خه‌بات: ‬مەحمود شێرزاد:-
تا ئەو سەردەمە لەنێو كۆمەڵگای‮ ‬كوردە نەبووە بەكلتور خەڵكی‮ ‬سەرمایەدارو دەوڵەمەند،‮ ‬دەستپێشخەری‮ ‬بكەن لەئەنجامدانی‮ ‬پڕۆژەی‮ ‬مرۆڤدۆستانە و كاری‮ ‬خێرخوازی‮ ‬دا،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬لێرەو لەوێ كارو چالاكی‮ ‬چەند پرۆژەیەكی‮ ‬خێرخوازی‮ ‬هەن،‮ ‬بەڵام هێشتا لەئاستی‮ ‬پێویستدا نین‮.‬
ماڵی‮ ‬ئارام لەشاری‮ ‬هەولێر‮ ‬یەكێكە لەو پرۆژەو كارە مرۆییە دەگمەنانەی‮ ‬كە لەلایەن ئافرەتێكەوە سەرپەرشتی‮ ‬دەكرێت لەپێناو بەخشینی‮ ‬ئارامی‮ ‬بەو خاوەن پێداویستە تایبەتانەی‮ ‬كە لەسەر شەقام و شوێنە گشتیەكان ژیان بەسەر دەبەن‮.‬

نەرمین شەعبان رەزا بەرێوەبەرو سەرپەرشتیكاری‮ ‬ماڵی‮ ‬ئارام بۆ خاوەن پێداویستە تایبەتەكان،‮ ‬دوای‮ ‬سی‮ ‬و پێنج ساڵ كارو خزمەتكردن لەبەرێوەبەرایەتی‮ ‬بەساڵاچوان لەئێستادا خانەنشینە لەبارەی‮ ‬ئەم پرۆژەیە دەڵێت‮: ‬بەهۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬لەرابردوودا ئەزموونێكی‮ ‬دەیان ساڵەم هەیە لەبواری‮ ‬خزمەتكردنی‮ ‬بەساڵاچوان،‮ ‬پاشان لەسەر داوای‮ ‬خۆم خانەنشین كرام وەك حەزو خولیاو ئاسوودەكردنی‮ ‬ویژدانم بیرم لە ماڵی‮ ‬ئارام كردەوە بۆ خزمەتكردنی‮ ‬بەشێك لەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانەی‮ ‬كە لەسەر شۆستەو شەقامەكان دەژین،‮ ‬بەتەنها ئەو ئەركەم خستۆتە سەرشانم وەك پڕۆژەیەكی‮ ‬خێرخوازی‮ ‬و قازانج نەویست‮. ‬

