خەبات‮: ‬فاتیح بەرزنجی:-
بەگوتەی‮ ‬هێمن سەید موراد بەڕێوەبەری‮ ‬چاودێری‮ ‬بازرگانی‮ ‬هەولێر ئەو خۆراكە ماوەبەسەرچووانەی‮ ‬كە بوونی‮ ‬هەیە زیاتر بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە هەندێ بازرگان كاڵای‮ ‬ماوە بەسەرچوو دەهێنن و دەستكاری‮ ‬ماوەی‮ ‬دروستكردن و ماوەی‮ ‬بەسەرچوونی‮ ‬دەكەن و گوێ بە‮ ‬ڕێنماییەكان نادەن،‮ ‬لەزگەیەكی‮ ‬ساختە لەكاڵاكان دەدەن ئەگەرچی‮ ‬مێژووی‮ ‬ماوەبەسەرچوونی‮ ‬خۆراك پێویستە لێزەری‮ ‬بێت تا نەتوانرێ دەستكاری‮ ‬بكرێت‮.‬

هێمن سەید موراد بەڕێوەبەری‮ ‬چاودێری‮ ‬بازرگانی‮ ‬هەولێر دەڵێت‮: ‬باوەڕناكەم ئەو خۆراكانەی‮ ‬كە لە دەروازەكانی‮ ‬سەرسنوور دێنە كوردستان كاڵای‮ ‬ماوەبەسەرچوو بن،‮ ‬بەڵام دەكرێ لە‮ ‬ڕێگەی‮ ‬قاچاغ‮ ‬و بەشێوەی‮ ‬نایاسایی‮ ‬بگەنە بازاڕو لەبازاڕیش‮ ‬ڕێگە بەهیچ بازرگانێك و دوكاندارو كاسبكارێك نادرێت كە خۆراكی‮ ‬ماوەبەسەرچوو لەبازاڕدا ساغ‮ ‬بكاتەوە،‮ ‬لەبەرئەوەی‮ ‬ڕادەی‮ ‬هوشیاری‮ ‬هاووڵاتیان بەرزەو‮ ‬هەموو تاكێكی‮ ‬كۆمەڵ بەرلەوەی‮ ‬خۆراك بكڕن سەیری‮ ‬مێژووی‮ ‬ماوەبەسەرچوونەكەی‮ ‬دەكەن،‮ ‬ئینجا دەیكڕن،‮ ‬لەهەمووی‮ ‬گرنگتر ئەوەیە ئێمە وەكو چاودێری‮ ‬بازرگانی‮ ‬هەولێر نزیكەی‮ ‬حەوت تیممان هەیەو‮ ‬ڕۆژانە ئەو تیمانە بەدواداچوون و پشكنین دەكەن و سەردانی‮ ‬هەموو شوێنە گشتییەكان و‮ ‬سوپەرماركێت و مۆڵەكان دەكەن و لەكاتی‮ ‬بینینی‮ ‬هەر كاڵاو كەلوپەلێكی‮ ‬ماوە بەسەرچوودا لێپرسینەوە لەگەڵ كەسی‮ ‬سەرپێچكار دەكرێت،‮ ‬هەركاڵایەك كە ماوەی‮ ‬بەسەرچوونەكەی‮ ‬تێپەڕ‮ ‬بووبێت ئەوا ئەو كاڵایە دەستی‮ ‬بەسەردا دەگیرێت و خاوەنەكەشی‮ ‬لێپرسینەوەی‮ ‬لەگەڵدا دەكرێت و بەپارە سزا دەدرێت و سزاكانیش لە‮ ‬یەك ملیۆن دینار تاوەكو پێنج ملیۆن دینارە‮.‬

