وەك هەمیشە گەڕیدەی ناسراوی بەرەگەز كورد بەدل رەفۆ، لەمیانی ئەو گەشتانەی كە ئەنجامی دەدات و وەك گەرێدەیەك وێنەكان تۆمار دەكات، بۆنە مایەی سەرنج راكێشانی نووسەرانی جۆراو جۆر، ئەمجارەش عەبدولعەزیز شەرقاوی لە وڵاتی نەمسا وتارێكی لەسەر گەڕیدە بەدل رەفۆ نوسیوە، تێدا ناوبراو لەسەر زاری بەدل رەفۆ جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە ناوبراو لە میانی سەردانی بۆ میسر نووسیویەتی: هیچ گەلێك بە ئەندازەی میسرییەكان عاشقی وڵاتی خۆیان نین. گەڕیدە بەدل رەفۆ بەمەبەستی دۆزینەوەی شتی ناوازەی گەلانی جیهان زۆربەی وڵاتان گەڕاوەو تێبینیەكانی خۆی لەسەر داب و نەریتەكانی ئەو گەلانە تۆمار كردووە. ناوبراو ئاماژە بەو سروودەی بیلادی بیلادی میسرییەكان دەكات و پێ وایە كە ئەم سروودە كیفایەتە تاوەكو خۆشەویستی میسرییەكانمان بۆ زێدی خۆیان بۆ روون بێتەوە. شایەنی باسە گەڕیدە بەدل رەفۆ ماوەی 29 ساڵە لە وڵاتی نەمسا نیشتەجێیەو زمانەكانی عەرەبی و روسی و ئەلمانی بەرەوانی دەزانێ، تەنانەت كارەكانیشی بۆتە مایە دەستخۆشی گەلی نەمسا، تەنانەت لەبەرامبەر كارەكانی دكتۆر هاینزفیشەر سەرۆكی نەمسا سوپاسنامەی بۆ هەناردووە.









