ئه‌ندامێكی كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، هیچ هێز و لایه‌نێك ناتوانێ هه‌ڕه‌شه له كورد بكات كه به ویستی ئه‌وان قسه بكه‌ین و ده‌نگ له‌سه‌ر هه‌ر یاسایه‌ك بده‌ین.
هیچ هێز و لایەنێک فشاری نەخستووەتە سەر کورد بۆ بەشداریکردن
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م پێنجی كانوونی دووه‌م، موسه‌نا ئه‌مین، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به “وشه”ی ڕاگه‌یاند، بۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق هیچ فشارێكمان له‌سه‌ر نییه.
له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كردن له فراكسیۆن و ئه‌ندامه كورده‌كان له‌لایه‌ن شیعه‌وه موسه‌نا ئه‌مین گوتی، هیچ لایه‌نێك مافی ئه‌وه‌ی نییه و حه‌دی نییه هه‌ڕه‌شه له كورد بكات بۆ هه‌ر پرس و بابه‌تێك، كورد خۆی له پرسه‌كاندا خاوه‌ن بڕیار و هه‌ڵوێسته.
ئه‌وه‌شی گوت، له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ تێکڕای فراکسۆنە کوردییەکان گەیشتینە ئەو بڕیارەی بەشداری نەکەین و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین بزانین چی روو ده‌دات و به‌رچاومان ڕوون ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م په‌رله‌مانی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ده‌كات له‌باره‌ی دۆخی عێراق و كوژرانی قاسم سلێمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس و ده‌نگدان له‌سه‌ر ده‌ركردنی ئه‌مه‌ریكا له عێراق.
وشه نێت










