‮ ‬ژیانی‮ ‬من كە منیش باوك و دایكم نیە ولەلای‮ ‬كەسێكی‮ ‬تر پەروەردەكراوم‮ ‬،‮ ‬بۆیە منی‮ ‬هەڵبژارد بۆ ئەو‮ ‬ڕۆڵە‮ ‬،‮ ‬كچەكە زۆر ئازاییە لە ناخی‮ ‬خۆیدا و زۆر بەهێزە بۆ‮ ‬ڕاگرتنی‮ ‬كەسایەتی‮ ‬خۆی‮ ‬و بەرەنگاربوونەوەی‮ ‬بەرامبەر ئەو سەختیانەی‮ ‬كە‮ ‬ڕووبەڕووی‮ ‬دەبوونەوە زیاتر بڕوای‮ ‬بەخۆی‮ ‬و ژیان دەبوو بەرەو ئاواتەكانی‮ ‬و خەونەكانی‮ ‬هەنگاوی‮ ‬دەبڕی‮.

‬لە كۆتایشدا سەحەر ئاماژەی‮ ‬بەتەواوبوونی‮ ‬وێنەگرتنی‮ ‬فیلیمەكە داو گوتی‮: ‬لە ئێستادا فیلیمەكە ئامادەییەو كۆتایی‮ ‬هات بە وێنەگرتن كە زۆربەیان لە شارەكانی‮ ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬كوردستان بوون بەتایبەتی‮ ‬شاری‮ ‬سنە كە ماوەی‮ ‬سێ مانگی‮ ‬خایاند و من لەوێ مامەوە تاكۆتای‮ ‬زۆربەی‮ ‬زۆری‮ ‬ستافەكەش هەموویان ئێرانی‮ ‬بوون تەنها من و دوو هونەرمەندی‮ ‬دیكە كورد بووین لەگەڵیان‮ ‬،‮ ‬بەهیوام لە فیستیڤاڵە نێودەوڵەتیەكان خەڵات وەرگرێ و خۆم ئامادەبكەم بۆ كاری‮ ‬بەرزتر و جوانتر سوپاس بۆ ستافی‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات كە بەهەمیشەیی‮ ‬بەسەریان كردومەتەوە‮. ‬