ئاماژەیەك لە وەرگێڕەوە
( تێری لێین كارڵ Terry Lynn Karl)
پرۆفیسۆری ئەمەریكایی بواری زانستە سیاسیەكان، 21ی نۆڤێمبەری1947 لەدایك بووە. ئەم لێكۆڵینەوەیەی كاتی خۆی ساڵی2007 لە لایەن – پەیمانگەی لێكۆڵینەوەی ستراتیژی عێڕاق- كەخوالێخۆشبوو نووسەری ناسراو فالح عەبدولجەببار سەرپەرشتی دەكرد كراوە بە عەرەبی و وەكات لە بەغدا و هەولێر و بێرووت بڵاوكراوەتەوە.
نووسەر لەم لێكۆڵینەوەیدا بە ڕاشكاوی باسی گرفتە پەنهان و ئاشكراكانی نەوت و مەترسییەكانی لە وڵاتانی خاوەن نەوت دەكا كە چۆن ئەگەر پسپۆڕی دڵسۆز و لێزانی حیكمەتدار لە پشت ئیدارەدانییەوە نەبن لە باتی خێر دەبێتە بەڵا بەسەر خودی دەوڵەتەكەوە ونەك هەر گەشەی دەوەستێنێ یا دوای دەخا، بەڵكو دەیخاتە ژێر باری قەرزی قورسیشەوە. لەم بوارەشدا نموونە و داتای حاشاهەڵنەگر و هەندێ جار بەڵگەنەویست دێنێتەوە بەتایبەتی لە دەوڵەتە دواكەوتووەكاندا.
بەهۆی گرینگی لێكۆڵینەوەكە و بۆ بەرچاوڕوونی لایەنە پەیوەندیدارەكان بە پێویستم زانی بیكەم بە كوردی، دەنا ڕەنگە بابەتی لەم چەشنە كاری ئابووریزانان بێ تا خوێنەر و بەدواداچوویەكی ئەدەب و هونەر).
وەرگێڕ
مەترسییەكانی دەوڵەتی خاوەن نەوت
وردبوونەوە لە پارادۆكسی زۆری(*)
تێری لێین كارڵ
و : نەژاد عزیز سورمێ
5-4
كە ئاڵووێركارانی بێگانەش ئامۆژگاری دەسەڵاتدارانی نەوتیان بە حیكمەتی واز لە نەوت هێنان لە قووڵاییاندا و هەوڵ دان بۆ باروبووی گەشەی كەم قازانج (كەم ئەوسا) دەكرد، ئەو دەسەڵاتدارانە دەچوون زیاتر و زۆرتر قەرزیان دەكرد ، زیاتر لە تێكڕای قەرز كردنی ئەو وڵاتانەی پشت بە سەرچاوەی نەوت نابەستن(02).
ئەم بڕە كەمەی لە ڕێی خەرج كردنی دەسەڵاتدارانەیشەوە بۆ پارە كە دەیزانین، وانەیەكی بەسوود و شایانی لێ وردبوونەوەیە(21).
ڕێچكە گرتنی دۆلارەكانی نەوتیش كە بە لای نموونەی دابەش كردنی سیاسی قازانجدا دەشكێتەوە هەرگیز سەیر نییە كە لە نێوان %75-65 لە كۆی گشتی بەرهەمی ناوخۆ دوای ساڵی1974 بۆ بەكاربردنی گشتی و تایبەتی بڕوا- كە پێش هەموو شتێك بۆ ڕازی كردنی ئەو كۆمەڵە سەرەكیانەی پشتگیری دەسەڵاتدارانی نەوت دەكەن. ئەمەش زۆربەی جار شێوەی پاڵپشتی و یارمەتیدانی بۆ ئەو كۆمەڵ و لایەنە دیاریكراوانە و خزم و برادەر و پەیڕەوكارانی سیاسی حكوومەت لە ڕێگای بەخشینی گرێبەست بەپێی بنچینە و پێوانەیەكەوە كە پەیوەندی بە بازاڕەوە نییە وەرگرتووە(22).
