خەبات: ڕۆشنا عەلی:-‮ ‬
دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬خوێندنی‮ ‬باڵاو توێژینەوەی‮ ‬زانستی‮ ‬پڕۆسەی‮ ‬پێشەشكردنی‮ ‬خوێندنی‮ ‬دبلۆمی‮ ‬باڵا و ماستەر و دكتۆرا‮ ‬ی‮ ‬لە زانكۆ حكومیەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بۆ ساڵی‮ ‬خوێندنی ‮ ‬2019-2020 راگەیاند،‮ ‬خوازیارانی‮ ‬ئەو خوێندنە گلەیی‮ ‬لە‮ ‬ڕێكارو‮ ‬ڕۆتینە زۆرەكانی‮ ‬دەكەن‮ ‬،‮ ‬خوازیارێك ئاماژە بەوەدەدات كە كورسییەكان بە نادادپەروەری‮ ‬دابەشكراوەو پشكی‮ ‬گەورە بەر خودی‮ ‬وەزارەت كەوتووە‮.‬

ناداد پەروەری‮ ‬لە دابەشكردن‮ ‬حیكمەت حەسیب قادر مامۆستای‮ ‬زمانی‮ ‬ئینگلیزی‮ ‬دەربارەی‮ ‬تێبینییەكانی‮ ‬بۆ خەبات دواو ئاماژەی‮ ‬بەوەدا كە ئەوان وەك فەرمانبەران گلەییان لە وەزارەتی‮ ‬خوێندنی‮ ‬باڵا هەیە ئەو لەمبارەیەوە وتی‮ : ‬یەكێك لە تێبینییەكانم‮ ‬تایبەتە بە تەرخانكردنی‮ ‬كورسییەكان كە سێ جۆرە‮ ‬یەكەمییان بۆ فەرمانبەرانی‮ ‬كەرتی‮ ‬گشتی‮ ‬وفەرمانبەران وەزارەتی‮ ‬خوێندنی‮ ‬باڵا و‮ ‬هەندێكی‮ ‬تر بۆ پارالێڵ كە كرێی‮ ‬خوێندن لە ئەستۆی‮ ‬خۆیانە‮ ‬،‮ ‬ئێمە وەكو فەرمانبەران و مامۆستایان جگە لە فەرمانبەرانی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬خوێندنی‮ ‬باڵا ئەو گلەییەمان هەیە كە وەزارەتی‮ ‬خوێندنی‮ ‬باڵا كۆمەڵێك كورسی‮ ‬بۆ موعید و فەرمانبەرانی‮ ‬خۆی‮ ‬تەرخانكردووە كە دەیانخەنە ناو ئەو كێبڕكێیەوە‮،‮ ‬من وەك خۆم كە ماوەی‮ ‬یانزە ساڵە لەوەزارەتی‮ ‬پەروەردە مامۆستام و خزمەت ئەكەم پێم‮ ‬ڕاست نییە كە وەزارەت كورسی‮ ‬بۆ فەرمانبەری‮ ‬خۆی‮ ‬داناوە لەوە دەرنەچێ بیخاتە كێبڕكێی‮ ‬كورسییەكانی‮ ‬فەرمانبەرانیش‮ ‬یان بچێتە ئەوەی‮ ‬پارالێڵیش‮ ‬،‮ ‬بۆیە بۆچوونم وایە كەمادام كورسییەكان جیاكراوەتەوە با خوێند-نی‮ ‬باڵا كورسییەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬ببا و كورسییە گشتییەكانی‮ ‬وەزارەتەكانی‮ ‬تریش لەسەر كورسی‮ ‬گشتی‮ ‬كێبڕكی‮ ‬بكەن و پارالێڵیش با بۆ هەمووی‮ ‬بێت خاڵێكی‮ ‬تر ئەوەیە كەلە هیچ كام لە رێنماییەكان ئاماژە بە تەمەن نەكراوە كە خاڵی‮ ‬لەسەر بێت لە كاتێكدا‮ ‬ئەبوو خاڵی‮ ‬لەسەر بێت‮ ‬،چونكە من بۆنموونە‮ ‬50 ساڵ بم و تۆ‮ ‬30 ساڵ بیت ئەگەر مەرجی‮ ‬تەمەن‮ ‬55 ساڵ بێت ئەوا من‮ ‬5 ساڵم لەبەردەستە و تۆ‮ ‬25 ساڵ‮ ‬كەواتە با مەرجی‮ ‬تەمەن هاوكار بێت‮ ‬،‮ ‬تێبینییەكی‮ ‬تر ئەوەیە كە ژمارەی‮ ‬كورسییەكان زۆر كەمن بۆنموونە بەشی‮ ‬ئینگلیزی‮ ‬لە زانكۆی‮ ‬صەڵاحەدین سێ كورسییە كە كێبڕكێی‮ ‬لەسەرە‮ ‬،‮ ‬لە وڵاتانی‮ ‬دنیا ئاسانترین شت بەرزكردنەوەی‮ ‬بڕوانامەو ئاستی‮ ‬زانستی‮ ‬تاكە ئەو وەزارەتانەی‮ ‬پەیوەندیدارن‮ ‬زۆر هاوكارن و‮ ‬هاوكاری‮ ‬تاكەكانن بۆ ئەوەی‮ ‬پەرە بە بڕوانامەكانییان بدەن بۆنموونە ساڵانی‮ ‬ڕابردوو ئافرەتێك بڕوانامەی‮ ‬بەكالۆریۆسی‮ ‬لەتەمەنی‮ ‬80 ساڵی‮ ‬بەدەستهێنا‮.
‬
سوود مەند بوونی‮ ‬كۆمەڵێك
بارزان محەمەد دەربارەی‮ ‬رێكارەكانی‮ ‬كە تاچەند ئەم هەموو‮ ‬ڕێكارە پێویستن ئاماژە بەوە دەدات كە پێویست بەم هەموو‮ ‬ڕێكارە پێشوەختەیە ناكات ئەو وتی‮: ‬نەخێر شتێكی‮ ‬زۆر زیادە،‮ ‬لەهیچ شوێنك و وڵاتێك ئەم هەمووڕێنماییە و ئەومەرجەقورسانەنیین،‮ ‬تەنهابریتین لە قورس كردنی‮ ‬ئەركی‮ ‬سەرشانی‮ ‬قوتابیان،‮ ‬لەمەش داچەند كەسێكی‮ ‬دیار لێی‮ ‬سوود مەند دەبێت و زۆرینەش لێی‮ ‬بێ بەش دەبن و ساردبوونەوە لەخوێندن و دووبارە ئیتیمای‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬و ئەو مەبدەئەی‮ ‬پێشتر هەی‮ ‬بووەبۆ وڵات بەگشتی‮ ‬نامێنێت و كاری‮ ‬پێناكاتەوە‮. ‬

عەلی‮ ‬ئەحمەد خوازیارێكی‮ ‬خوێندن ئاماژە بەوەدەدات كە‮ ‬ڕێكارەكان ئەركی‮ ‬سەرشانی‮ ‬خوازیارانی‮ ‬قورسكردووە ئەو لەمبارەیەوە وتی‮:‬‮ ‬وەك ئاشكرایە وەزارەتی‮ ‬خوێندنی‮ ‬باڵا كۆمەڵێك‮ ‬ڕێكاری‮ ‬داناوە بۆ پێشكەشكردن خوازیارانی‮ ‬ماستەرو دكتۆرا،‮ ‬بەڕای‮ ‬من هەموو‮ ‬ڕێكارێك پێویستە بگیرێتە بەر بەڵام بەشێوەیەك بێت لە بەرژەوەندی‮ ‬خوازیار بێت،‮ ‬بەڕاستی‮ ‬هەندێك‮ ‬ڕێكار دانراون كە بەهیچ شێوەیەك پێویست ناكات لە سەرەتای‮ ‬پێشكەش كردن،‮ ‬ئەركی‮ ‬سەرشانی‮ ‬خوازیاری‮ ‬ئێكجار قورس كردوە‮ ‬،‮ ‬خوازیار‮ ‬زۆر سارد ئەكاتەوە‮ ‬بەڕادەیەكی‮ ‬زۆر وا ئەكات بە‮ ‬ڕەشبینیەوە پاشەكشە بكات لەو خەونەی‮ ‬هەیەتی‮ ‬بە نموونە تەنها بۆ ئەو تاقیكردنەوانەی‮ ‬كە خوازیار پێویستە بیكات پێش وەربگیرێت كە تاقیكردنەوەی‮ ‬توانستی‮ ‬زانستییە بۆ ئەم تاقیركردنەوەیە خوازیار دەبێت بە چەندین مانگ خۆی‮ ‬ئامادەكردبێت لە كاتێك دا بابەتەكان زۆر درەنگ‮ ‬ڕاگەیەنران‮.‬

بارگرانیەكی‮ ‬تر ئەم كتێبانە لە بازاڕ‮ ‬بە نزیكەی‮ ‬100‮ ‬هەزار‮ ‬یا زیاتر دەستت دەكەوێ،‮ ‬سەرەڕای‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە دەبێ لەكاتی‮ ‬فۆرمی‮ ‬پێشكەشكردن بۆ تاقیكردنەوەی‮ ‬توانستی‮ ‬150‮ ‬هەزار بدەی‮ ‬كە ئەمەش بەڕاستی‮ ‬بارگرانیەكی‮ ‬ئێكجار زۆر دەكەوێتە سەرشانی‮ ‬خوازیار‮ ‬،‮ ‬دەكرا ئەمە بڕەكەی‮ ‬كەم بكرایەوەو باشتر وابوو لەو قوتابیانە وەربگیرێت كە لە تاقیكردنەوەكە دەردەچن‮ ‬یان‮ ‬ئەگەر هەموو ئەو داواكاریانەش نەبێ‮ ‬،‮ ‬بەڵام دەكرا بەشێكی‮ ‬زۆری‮ ‬ئەم داواكاریانەی‮ ‬وەزارەت خستویەتیە پێش خوازیار لەوكاتانە داواكرابا كە خوازیار وەرگیرابا،‮ ‬بۆیە ئەمەش ئەركی‮ ‬سەرشانی‮ ‬خوازیارانی‮ ‬قورستر كردوەو وە هیواو ئومێدی‮ ‬زۆریان نیە.

تێبینییەكی‮ ‬تر ئەوەیە كە‮ ‬ڕێژەی‮ ‬كورسیەكان زۆر كەمە دەكرا كورسی‮ ‬زیاتریان تەرخان كردبا،‮ ‬وە بۆ ئەو فەرمانبەرانەشی‮ ‬كە دامەزراوو فەرمانبەری‮ ‬دەوڵەتن كار ئاسانی‮ ‬زیاتر كرابا‮ ‬،‮ ‬چونكە ئەوان‮ ‬ڕاستەوخۆ دوای‮ ‬بەدەستهێنانی‮ ‬بڕوانامە خزمەت دەكەن نەك چاوەڕێی‮ ‬دامەزراندن‮.
‬
سەرەڕای‮ ‬هەموو ئەو تێچوونانە جێگای‮ ‬دەستخۆشیە كە وا لە خوازیار كراوە لەجیاتی‮ ‬داهات و سامانی‮ ‬ولات ببات بۆ دەرەوەو لە جیاتی‮ ‬وڵاتێكی‮ ‬تر لەم وڵاتەی‮ ‬خۆمان بخوێنێ و داهاتەكەی‮ ‬هەر لەناوخۆ خەرج بكات كە ئەمەش سوودی‮ ‬بۆ هەموو لایەك دەبێت،‮ ‬بەڵام بە باشی‮ ‬دەزانم بۆ ساڵانی‮ ‬ئایندە‮ ‬یان ئەگەرچی‮ ‬هێشتا كات ماوە وەزارەت هەندێ بڕیار دەربكات كە كاری‮ ‬خوازیاران ئاسانتر بكات‮. ‬