ناوبراو ئاماژەی‮ ‬بەوەكرد لەماڵی‮ ‬ئارام دا بێ جیاوازی‮ ‬رەگەزو ئایین بەچاوێكی‮ ‬مرۆڤانە سەیری‮ ‬كەسانی‮ ‬خاوەن پێداویستی‮ ‬تایبەت دەكرێت و بارودۆخیان لەبەرچاو دەگیرێت و رۆژانە ژەمەكانی‮ ‬خواردنیان بۆ دابین دەكرێت و لەگەڵ ئەوانەش پزیشكی‮ ‬پسپۆری‮ ‬خۆبەخش دێن سەردانیان دەكەن و لەباری‮ ‬تەندروستی‮ ‬و دەرونیان دەپشكنن‮.‬
سەبارەت بە‮ ‬یارمەتی‮ ‬و هاوكاریكردنی‮ ‬ماڵی‮ ‬ئارام لەلایەن حكوومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە نەرمین شەعبان دەڵێت‮: ‬تا ئێستا هیچ لایەنێك هاوكاری‮ ‬نەكردوم تەنها خەڵكی‮ ‬خێرخواز نەبێت بەردەوام هاوكاری‮ ‬پێشكەش بە ماڵی‮ ‬ئارام دەكەن و بەشێك لەداهاتی‮ ‬خۆم تەرخان كردووە بۆ ئەم پڕۆژەیە،‮ ‬دەمەوێت سوپاسی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بكەم بەپێدانی‮ ‬پارچە زەویەك بۆ‮ ‬دروستكردنی‮ ‬باڵەخانەیەكی‮ ‬مۆدێرن و شایستە بۆ ئەو خاوەن پێداویستە تایبەتانەی‮ ‬ماڵی‮ ‬ئارام،‮ ‬چونكە شوێنی‮ ‬ئێستایان بچووكە و پێویستی‮ ‬بە فراوانكردن هەیە تاوەكو ژمارەی‮ ‬زیاتر لەخاوەن پێداویستە تایبەتە بێ سەرپەرشتیكاران وەربگرین،‮ ‬داواكارم لە حكومەت و وەزارەتی‮ ‬كارو كاروباری‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬هاوكاری‮ ‬و پشتگیریم بكەن و بێنە سەرخەت بۆ سەرخستنی‮ ‬پرۆژەكەم‮.
‬
‮(‬ش.م‮ ) ‬دەرچووی‮ ‬بەشی‮ ‬پەرستیاریە‮ ‬یەكێكە لەو كچە خۆبەخشانەی‮ ‬كە لەماڵی‮ ‬ئارام ماوەی‮ ‬چوار ساڵە كاردەكات سەبارەت بەخزمەتكردن و هاوكاریكردنی‮ ‬ئەو خاوەن پێداویستە تایبەتانەی‮ ‬لەو ماڵەدا دەژین گووتی‮: ‬بەرلەوەی‮ ‬بێم بۆ ماڵی‮ ‬ئارام لەشوێنی‮ ‬تر كارم كردوە بەڵام لەهیچ شوێنێك بەقەد ئەوەی‮ ‬وەك خۆبەخش لەم ماڵەدا ئەو ماوەیە كاردەكەم ئاسوودەنیم،‮ ‬لێرە هەست بەخۆشی‮ ‬و ئارامی‮ ‬دەروونی‮ ‬دەكەم و زۆربەی‮ ‬كاتەكانم بۆ خزمەتكردن و‮ ‬یارمەتی‮ ‬ئەو خاوەن پێداویستە تایبەتانە تەرخان كردووە سەڕەڕای‮ ‬ئەستەمی‮ ‬و ئەو ئەركە قورسەی‮ ‬سەرشانم لەگەڵیان دا،‮ ‬ئەوان وەكو كەس و كاری‮ ‬خۆم مامەڵەیان لەگەڵ دەكەم و لێرە هەست بەمرۆڤ بوونی‮ ‬خۆم دەكەم و مانای‮ ‬ژیانم بۆ دەركەوتووە‮. ‬

‮(‬شكور كەریم‮)‬ی‮ ‬تەمەن چل و‮ ‬یەك ساڵ خاوەن پێداویستی‮ ‬تایبەتە،‮ ‬ماوەی‮ ‬سێ ساڵە لەماڵی‮ ‬ئارام ژیان گوزەر دەكات گوتی‮: ‬من لەو ماڵەدا هەست بە خۆشی‮ ‬دەكەم و تا بڵێی‮ ‬بەختەوەرم لەگەڵ نەرمین خان و ئەو ستافەی‮ ‬لێرە كاردەكەن و مامەڵەیان وەكو دایك و باوك وایە بۆ ئێمە،‮ ‬رۆژانە سێ ژەم خواردن و پێداویستی‮ ‬ترمان بۆ دابین دەكرێت و تاكە كێشەش كە هەمان بێت ئەوەیە ئەو خانووە بچووكە و پێویستمان بەشوێنێكی‮ ‬فراوان و پاركی‮ ‬بچووك هەیە،‮ ‬لەگەڵ ئەوەشدا سوپاسی‮ ‬نەرمین خان دەكەم كە منی‮ ‬لەباوەش گرت و لەماڵی‮ ‬ئارام جێگەیەكی‮ ‬بۆ كردمەوە،‮ ‬چونكە من لەسەر شەقام و شۆستەكان دەژیام و سواڵم دەكرد‮. ‬

ماڵی‮ ‬ئارام لەساڵی‮ ‬2014 دامەزراوە حەوت كارمەند تیایدا خزمەت پێشكەش دەكەن و ژمارەی‮ ‬ئەو خاوەن پێداویستە تایبەتانەی‮ ‬تیایدا دەژین لە‮ ‬32 كەس پێك دێت،‮ ‬ئەگەر لە داهاتوودا شوێنێكی‮ ‬فراوانیان بۆ فەراهەم بكرێت ئەوا لەو ژمارەیەی‮ ‬ئێستادا خاوەن پێداویستی‮ ‬زیاتر لەخۆ دەگرێت‮.‬