هێمن سەید موراد دەشڵێت‮: ‬هەر كۆگایەك كاڵاو خۆراكی‮ ‬ماوەبەسەرچووی‮ ‬لێ بگیرێت جگەلە سزادانەكەی‮ ‬شوێنەكەش دادەخرێت و كاڵاكەش لەناودەبردرێت و نابێ چیتر‮ ‬ڕێگە بەو كەسانە بدرێت كە خۆراك و كاڵای‮ ‬ماوەبەسەرچوو لەبازاڕەكاندا ساغ‮ ‬دەكەنەوە،‮ ‬پێویستە چاوپۆشی‮ ‬لەو جۆرە كەسانە نەكرێت و لەكاتی‮ ‬دووبارەكردنەوەی‮ ‬سەرپێچی‮ ‬پێویستە بدرێنە دادگاو بەپێی‮ ‬یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێت،‮ ‬ئێمە ناچینە ژێرباری‮ ‬هیچ بازرگانێك و كاری‮ ‬خۆمان بە پێی‮ ‬یاساو‮ ‬ڕێنماییەكان ئەنجام دەدەین و داواكارین لەلایەنی‮ ‬پەیوەندیدار لە دەروازەكان هەرچەندەی‮ ‬سنوورەكان توندتر بكەن هێشتا هەركەمەو با هەموومان بەیەك دەست و لەپێناو بەرژەوەندی‮ ‬گشتی‮ ‬كاربكەین و چیتر‮ ‬ڕێگە بە كەسانی‮ ‬نەفس نزم نەدەین‮ ‬خۆراكی‮ ‬ماوەبەسەرچوو بهێنێتە بازاڕەكان و ساغی‮ ‬بكەنەوە‮. ‬ساڵانە لە هەولێر نزیكەی‮ ‬500 تەن خۆراكی‮ ‬ماوەبەسەرچوو دەستی‮ ‬بەسەردا دەگیرێت‮.
‬
گوتیشی‮: ‬بۆئەوەی‮ ‬ئەكتیڤانەتر كاربكەین‮ ‬فۆكسمان خستۆتە سەر كۆمپانیاكان ئینجا سوپەرماركێت و دوكانداران و هەموو شوێنە دوورە دەستەكانیش بەسەر دەكەینەوەو گەڕەكە تازەكان و شارە تازەكانیش لەلایەن تیمەكانمانەوە بەسەر دەكرێنەوە و داواكارین لە حكوومەتی‮ ‬هەرێم كارمەندی‮ ‬زیاترمان بۆ دابین بكات،‮ ‬چونكە لە ئێستادا تەنیا‮ ‬52 كارمەندمان هەیە‮.‬

دواتر هێمن سەید موراد بەڕێوەبەری‮ ‬چاودێری‮ ‬بازرگانی‮ ‬هەولێر سەبارەت بە هاوكاری‮ ‬و هەماهەنگیان لەگەڵ دامودەزگاكان‮ ‬ڕوونیكردەوە‮: ‬لەگەڵ پارێزگای‮ ‬هەولێرو قایمقامیەتی‮ ‬قەزای‮ ‬ناوەندی‮ ‬هەولێرو هۆبەی‮ ‬ئابووری‮ ‬ئاسایش و چاودێری‮ ‬تەندروستی‮ ‬شارەوانیەكان هاوكاری‮ ‬و هەمانگی‮ ‬تەواومان هەیە،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬قایمقامیەتی‮ ‬قەزای‮ ‬ناوەندی‮ ‬هەولێر و چەندینجار بەهاوكاری‮ ‬ئەوان بەدواداچوون و پشكنینمان بۆ شوێنە گشتییەكان‮ ‬كردووە بۆ دەست بەسەرداگرتنی‮ ‬خۆراكی‮ ‬ماوەبەسەرچوو زۆر جاریش لەكاتی‮ ‬بەسەركردنەوەی‮ ‬دوكان و سوپەرماركێتەكان‮ ‬ڕێنمایی‮ ‬سوودبەخشمان بەوان داوە،‮ ‬بۆ ئایندەش هەوڵی‮ ‬ئەوە دەدەین كە هوشیاری‮ ‬و‮ ‬ڕێنمایی‮ ‬زیاتر بە بازرگانان بدەین و لەكاتی‮ ‬هەڵگرتنی‮ ‬خۆراك چەندین‮ ‬ڕێنمایی‮ ‬گرنگ بەوان دەدەین،‮ ‬كە چۆن خۆراك بەكۆگا بكەن‮.‬