خهبات: سۆلین سلێمان:-
كریستیانۆ رۆناڵدۆ دوس سانتۆس ئەفێرۆ ناسراو بە كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ساڵی 1985 لە دوورگەی مادێرای پورتوگال لە دایكبووە، كاتێك توشی نەخۆشی لێدانی دڵ دەبێت لە تەمەنی15 ساڵیدا، نەشتەرگەریی بۆ ئەنجام دەدرێت و چارەسەری وەردەگرێت، سەرەتا وێستگەی یاریكردنەكانی لەگەڵ یانەی سپۆرتینگ لیشبۆنە بووە، دواتریش گرێبەست لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتد ئەنجام دەدات لە ساڵی 2003، لە تەمەنی 18 ساڵی، ئەمەش دوای ئەوەی جامی پیشەگەری ئینگلیزی بردۆتەوە لە یەكەم وەرزیدا ل ئینگڵتەرا، ئەمەش یانەی یونایتدی زۆر دڵخۆشكرد بە بردنەوەی 3 نازناوی یەك لە دوای یەك لە خولی نایابی ئینگلیزی، و پاڵەوانێتییەكیشی لە جامی پاڵەوانێتی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بە دەست هێنا، و لەتەمەنی 22 ساڵیدا پاڵێورا بۆ خەڵاتی تۆپی پێی زێرین و خەڵاتی باشترین یاریزان لە جیهان، و كاتێك لە 23ساڵیدا پاڵێورا بۆ جامی جیهانی ڤیڤا توانی هەردوو پاڵەوانێتییەكە بە دەست بهێنێت، تا وای لێهات رۆناڵدۆ بو بو كەسێكی زۆر نایاب لە تۆپی پێدا، وەك ئامێرێكی گۆڵ كردن بوو، پاشان چووە یانەی ریاڵ مەدرید لە و یانەیەشدا 15 نازناوی بردۆتەوە و چوار نازناویش بۆ خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەورووپا، دوو نازناویش بۆ تۆپی پێی ئەوروپا بەدەست هێناوە، لەگەڵ چەندەها نازناوی جۆراوجۆر.
جێی ئاماژەیە رۆناڵدو مێژووی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید تۆماركرد، رۆناڵدۆ ئێستا لە گەڵ یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی لە هێڵی هێرشدا یاری دەكات، و خاوەنی 5 تۆپی ئاڵتونییە تاكە یاریزانیشە چوار پێڵاوی زێرینی بردۆتەوە، و بە شێوەیەكی فەرمیش 29 پاڵەوانێتی بەدەست هێناوە،5 نازناوی لە خولی پاڵەوانێتی ئیتاڵیا و5 نازناویش بۆ خودی خۆی ،34 هاتریكی تۆماركردووە لە خولی ئیسپانیادا، تاكە یاریزانیشە 30 گۆڵی تۆماركردوە لە شەش وەرزی یەك لە دوای یەك لە خولی ئیسپانیادا، و لە ساڵی2016 خولی پاڵەوانێتی ئەوروپای بەدەست هێناوە، و هه ر لەو ساڵەشدا تۆپی زێرینی بەدەست هێناوە، لەساڵی 2018 چووە رێزی یانەی یوڤێنتوس بە بڕی 105 ملیۆن یۆرۆ ئەمەش بە گرانترین یاریزان دادەنرێت لە مێژووی یانەی ئیتاڵیدا بەو نرخە، و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لەگەڵ پورتوگال رۆناڵدۆ دەستنیشان كراوە وەك باشترین یاریزانی پورتوگالی لە مێژوودا لە ساڵی2015، و بەشداری لە 150 یارییدا كردووە ، هه روەها یەكێكە لەو یاریزانانەی كە زۆرترین خواستی لەسەرە بۆ كرین.