بەڵام ئەوەی لە كۆی گشتی بەرهەمی ناوخۆ دەمێنێتەوە، واتە %35-20 ئەوا بۆ بنیاتنانی سوپایەكی پێشكەوتوو وەبەردەهێنرا یا بەكاردەهات.
ئابووریزان و شارەزایان ئەوانەی كار لە دامەزراوەكانی قەرزیی جیهاندا دەكەن، ئەوانەی كەم جار بایەخ بە شێوەی تەرخان كردنی بەرهەمی نەوتەوە دەدەن، ئەگەر ئاماژە گەورەكانی ئابووری هاوسەنگ دەربكەوێ گشتیان بە خراپ كار لە ئابووری كردن لە دەوڵەتانی دەوڵەمەند بە نەوت دەبەستنەوە بە خراپی بەڕێوەبردنی بەرهەم لە لایەن حكوومەتەكانەوە یان زیادەڕۆیی لە فراوان كردنی ڕۆڵی دەوڵەت. لەوەش گرینگتر ئەوان پەیوەندییەكیان لە نێوان بەجێهێنانی ئابووری و گۆڕانكاری دراماتیكی سیاسی نەدەدی كە لە وڵاتانێكی وەك ئێران و فەنزوێللا و ئەندەنووسیا و جەزاییر یان نایجیریادا ڕوویدا (32)
بەڵام ئەو پسپۆڕانە نازانن نەبوونی توانایی ئابووری بۆ ئەوەی كە بڕیاری لێ دراوە وەختێ لە ڕووی سیاسییەوە سەیر دەكرێ هەڵەیەك لە حسابان پێك ناهێنێ، ئەمیشیان لە بریتی ئەو بەشێكی جەوهەرییە لە حساباتی دەسەڵاتداران بۆ پاراستنی پشتیوانی لە ڕێگای دابەش كردنی دۆلارەكانی نەوت بەسەر دۆست و هاوپەیماناندا.
دیسان ئەو پسپۆڕانە لەوەش ناگەن چاكسازی ئابووری بەبێ گۆڕانكارییەكی لەناكاوی سیستەمی حوكم جێبەجێ نابێ، بەڵكو ئەو گۆڕانكارییەش دەستەبەرێكی بەس نییە بۆ گرتنەبەری ئەو سیاسەتانەی كۆمەڵناسان ڕایدەسپێرن یان چاوەڕوان بین بەرپرسە (عەقڵانییەكان) بیگرنەبەر. لەباتی ئەمەش گشتی، دەبینین عەقڵانییەتی دۆلاری نەوت ڕوون و ئاشكرا عەقڵێكی قازانج ویستە، هیچیش بە هانای نەهێشتنی ئەو ڕەفتارە لە پێكەوەنانی شوێنكەوتە و لایەنگیردا نایێ(42).
بەم جۆرە و دوور لە خراپ بەڕێوەبردنی ئابووری و خراپی لە پرۆسەی بڕیارداندا، دەبینین هێزی ژێراوژێر هەیە، قووڵتر، خراپی جێبەجێ كردنی هەناردەكارانی نەوت لێك دەداتەوە، كە بە ڕاستی جێی سەرسڕمانە. كێشەكانی دەوڵەتانی خاوەن نەوت بەشێكی لە (نەخۆشی هۆڵەندی)ـەوە سەرچاوە دەگرێ، كە لە ماوەی خرۆشانی گازدا لە شەستەكان تێبینی كرا، ئەو نەخۆشییەش دەری دەخا دەستكەوتە زۆر و زەبەندەكان كە لە هەناردەكردنی شمەكە سەرەتاییەكانەوە دێ چۆن بەهای بەڕاستی دراو بەرز دەكاتەوە، ئەوەش توانای كێبەركێی شمەكە هەناردەكراوەكانی دیكە دەشكێنێ. لەم ڕاڕەوەدا كەرتی كشتوكێڵ و كەرتی پیشەسازی دووچاری زیان دەبن.
