مارك ئێسپه‌ر، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری دیپلۆماسین له‌گه‌ڵ ئێران و خوازیاری شه‌ڕ نین، به‌ڵام ئاماده‌ن بۆ هه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك و هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كیش قه‌بووڵ ناكه‌ن.
ئێسپه‌ر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 7/1/2020 رایگه‌یاند، ستراتیژیه‌تیان به‌رامبه‌ر به عێراق نه‌گۆڕاوه و نیازیشیان نییه هێزه‌اكیان بكشێننه‌وه.
وەزیری بەرگری ئەمریكا وتیشی، لە هیچ هێرشێك نابوورین كە بكرێتە سەر هێزەكانمان، سیاسەتەكانیشمان گۆڕانكاری بەسەردا نەهاتووە.
مارك ئیسپەر دووپاتیشیكردەوە، بەدوای جەنگەوە نین لەگەڵ ئێران‌دا، بەڵام بۆ هەر پێشهاتێكیش ئامادەن، وتیشی،”ئامادەین بۆ وەڵامدانەوەی هەر هەنگاوێك كە ئێران دەیگرێتەبەر .









