خهبات: بەرهەم شێخ عزەدین:-
زەمەند نوری ساڵی 1972 لە كۆیە لەدایكبووە، ساڵی 1986 لە سەر دەستی مامۆستا سەردار ئەحمەد لە خولێكی فێربوونی مۆسیقا لە مەڵبەندی لاوان سوودی لێوەرگرتووە وەك دەستپێكێك، دواتر لە ساڵی 1988- 1989 لە پەیمانگای هونەرە جوانەكان بەشی مۆسیقا وەرگیراوە لە سلێمانی، ساڵی 1992-1993 بۆتە سەرۆكی تیپی مۆسیقای شەهید سۆران سەڵتە ، كە سەر بە یەكێتیی قوتابیان و لاوان پ.د.ك بووە و بۆ یەكەمجار ئاوازی سروودێكی بە ناوی یەكێتیی قوتابیان و لاوان لە ئاوازی خۆی بووە و كاری مۆسیقاكەش م. غەمگین فەرەج بووە كە ئەوكات كراوە بە سروودی مەركەزی.
هەروەها وەك هاوكارێك لەچەند فیستڤاڵێك لەگەڵ تیپی كۆمەڵەی هونەرە جوانەكان و تیپی مۆسیقای مەولەی بەشدار بووە دواتر بووە بە ئەندام لە تیپی مۆسیقای مەولەوی لە ساڵانی 1992 – 1993 وە هەر لەو ساڵانەدا ئاوازێكی داناوە بۆ هونەرمەند جەمال حەسەن هۆنراوەی ئەخۆل ئامادە كردنی مۆسیقاش هەرهی خۆی بووە، دواتر كارێكی هونەریی بۆ هونەرمەند دارا محەمەد عوسمان كردووەو دواتر كاری هونەری زۆری ئەنجامداوە بۆ گۆرانیبێژانی تیپ و دەرەوەی تیپ وەك ئاواز دانان یاخود ئامادەكردنی مۆسیقا بۆ ئەو هونەر مەندە گۆرانیبێژە كۆچكردوەكان حەمەی نێرگز، عوسمان عەلی و ئیبراهیم خەیات و گۆرانیبێژانی دیكەی وەك كامەران عومەر ، حەمە رەوف كەركووكی ، نیان عەبدوللا ، سامان عومەر ، دڵنیا قەرە داخی ، عەلی زەندی ، تارا ڕە سوڵ ، ئەرجومەند هەورامی ، كاروان مەحمود ، شیلان عوسمان و زۆری دیكەش. لە ساڵی 1996 بووە بە مامۆستا لە پەیمانگای هونەرە جوانەكانی دهۆك بەشی مۆسیقا بۆ ماوەی دووساڵ و لە سێیەمین ڤیستڤاڵی دهۆك شانۆ بۆ ئاشتی خەڵاتی باشترین مۆسیقای شانۆیی وەرگرتووە ، لە ساڵی 2000 بووە بە سەرۆكی تیپی مۆسیقای مەولەوی تا ساڵی2010 وە لە ساڵی 2003 بووە بە سەرپەرشتیاری هونەری لە چالاكی قوتابخانەكان / بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە، لە ساڵی2012 گرووپی ئۆپەرێتی سلێمانی بە فەرمی دادەمەزرێنێت، كە تا ئێستا بەردەوامە وەك سەرۆكی گرووپ كە پەیوەستە بە كلتورو هونەر كە چەندین كاری هونەرییان ئەنجامداوە وەك: ئۆپەرێتی شازادەی نوستوو ساڵی 2010 كە 34 قو تابی تێیدا بەشدار بوون، كە 20 ئاواز و مۆسیقای تێدا بەكار هێنرابوو ،10 بەر هەمی گۆرانی منداڵان ساڵی 2011، فیلمی غینائی بەفری سپی و حەوت كورتە باڵاكان، كە ساڵی 2012 ئەنجامیداوە كەلە بنچینەدا چیرۆكێكی كلتوری ئەڵمانیە، فیلمی غینائی گورگ و كچە كڵاوسوور ئەویش چیرۆكێكی كلتوری فەڕەنسییە لە ساڵی 2014، زۆر كاری دیكەش، كە لێرە ناتوانین باسی بكەین لە بەر كەمی كات، ئەمانە دەستپێكی گفتوگۆكەمان بوو لەگەڵ هونەرمەندی میوزیكزان زەمەند نوری.