دیارە بەردەوام بوونی نەخۆشی هۆڵەندیش هانی گەشەیەكی بەهێز دەدا، بەڵام زۆربەی جار شێواو لە لایەنی خزمەتگوزاری و گواستنەوە و چالاكی تری بێ بازاڕی بازرگانیnon-tradables لەهەمان كاتدا پیشەسازی و كشتوكاڵیش بێ ئومێد دەكا- ئەوەش چالاكییەكە زۆربەی زۆری داڕێژەرانی سیاسی ناتوانن بەرەنگاری ببنەوە یان بیوەستێنن(25).
بەڵام نەخۆشی هۆڵەندی كە بە كۆسپی تر دەبەسترێتەوە زیانی دەگاتە ئەوپەڕی ڕێگە لە چالاكی بەرهەمهێنانی دوورئەنجام دەگرێ كە لەسەر وەبەرهێنانی سەرچاوەی چك كردوودا وەستاوە(26). لێ ئەوە بە تەنیا ڕوویەكە لە ڕووەكانی (نەفرەتی سەرچاوەكان(27).
لەمەدا لێتۆژەكان هەر لە ئادەم سمیسەوە لە مەترسی دەسكەوتی كانزاكاندا هوشداریان داوە، ئادەم سمیس وای وەسف كردووە كە: »داهاتی ئەو پیاوانەیە پێیان خۆشە بەروبوومێكیان دەست كەوێ نەیان چاندووە(28).
لێتۆژەكان وای دەبینن ئەو دەستكەوتانە زۆربەی جار وا دەكەن لەباتی بەرهەمهێنان خواردەمەنی لە دەرەوە بهێنن و هانی بەرخۆری دەدەن، بە گشتی لایەنگیری چالاكی بێ بەرهەمن. ئەو هەڵاوسانەی لەمەشدا دەكەوێتەوە پلاندانان قورس دەكا و لاسەنگی لە گەشەدا ئاڵۆز دەكا، ئەمەش دواجار دەمانگەیەنێتە زیاتر بوونی لەمپەر لە ڕاستكردنەوەی سیاسەتی پیشەسازی بە هۆی سستی بنیاتیی بە ئابوورییەوە بەستراوەوە. چەندی وڵاتانی بێ نەوتن ڕەنگە بە تواناتر بن لە گۆڕینی سیاسەتی پیشەسازیان و بە ئاسانتریش، پاڵپشت بەو بناغەیەوە بۆ زیاد كردنی توانای كێبەركێ و زۆر كردنی داهاتەكانیان لە دراوی سەخت و خێرا كردنی گەشەی ئابوورییەوە(92).
كەچی لە بەرامبەردا دەوڵەتانی خاوەن نەوت پشت بە ڕێڕەوێك بۆ گەشە دەبەستن ناتوانن بەردەوامی پێ بدەن، چونكە سووتەمەنی بزوێنەری ئەو ڕێڕەوە سەرچاوەیەكی چك كردووە- بەڵكو قازانجی لەو سەرچاوەیەشەوە دێ هەربەخۆی كۆسپی بەردەم جێبەجێ كردنی گۆڕانكاریە.
شكاندنی تەڵەی بونیات: ئاسۆی ئایندە واتای خەمهێن بۆ دەوڵەتانی ئۆپێك ئەگەر بۆ بڕیارە سیاسییەكان بگەڕێتەوە یا بۆ كێشەی بنیاتی قووڵتر ، ئەوا پێكهاتنێكی سەرسوڕهێن لەبارەی ڕاچێتەی پێویست بۆ تێپەڕاندنی ئەو واتایە هەیە(30).
