یانەی‮ ‬بایرن میونشنی‮ ‬ئەڵمانی‮ ‬لەمیانی‮ ‬خۆ ئامادەكارییەكانی‮ ‬بۆ گەڕی‮ ‬دووەمی‮ ‬بۆندسلیگا لە خزمەتەكانی‮ ‬رۆبرت لیڤاندۆفسكی‮ ‬هێرشبەری‮ ‬پۆڵەندی‮ ‬بێبەش دەبێت،‮ ‬بەگوێرەی‮ ‬رۆژنامەی‮ ‬بیڵدی‮ ‬ئەڵمانی‮ ‬ئەو‮ ‬یاریزانە پۆڵەندییە لەگەشتەكەی‮ ‬دۆحە‮ ‬یاوەری‮ ‬میونشن ناكات كە بڕیارە لە ماوەی‮ ‬نێوان‮ ‬4تا10ی‮ ‬كانوونی‮ ‬دووەم‮ ‬یەكەیەكی‮ ‬مەشقی‮ ‬سەربازی‮ ‬لە پایتەختی‮ ‬قەتەر ئەنجام دەدەن‮.‬
رۆژنامەكە زیاتر دەڵێت‮: ‬لیڤاندۆفسكی‮ ‬تەمەن‮ ‬31 ساڵ هەر لە باایرن دەمێنیتەوە بەمەبەستی‮ ‬چارەسەری‮ ‬وەرگرتن،‮ ‬و بڕیارە لەیەكەم‮ ‬یاری‮ ‬یانەكەی‮ ‬لەگەڕی‮ ‬دووەم كە بڕیارە‮ ‬19ی‮ ‬ئەم مانگە بەرامبەر هیرتا بەرلین‮ ‬یاری‮ ‬بكەن بتوانێت بەشداری‮ ‬بكات‮.‬