كورد ژێرخانێكی باشی هەیە لەگۆرانی فۆلكلۆریدا
سەرەتا هونەرمەند زەمەند نوری دەربارەی پرسیاری چ خوێندنەوەیەكتان بۆ ئێستای هونەری كوردی هەیە؟ بەمجۆرە وەڵامی دایەوە:
كورد ژێر خانێكی باشی هەیە لە گۆرانی فۆلكلۆری، بەڵام بەداخەوە كەمترین توێژینەوە بۆ ئەو مەبەستە ئەنجامدراوە زۆ رجار گوێبیستی هەندێك لە ژەنیارەكان دەبیت كە هەڵدەستن بە نووسینەوەی فڵان گۆرانی هونەرمەندی گەورە حەسەن زیرەك یاخود ئەوانی دیكە. باشە بۆچی ئەینووسنەوە خۆ نووسینەوەی نۆتەی گۆرانی كارێكی گران نیە ، خۆ گۆرانیەكان بەكاسێت و سیدی و بە هارد دەستدەكەوێت ئەگەر بە نیازی توێژینەوەی زانستیش بێت ئەوا ڕێوشوێنی خۆی هەیە ئەبێت ئەو كەسە پسپۆڕی هەبێت لەمبارەوە و نیوەی تەمەنی خۆی بۆ ئەم توێژینەوەیە تەرخان بكات و بودجەیەكی تایبە تیشی بۆ دابینبكرێت بۆ گەڕانی مەیدانی چەندین ڕێو شوێنی دیكە كە ئەم كارە بە ستافێكی پسپۆر ئەنجام ئەدرێت ،بەڵام ئەمە نەكراوە ،بۆیە لەم سەردەمە كە گوێمان لەگۆرانیەكان دەبێت ئاڵۆزی یاخود كاری گەری فۆڕمی وڵاتانی دراوسێی تێیدا بەدی دەكرێت بەكورتی واتە گە شەسەندنێكی ناڕێكی هەیە بۆیە پێویستە بۆ ئەو مە بەستە كۆنفراسێكی گەوەرەو فراوان هونەری ببەسترێت.
لای هەندێ كەس پەسەندەو لای بەشێكی دیكە ڕەتیدەكەنەوە
پاشان زەمەند نوری دەربارەی پرسیاری ئەوەی كە زۆرگلەیی دەكرێت لە تێكەڵكردنی هونەری بیانی بە هونەری كوردی و كاڵبوونەوەی ڕەسەنایەتی لە ناو هونەر ئەمە تا چەند ڕاستەو كێ هۆكارە ؟ گوتی: ئەو تێكەڵكردنە لای هەندێ كەس پەسەندەو لای بەشێكی دیكەڕەتیدەكەنەوە ، بەڵام بەڕای من ئەكرێت سوود لە تەكنیكی پێشكەوتوو وەربگیرێت لە هەمانكاتیشدا مۆركی ڕە سەنایەتیشی تێدا ون نەبێت، بەڵام بەداخەوە هەندێجار گوێبیستی هەندێك لە هونەر مەندەكانمان دەبین كە فۆڕمی ئاوازی كوردی دەشێوێنن وەك بەكارهێنانی ئاوازێكی ڕەسەنی كوردی بە فۆڕمێكی توركی یان فارسی ئەیڵێتەوە بەحسابی خۆیان تازەگەریان كردووە لە مۆسیقاو گۆرانی كوردی و سەیر لەوەدایە كە زۆر پشتگیریش دەكرێن و زۆربەی تۆماركردن و كلیپەكانیشیان لە دەرەوەی وڵات بۆ ئەنجامئەدرێت لە كەناڵە ڕاگە یاندنەكان وەك هونەرمەندێكی گەورە مامەڵەی لەگەڵ دە كەن وا خەریكە ئەبێتە ڕێچكە كە ئەمە كارێكی زۆر ترسناكە پێویست دەكات دەركی پێبكرێت بۆیە پێویستە كەسانی ڕۆشنبیرو پسپۆر لە كلتوری نەتەوەكەمان بوونیان هەبێت لە كەناڵە ڕاگەیاندنەكان بە گشتی یا خود بە لایەنی كەمەوە ڕاپرسییان پێبكرێت بۆ هەڵسەنگاندنی بەرهەمی هونەری بۆ ڕێگرتن لەم جۆرە ستایلە كە زەرەر بە كلتورو هونەری كوردی ئەگەێنێت، میللە تانی دیكە بە سەدان توێژینەوەو گەڕانی مەییدانیان كردووە بۆ پاراستن و بە زیندوو ڕا گرتنی هونەرەكەیان، بەڵام ئێمە وا خەریكە بە دەستی خۆمان كلتوری خۆمان لەناو ئەبەین.
