ئەو پارچە ڤیدیۆیەی كریستیانۆ رۆنالدۆی ئەستێرەی یانەی یۆڤی و دوڤاك دیۆكۆڤیچی تێنسزانی بەناوبانگ بڵاوكرایەوە كە بەیەكەوەن لە یەكێ لە هۆڵە وەرزشییەكان، كە تیایدا دەردەكەوێت رۆنالدۆ ئەو تینسزانە فێری ئەوە دەكات چۆن بفڕێت و پازبدات، بەتایبەتیش دوای ئەو گۆلە بەناوبانگەی خولی ئیتاڵیا كە لەیانەی سامپەدۆریای تۆماركرد.
ئەم پارچە ڤیدیۆیە زۆرترین بینەری هەبووە و چەند گرتەیەكی تێدایە كە رۆنالدۆ چەند جاریك دیمەنی فڕین و پازدانەكەی لەپێش دیۆكۆڤیچ دووبارە دەكاتە و ئەویش لاسایی دەكاتەوە و هەوڵی فێربوونی خۆی دەدات.









