خەبات‮: ‬سۆلین سلێمان‮:- ‬
هونەرمەندی‮ ‬دەنگخۆش ئارارات هەڤاڵ حاجی،‮ ‬كە لە ماوەی‮ ‬رابردوودا‮ ‬ناوبانگێكی‮ ‬باشی‮ ‬لە بواری‮ ‬هونەری‮ ‬بەدەست هێنا لەم چاوپێكەوتنەدا دەربارەی‮ ‬كارە هونەرییەكانی‮ ‬دەڵێت‮: ‬ماوەیەكی‮ ‬زۆرە گۆرانی‮ ‬دەڵێم‮ ‬هەروەها لە قوتابخانە گۆرانیم دەگوت و حەزێكی‮ ‬تایبەتی‮ ‬خۆم بووە،‮ ‬سەبارەت بە‮ ‬یەكەم بەرهەمی‮ ‬ڤیدیۆ كلیپیەوە گوتی‮: ‬یەكەم بەرهەمم بە شێوەی‮ ‬ڤیدیۆ كلیپ لە ساڵی‮ ‬2015 ‮ ‬بە ناوی‮ “‬قەدەر‮” ‬بڵاو بووە،‮ ‬گوتیشی‮ ‬گۆرانیم زۆرە،‮ ‬هەندێكیان كاری‮ ‬كلیپم بۆ ئەنجام داون و هەندێكیشیان تەنها بە شێوەی‮ ‬دەنگە و هەندێكیش لەوان ئامادەكراون،‮ ‬بەڵام هێشتا بڵاونەكراونەتەوە،‮ ‬ئەو گۆرانییانەی‮ ‬كەوا كاری‮ ‬كلیپم بۆ ئەنجام داون‮ ‬5 ‮ ‬گۆرانین‮ ‬،‮ ‬و هەندێك كلیپیشم هەیە تایبەتن،‮ ‬نزیكەی‮ ‬30 ‮ ‬گۆرانیم بڵاوم كردوونەتەوە،‮ ‬ئاماژەشی‮ ‬بەوە كرد‮ : ‬كاتێك دەستم بە كاری‮ ‬هونەری‮ ‬كرد وەك حەزێك دەستم پێكرد.

‬سەبارەت بەوەی‮ ‬كەوا ناوبانگ بوون چ شتێكی‮ ‬لێ سەندوتەوە دەڵێت‮: ‬بەناوبانگ بوون ناتوانێت هیچ شتێكت لێ بسەنێتەوە ئەگەر خۆت بتەوێت،‮ ‬هەروەها دەربارەی‮ ‬ئەلبوومەكەی‮ ‬دەڵێت‮: ‬كارم لەسەر دروستكردنی‮ ‬ئەلبومێك دەكرد،‮ ‬بەڵام بە هۆی‮ ‬هەندێك تەگەرەوە نەمتوانی‮ ‬بەردەوامی‮ ‬پێ بدەم و بڵاوی‮ ‬بكەمەوە،‮ ‬لە پرسیارێكدا كە ئایا چۆن بتوانین هونەری‮ ‬كوردی‮ ‬پێش بخەین دەڵێت‮: ‬پێشخستنی‮ ‬هونەری‮ ‬كوردی‮ ‬لە دەست شاعیر و ئاوازدانەرەكانە،‮ ‬ئەوان دەتوانن كەلتووری‮ ‬زمانەوانی‮ ‬و هەڵبەستی‮ ‬كوردی‮ ‬پێش بخەن،‮ ‬ئاستەنگ و گیروگرفت زۆر دێنە پێش هونەرمەندان،‮ ‬بەڵام هێزێكی‮ ‬زۆر پێویستە بۆ ئەوەی‮ ‬بتوانیت رووبەروویان ببیتەوە،‮ ‬هەروەها هونەری‮ ‬كوردی‮ ‬پێشكەوتنێكی‮ ‬زۆری‮ ‬بە خۆیەوە بینیوە،‮ ‬ئاشكراشیی‮ ‬كرد،‮ ‬حەز بە هەموو ئالەتە میوزیكییەكان دەكەم و سەرسامی‮ ‬دەنگی‮ ‬زۆرێك لە هونەرمەندانم بە هونەری‮ ‬باوكم سەرسامم و هەر ئەویش پاڵپشتی‮ ‬سەرەكیمە لەو بوارەدا‮. ‬