كاریگەری ڕۆژگاریشی بە سەرەوە هەبووە
دەربارەی پرسی ئەوەی كە گلەیی لە ئێوەمانان مامۆستای موزیك دەكرێت كە كاری موزیك بۆ خەڵكانێك دەكەن نە دەنگیان خۆشە نە لە هونەر دەزانن بۆ؟ زەمەند نوری بۆچوونی وابوو:
من هەر بەرهەمێكی هونەریم ئەنجامدابێت لە مۆسیقاكەداپەیامی خۆمم گە یاندووە، ئەگەر گۆرانیبێژەكەش دەنگی بەلای بەشێك لە خەڵك خۆش نەبێت ئەوا چێژ لە مۆسیقاكە وەرگرێت، بەڵام پرسیارەكەت زۆر لە شۆێنی خۆیەتی ئەوەی كە پێشتر كراوە لەوانە یە كاریگەری ڕۆژگاریشی بە سەرەوە هەبووە كارێكی باش نەبووە.
ئەم دەزگایە هیچ ڕۆڵێكی بەرچاوی نەبووە
دواتر دەربارەی بۆ گۆرانی وەكو ساڵان تام و چێژی نەماوەو ماوەیەكی زۆر نامێنێتەوە؟ ئایا موزیك هۆكارە یان هونەرمەندەكان؟ زەمەند نوری بۆچوونی وابوو: پێشەكی سوپاست دەكەم بۆ ئەم پرسیارەت چونكە ئەمە خاڵێكی زۆر سەرەكییە هۆكارەكان زۆرن، بەڵام من لێرەدا بەكورتی باسی بەشێكیان دەكەم نەبوونی هیچ فیلتەرێك لە كەناڵە ڕا گە یاندنەكان كارا نەبوونی سەندیكای هونەرمەندان ئەتوانم بڵێم ئەم دەزگایە هیچ ڕۆڵێكی بەرچاوی نەبووە لەمڕووەوە پووكانەوەی تیپە هونەریەكان بەگشتی ، وە خاڵێكی زۆر گرینگ ئەویش نەبوونی ڕۆشنبیری كلتوری تەنانەت لە ناو زۆر لەهونەرمەندەكانمان یاخود ئەوانەی پێیانئەوترێت هونەرمەند وە خاڵێكی گرینگی تر ئەویش ناسنامەی هونەرمەندە ، دیارە لەم ڕۆژ گارەدا، تەنانەت پێناسەی هونەرمەند یشمان بیرچۆتەوە ئایا هەموو گۆرانیبێژێك هونەر مەندە ؟ ئایا هەموو ژەنیارێكی مۆسیقا هونەرمەندە ؟ ئەی بە كێ ئەوترێت لۆتی ؟ ئەی نابێت كەسێك لە بواری هونەر ئەفراندنێك یاخود داهێنانێك بكات یاخود ستایلێكی هونەری تایبەت بە خۆی هەبێت بۆ ئەوەی پێیبوترێت هونەرمەند؟ ئایا كێ وەڵامی ئەم پرسیارانە ئەداتەوە؟
ئەوەی ئێستا ئێمە سەرنجی ئەدەین كلیپەكان نەشیاوە
