بەكر كەریم حەسەن‮‬
فەیلەسوف و نوسەری‮ ‬ئینگلیزی‮ ‬فرانسیس بیكون دەلێ‮: »‬تاقیكردنەوە باشترین سەلماندنە‮، بێگومان لەو رۆژانە دا تاقیكردنەوەكانی‮ ‬وەرزی‮ ‬لە قوتابخانەكان ئەنجام دەدرێن لە قۆناغەكانی‮ ‬بنەڕەتی‮ ‬و ئامادەیی،‮ ‬كە خۆی‮ ‬لە خۆیدا تاقیكردنەوەكان گرنگی‮ ‬و بایەخی‮ ‬گەورەی‮ ‬فێركردنە،‮ ‬چونكە لە تاقیكردنەوەكان دەردەكەوێت قوتابییە خۆشەویستەكانمان چەند فێربوونە و چەند سوودیان بینیوە لە رۆژانەی‮ ‬خوێندن و ئەرك و قوتابخانەدا،‮ ‬كە تەنها چارەنووسی‮ ‬قوتابی‮ ‬ناگرێتەوە لە دەرچوون و دەرنەچوون،‮ ‬چونكە ئامانج و مەبەست لە تاقیكردنەوەكان هەر تەنها دەرچوون و دەرنەچوون نەبێت،‮ ‬بەڵكو زانینی‮ ‬ئاست و توانای‮ ‬قوتابی‮ ‬دەردەخات كە چەند فێربووە لە رۆژانەی‮ ‬قوتابخانە دا،‮ ‬لە هەمان كات دا تاقیكردنەوەكان دەبنە ئامراز و هۆكارێكی‮ ‬گرنگی‮ ‬فێركردن‮.
‬
هەر ئەوەش هەڵسەنگاندن بۆ قوتابی‮ ‬دەردەخات،‮ ‬چونكە تاقیكردنەوەكان دەرخەری‮ ‬توانای‮ ‬راستەقینەی‮ ‬قوتابین،‮ ‬بۆیە من لەم ووتارەدا نامەوێ باسی‮ ‬ئامادەكارییەكانی‮ ‬قوتابی‮ ‬بكەم‮ ‬یان ئامادەكارییەكانی‮ ‬خێزان لە تاقیكردنەوەكان،‮ ‬بەڵكو گرنگی‮ ‬تاقیكردنەوەكان و رۆڵی‮ ‬كارگێڕی‮ ‬قوتابخانە و مامۆستایان باس دەكەم لە رۆژانی‮ ‬تاقیكردنەوەكان،‮ ‬كەوا مامۆستایان ودەستەی‮ ‬كارگێڕی‮ ‬تاقیكردنەوەكان وا بناسێنن بۆ قوتابیان كەوا مقەستی‮ ‬پاشە رۆژ و چارەنووسی‮ ‬قوتابی‮ ‬نەبێت لە بەدەستهێنانی‮ ‬نمرەی‮ ‬زۆر‮ ‬یان كەم،‮ ‬بەڵكو تاقیكردنەوە قۆناغێك بێت لە قۆناغەكانی‮ ‬ژیانی‮ ‬فێركاری،‮ ‬قوتابی‮ ‬نابێ لێ بترسێ دوو دڵ و راڕا بێت،‮ ‬بەڵكو مامۆستایان‮ ‬قوتابیان رابهێنن لە سەر ئەوەی‮ ‬تاقیكردنەوەكان بریتییە لە هەڵسەنگاندن وپێوانەكردنی‮ ‬توانای‮ ‬قوتابییەكانمانە لەو بابەتە و وانانەی‮ ‬لە رۆژانی‮ ‬رابردوو خوێندوویانە،‮ ‬بزانن ئاست و توانایان چەندە و چەند قازانج و سوودیان‮ ‬بینیوە،‮ ‬بۆیە گرنگە كارگێڕی‮ ‬قوتابخانەكان و مامۆستایان ترس و دڵە راوكێ قوتابیان لە تاقیكردنەوەكان بشكێنن و تاقیكردنەوەكان بەردەوام دێوە زەمەی‮ ‬بەردەم بیركردنەوەی‮ ‬قوتابیان نەبن،‮ ‬كەواتە لێرەدا هەم دەكرێ مامۆستایانی‮ ‬بەرێز بەدوای‮ ‬پرسیاری‮ ‬ئاڵۆز وقورس نەگەڕێن،‮ ‬هەمیش رۆڵی‮ ‬مامۆستایەتی‮ ‬پێشەنگ ببینن و مەبەست و ئامانج لە تاقیكردنەوەكان بۆ قوتابیان روون بكەنەوە،‮ ‬كە تەنها هێنانی‮ ‬نمرەی‮ ‬بەرز نییە،‮ ‬بەڵكو دەرخەری‮ ‬ئاست و زیرەكی‮ ‬و تواناكانتانە،‮ ‬لێرەدا قوتابیانیش هەم بیر لە گزی‮ ‬و هەوڵی‮ ‬نابەجێ ناكەنەوە بۆ بەدەستهێنانی‮ ‬نمرەی‮ ‬بەرز،‮ ‬هەمیش لە رۆژانە زیاتر هەوڵ دەدەن ئەركەكان ئامادە بكەن و تاقیكردنەوەكان نابنە مایەی‮ ‬ترس و نیگەرانی‮ ‬لای‮ ‬قوتابیان،‮ ‬بەڵكو بەئیرادە و متمانە بەخۆبوو خۆیان باشتر ئامادە دەكەن،‮ ‬چونكە تاقیكردنەوەكان دەبێتە دەرخەری‮ ‬ئاست و تواناكان،‮ ‬نەك هێنانی‮ ‬نمرەی‮ ‬بەرز‮ .‬
‮❊ ‬بەرێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬چالاكی‮ ‬وەرزش و هونەر