كرواتیا سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی یەكێتیی ئەورووپا كە بۆ ماوەی شەش مانگ بەڕێوەی دەبات لە فینلاند وەرگرت. لەو قۆناغەدا كە كرواتیا بە دروشمی ”ئەورووپایەكی بەهێز لە جیهانێكی سەختدا” سەرۆكایەتی ئەنجوومەنەكە بەڕێوەدەبات، چاوەڕوان دەكرێت بڕیارگەلێكی گرنگی وەك؛ هێنانە ناوەوەی وڵاتانی خۆرئاوای بەلقان بۆ یەكێتیی ئەورووپا، دیاریكردنی بوودجەی یەكێتییەكە بۆ قۆناغی 2021-2027 و جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەكێتییەكە بدرێت.
سەركۆماری كرواتیا، كۆلیندا گرابار كیتارۆڤیچ باسی لەوە كرد كە ئامانجیان ئەوەیە لەو قۆناغەی كە وڵاتەكەی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنەكە دەكات یەكێتیی ئەورووپا گەورە بكەن، هاووڵاتییانی بپارێزن، پەیوەستی بكەن بە یەكەوە و لەسەر ئاستی ناوچەیی و جیهانیی بیكەنە یەكێتییەكی كراوە و نموونەیی.
– سەرۆكایەتی قۆناغی ئەنجوومەنی یەكێتیی ئەورووپا سەرۆكایەتی قۆناغی ئەنجوومەنی یەكێتیی ئەورووپا، هەموو شەش مانگ جارێك لە لایەن یەكێك لە وڵاتانی ئەندامی یەكێتییەكەوە بە نۆرە بەڕێوەدەبرێت.
وڵاتی سەرۆكی ئەو قۆناغە كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی یەكێتیی ئەورووپا بەڕێوەدەبات و دەستەبەری دیاریكردنی بابەتە پێشینەییەكان دەكات بۆ یەكێتییەكە. كرواتیا كە دوای شەش مانگ لە بوون بە ئەندام لە یەكێتیی ئەورووپا سەرۆكایەتی ئەم قۆناغەی وەرگرت لە 30ی حوزەیراندا ئەركەكە رادەستی ئەڵمانیا دەكات.