دەربارەی بەكارهێنانی ئافرەت لە كلیپدا چۆن دەبینی؟ زەمەند نوری وا وەڵامی ئەم پرسیارەی دایەوە: بەڕای من بەكارهێنانی ئافرەت لە كلیپەكاندا كارێكی زۆر جوان و باشە، ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ مێژوو سەیری كلیپەكانی هونەرمەند شەماڵ صائیب بكەین كە لەو سەردە مە ئافرەت تێیدا بەشداریكردووەو ئەو كلیپە بووە بەهۆی جوانتركردنی گۆرانیەكە بەجلی كوردی كە لەلایەن كۆمەڵگاكەشمانەوە كارێكی شیاوە. بەڵام ئەوەی ئێستا ئێمە سەرنجی ئەدەین كلیپەكان نەشیاوە ناڵێم هەمووی ، بەڵام زۆربەی زۆری بۆچی یەكەم لەبەر ئەوەی گۆرانیبێژەكە خۆی ئەزانێت دەنگی خۆش نییە ئەیەوێت بەهۆی بەكارهێنانی ئافرەت سەرنجی بینەر ڕابكێشێت ئافرەت وەك پلیكانەیەك بەكاردەهێنێت بۆ بەرز بوونەوەی خۆی، بەڵام ئەمە هەڵەی هونەرمەندەكە نیە بەڵكو هەڵەی كەناڵە ڕاگە یاندنەكانە كە هیچ پێوەرێكی زانستییان نییە بۆ وەر گرتنی بەرهەمی هونەری، یاخود جاری وا هەیە هونەرمەندەكەش دەنگی خۆشە، بەڵام كلیپەكە دوورە لە بەهاكانی كۆ مەڵگا كەمان بۆ یە ئەكرێت چەند پێوەر ێك وەك بنەما دابنرێت بۆ بەرهەم و كلیپە هونەریەكان.
وەزارەتی ڕۆشنبیری گەورەترین بەرپرسیاریەتی لەسەرشانە
دەربارەی پرسیاری نەبوونی فلتەر لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیری تا چەند زیانی بە هونەر گەیاندووە؟ ئەو هونەرمەندە وایگوت:
وەزارەتی ڕۆشنبیری پێویستە بە شێوەیەكی میكانزمی كارە هونەریەكان ڕێكبخاتەوە بوارێكی تاڕادەیەك یەكسان هەبێت بۆ هونەرمەندان و پڕۆژەكانیان دوور لە میزاجی كەسێیتی و ئەبێت ڕۆڵێكی زۆر كارای هەبێت، چونكە وەزارەتی ڕۆشنبیری گەورە ترین بەرپرسیاریەتی لەسەرشانە.
یەكەم گرووپین بەم ستایلە جیهانیە كار لەسەر بابەتە كلتوریەكان دەكەین
دەربارەی دوا پڕۆژەی هونەری ، موزیكزان زەمەند نوری گوتی: ئێستا سەرقاڵی چیرۆكێكی كۆنی كوردین بە شێوەی فیلمی غینائی ئەم فیلمە بەسەرهاتە كانی بەشێوەی جوڵەو گۆرانی ئەنجامئەدرێت وە ئێمە، یەكەم گرووپین لە هەرێمی كور دستان كە بەم ستایلە جیهانیە كار لەسەر بابەتە كلتوریەكان دەكەین، بەڵام بەداخەوە لە 2016 وە ئێمە هەوڵئەدەین بۆ ئەنجامدانی ئەو پڕۆژە هونەریە، بەڵام تا ئێستاكە ئەو پڕۆژە هونەریە نەكراوە هیوادارم لە ساڵی داهاتوو پشتگیریمان بۆ دروست ببێت بۆ بەرهەمهێنانی.