نیشانە بە بیروڕای ئابووریزانانیش، شارەزایانی نەوت لەسەریانە كە نرخ بەرز دەبێتەوە دەسكەوتی نەوتەكانیان لە ڕێگەی سپاردنی بە سندووقی دڵنیاییtrust fund ی دەرەوە (خاوێن بكەنەوە)، بۆ ئەوەی لە پیشەسازی سەرپێی خێرادا خۆیان بە دوور بگرن و پاڵپشتی پێویستیش بۆ كەم كردنەوەی شۆكی دابەزینی نرخ فەراهەم بكەن، هەروەها لەسەریانە ئامرازی بازاڕ بەكار بهێنن وەك ئازاد كردنی بازرگانی (لیبڕالایەتی) و ئازاد كردنی سیستەمی خەرج كردنی دراو و بەتایبەتی كردن و لادانی پێشمەرج كە نرخ و كرێ و تێكڕای سوود ڕادەگرێ، ئەمەش بۆ سنوور دانان بۆ ڕۆڵی دەوڵەت لە ئابووریدا و هەروەها بۆ مسۆگەر كردنی سەقامگیری ئابووری گەورەmacro و زامن كردنی توانای ئاڵووێری دراوی ناوخۆ، دیسان لەسەریانە ژینگەیەكی سەقامگیر فەراهەم بكەن بۆ زامن كردنی مافی موڵكداری و ویستی بەرگرتن لە نەخۆشی هۆڵەندی، لەسەریانە بەرهەمی كشتوكاڵ و پیشەسازی بەرز بكەنەوە هەروەها لەسەریانە چاكسازی لە كەرتی داراییدا بكەن بۆ زیاد كردنی سەربەخۆیی بانكی ناوەندی و بەهێز كردنی سیستەمی بانكی بە گشتی هاوتەریب لەگەڵ چەسپاندنی سیستەمی دادوەری بۆ پاراستنی مافی موڵكداری و پشتگیری بەرەنگار بوونەوەی گەندەڵی، پاش ئەوەش لەسەریانە خەرجیی حكوومەت تا سنووری گونجاو كەم بكەنەوە و بەرەنگار بوونەوەی لادانی ئارەزوو بۆ زیاد كردنی بەكاربردنی ناوخۆ بۆ ڕازی كردنی دانیشتووانی تووڕەو خۆ بە دوور گرتن لە بەرنامەی كاری گشتی كە ڕووكارێكی گەورەی میللی هەیە، لە جیاتی وەبەرهێنانی درێژخایەن لە سیستەمی تەندورستی و سیستەمی فێركردن كە بەشداری لە زیاد كردنی بەرهەمدا دەكەن. بەڵام چەندی ئەو ڕەچەتانەیش لە شێوە ڕووتەكەیدا گونجاو بن، جێبەجێ كردنی لە دەوڵەتانی خاوەن نەوت كارێكی زۆر ئەستەمە.
هەندێ لە حكوومەتەكانی خاوەن نەوت هەوڵیان دا قەوارەی دەوڵەت وێك بێننەوەو ئەو دەوڵەتانەی ئازادییان دایە بازرگانی و ئاڵوگۆڕی دراو سەركەوتنێكی هەستپێكراویان بە پێوانەی ئەو دەوڵەتانەی ئەوەیان نەكرد، دەست خست، بەڵام دەركەوت چاكسازی دیكە زۆر ئەستەمتر بوو بە هۆی ئەوەی دووبارە ڕێكخستنەوەی ڕیشەیی بۆ ئابووری سیاسی وەستاویInflexible دەوێ. لەگەڵ ئەوەی ئابووریناسان ئێستا لەسەر كۆی گشتیی سیاسەتەكان ڕێكدەكەون كە دەشێ گەشەی ئابووری لێ پەیدا ببێ و ئابووری هەمەجووری دوور لە پشت بەستنی تاكلایەنە بە نەوت، بەڵام سەركردە سیاسی و هاوپەیمانەكانیان لە سەركردەكانی كەرتی تایبەت هەوڵ نادەن ئەم ڕەچەتانە جێبەجی بكەن، لانی كەم بەو داڕشتەیەی خراوەتە ڕوو بە هۆی ئەوەی ئەو سیاسەتانەی بڕیار لە ڕێگاكانی سوود وەرگرتن لە سامانی نەوت دەدەن لە بناغەدا بە پێی شێوەی لێكدانەوەی ئابوورییەوە كە ئەو ڕەچەتانەی تێدا خراوەتە ڕوو دیاری ناكرێ، ئەمەش ڕاستییەكە وەك دیارە كەمێكی كەم نەبێ لە ئابووریزانان تێی ناگەن، بۆیە كلیلی چاكسازیی سەركەوتوو سیاسییە نەك ئابووری. با ئەو ڕەچەتە گونجاوە وەربگرین بە پەیڕەو كردنی سیاسەتی (پاك كردنەوە).
ئەم سیاسەتە لە نەرویج و ئالاسكا جێبەجێ كرا، بەم ڕووكارەش سەركەوتنی بەدەست هێنا، بەڵام بە دەستوور پاڵپشتی كرا بوو كە نەهێڵێ حكوومەتەكان پشتیوانی سندووقەكانی نەوت بۆ هیچ مەبەستێك بەكار بهێنن بەدەر لەو ئامانجانەی ئەو سندووقانەی بۆ داندراوە، سەرەڕای گونجاندنی دەستوور، قانوونی تایبەتیش هەیە داهاتەكان دەخاتە دەرەوەی دەسەڵاتی داڕێژەرانی سیاسەت، ئەمەش بە ڕووی توانایان لە بەكارهێنانی ئەو سندووقانەدا دەوەستێ.
لێرەڕا سەركەوتنی سیاسەتێكی ئاوا پێشەكی دەخوازێ سیستەمێكی دادوەری سەربەخۆ و كارا هەبێ لە توانایدا بێ بەرەنگاری دزی وگەندەڵی ببێتەوە و ڕووبەدەریی -شەفافییەت- لە بەكارهێنان و بەڕێوەبردنی بودجەی قبووڵ بێ، هەروەها هەبوونی بانكێكی ناوەندی تا ڕادەیەك سەربەخۆ، سەرەڕای نەبوونی پێویستییە خێراو لەناكاوەكان – ئەم مەرجانەیش بە هیچ شێوەیەكی مانادار و لە هیچ وڵاتێك لە وڵاتانی ئۆپێك فەراهەم نابن. بەڵام ئەگەر بەستنەوەی دەزگای لەم چەشنە كە توانای بەستنەوەی حوكم بەدەستانی هەبێ، نەبێت، داخۆ چی پاڵ بەو دەسەڵاتدارانەوە دەنێ خۆبەخش دەستیان ببەستنەوە و قبووڵیان بێ داهاتی نەوت پاك بكرێتەوە؟
پەراوێز:
02- Karl (1997) p. 29.
12-لە ڕواڵەتی ئاژاوەی كە لە خرۆشانەكانی نەوتەوە دێ دەوڵەتانی ئۆپێك خۆیان تۆماری ژمێریان لەبارەی وەبەرهێنانی زیادبوونە لەناكاوەكان ناخەنە بەردەست، ئەو ژمارانەی لێرەشدا هاتوون تەنیا خەمڵاندنێكە، گلیب و ئامۆزیگار هێناویانە: Gelb (1988) and Jahangir Amuzegar, “OPEC as Omen”, Foreign affairs, 77, no 6 (November/December, 1998).
22-دۆلارەكانی نەوتێ بۆ پشتگیری شمەكی بەكاربەری وەك سووتەمەنی، نیشتەجێبوون، خزمەتگوزاری گشتیی (تەندروستی، فێركردن) و سوودە گشتییەكان (ئاو، كارەبا) دەدرێ. بەڵام پشتگیری نرخ بۆ كەرتی تایبەتی زۆر گەورەترە لە زۆبەی وڵاتان بە تایبەتی لە لێبووردن لە باج و داشكاندنی نرخی كارەبا و گواستنەوه و گەیاندن و پێناسەی گومرگ و شتی دیكەی لەم بابەتە . ئامۆزیگار دەڵێ پشتگیری كردنی نرخی شمەك لە دەوڵەتانی كەنداو ساڵانە لە نێوان %20-10 لە كۆی دەسكەوتی نیشتمانی هەڵدەلووشێ، بڕوانە: Amuzegar(1998) p .
23- جەهانگیر ئامۆزیگار كە ڕاوێژكارێكی ئابووری جیهانیی و وەزیری پێشووی دارایی سەردەمی شای ئێران ڕەتی دەكاتەوە پەیوەندییەكی لەو ڕەنگە لە نێوان كارسازی ئابووری و گۆڕانكاریە سیاسیەكاندا هەبێ، ئەو دەنووسێ دەڵێ: (ئەگەر هەندێ لە ڕووداوە ناخۆشەكانی لێ باوێینە دەرێ كە هیچ پەیوەندییان بە نەوتەوە نییە- شوڕشی ئێران – دوو شەڕی وێرانكەری نێوان عیراق و دراوسێكانی، كودەتای نایجیریا و قەتەر و فەنزوێللا ژ ئەوەی وڵاتانی ئۆپێك بینیان لە لاسەنگی تەرازووی پێدان و لە دەست دەرچوونی هەڵاوسان شتی تری لەم بابەتە لە ئەنجامی شاشی لە لێكدانەوە وخەمڵاندن و خراپی كارگێڕیە لەو وڵاتانە)، هەر ئەو سەرچاوەیە ل 199.
42-وەك ئەوەی ڕۆژێ گۆنزالۆ باریۆس یەكێك لە دامەزرێنەرانی دیموكراسییەت لە فەنزەوێللا ئاماژەی پێداوە و وتوویەتی : (خەڵكی دزی دەكەن، چونكە كەس نییە ڕێگەیان لێ بگرێ) – دیدارێك لەگەڵ نووسەر: كاراكاس، فەنزوێللا هاوینی 1979
25- See W. Max Corden, “Booming Sector and Dutch Disease Economic: A Survey”, Working Paper 079 (Canberra, Australia: Australian National University, 1982); and J. Peter Neary, ed., Natural Resources and the Macroeconomy (Cambridge, MA: MIT Press, 1986)
26- See T. J. C. Robinson, Economic Theories of Exhaustible Resources (London: Routledge, 1989).
27- See Richard Auty, Sustaining Development in Mineral Economics: The Resource Curse Thesis (London: Routledge, 1993); and Richard Auty, “Industrial Policy Reform in Six Large Newly Industrializing Countries: The Resource Curse Thesis, World Development”, 22, no. 1 (1994) pp. 11-26.
28- Adam Smith, An Inquiry into the Nature and Causes of the Wealth of Nations (New York): Modern Library, (1937) p. 399.
29- Auty (1994), pp. 11-26; qnd Karl (1997).
03-بە نموونە سەیری هاوتایی نێوان ڕەچەتەكانی ئامۆزیگار و كریستۆفەر ڕۆزنبێگ بكە: Christoph Rosenberg and Tapio Saavalainen. “Dealing with Azerbaijans Oil Boom”, IMF Working Paper 35, no 3 (September 1998) Amuzegar (1998). هەمان ئەو ڕاچێتانە لەگەڵ هەندێ گۆڕانكاری لە بانكی نێودەوڵەتیدا دەبینینەوە، بەڵام ئەوەی پەیوەندی بە سەقامگیریی ئابووری گەورەوە (ماكرۆ) هەیە ئەوە چارەسەریەكانی سندووقی نەختینەی نێودەوڵتی لێكیان دەكاتەوە.









