خهبات: وریشە عومەر:-
ئیسرا كەمال شا محەمەد، بەكالۆریۆس لە پزیشكی گشتی و ماستەر لە زانستی خۆراكـ بەریتانیا
دەرچووی زەمالەی چیڤینینگی بەریتانی،لەدیمانەیەكدا وەڵامی پرسیارەكانی خەباتی بەمجۆرە دایەوە:
وەكو پزیشك چی دەڵێی دەربارەی سیستەمی تەندروستی لە كوردستان؟
بەبۆچوونی من سیستەمی تەندروستی وڵاتی ئێمە جارێ زۆر لە سەرەتادایە، بەڵام هەوڵی باش ئەبینم بۆ بەرەو پێشبردنی كە ئەمە مایەی دڵخۆشی یە.
تاچەند هاوڵاتیانی كوردستان ڕۆشنبیری تەندروستی و خۆراكییان هەیە؟
بەخۆشحاڵیەوە لەم ساڵانەی دوایدا بە هۆی ئیشەكەمەوە زۆر بەركەوتەم لەگەڵ خەڵكدا هەیە كە زۆر رۆشنبری خۆراك تیایاندا زیادی كردوە و خولیایانە كە شتی زیاتر لە بارەی شێوازی ژیانی تەندروست بزانن و پەیڕەوی بكەن.
هۆكارەكانی زۆر مردنی لەناكاو لە كوردستان بۆچی دەگەڕێتەوە؟
بەڕاستی لەبەر ئەوەی هیچ داتایەك لەبەردەستما نییە كە بە تەواوی پێمان بڵێت كە ئایا لە راستیا رێژەی مردن زیادی كردوە لە كۆن یاخود نا وە ئایا هۆكارەكەی چی یە ؟ بەڵام بێگومان شێوازی ژیانی نا تەندروست و خواردنی نا تەندروست هۆكارێكی گرنگە لە زیاد بوونی ئەگەری نەخۆشیە درێژخایەنەكان لە ناو كۆمەلگەكەماندا.
هۆكارەكانی زۆربوونی ڕێژەی شێرپەنجە بۆچی دەگەڕێتەوە لەكوردستا؟
بێگومان وەكو لە پێشتریش ئاماژەم بۆ كرد خواردنی ناتەندروست بە یەكێك لە هۆكارە سەرەكیەكانی تووشبون بە نە خۆشیە درێژخایەنەكان دادەنرێت وەكو شەكر ە و زەخت و نەخۆشی دڵ و هەوكردن و هەندێ جۆری شێرپەنجە.
پێویستە مرۆڤ لەماوەی چەند پشكنین بۆخۆی بكات؟
پێویستە كەسانی ئاسای كە نەخۆشیان نی یە بە نزیكەی ساڵی جارێك پزیشك بیانبینێت و هەڵسەنگاندنیان بۆ بكرێت وە ئەوكەسانەی نەخۆشی درێژ خایەنیان هەیە پێویستە زوو تر سەردانی پزیشكەكانیان بكەنەوە و لە و وادەیەی پزیشكەكە بۆی دادەنێت ئامادە بێت .
باشترین چارەسەر بۆنەخۆش عیلاجە یان لایەنی دەرونی ؟تاچەند لێرەبایەخ بەلایەنی دەرونی دەدرێت؟
بێگومان لایەنی دەروونی لە هەموو جۆرە نەخۆشیەكدا دەبێت ئاگاداری بین كە بە داخەوە لە وڵاتی ئێمە پشتگوێ خراوە ،بەڵام چارەسەری نەخۆشیەكە و لایەنی دەروونی كەسەكە دەتوانین بە تەواوكەری یەكتریان دابنێین و هیچیان شوێنی ئەوەی تر ناگرێتەوە.
بۆهاوڵاتیان بۆچارەسەری ڕودەكەنە وڵاتانی دەرەوە،بۆچارەسەری باوەڕیان بە پزیشكی خۆمان نیە؟چی بكرێ بۆی خەڵك باوەڕی بەپزیشكی خۆمان هەبێت؟
ئەم دیاردەیە دەگەڕێتەوە بۆ بیر و رای كەسەكان كە لە دێر زەمانەوە وتراوە گڵی دوور دەرمانە یان هەندێ جار كەسەكە هەست دەكات كە كولفەكەی كەمتر تێدەچێت بۆنموونە كە ئەچنە ووڵاتە هەرزانەكان كە بە پێچەوانەوە لە كۆتایدا چەند هێندە گرانتر دەكەوێت لەسەریان. سوپاس بۆ خوا لە وڵاتی خۆمان دكتۆری زۆر باشمان هەیە لە زۆربەی بووارەكان كە پشتیان پێدەبەسترێت ، بەڵام ئەمەش تەنها پێویستی بە كاتە تا ئەو متمانەیە بگەڕێتەوە نێوان نەخۆش و دكتۆری خۆمان ئەویش بە لێكتێگەشتنی هەردوولا بەیەكەوە و كاتدان بە نەخۆش كە چی لە دڵیدایە بۆ دكتۆرەكەی خۆی باس بكات و دڵنەوای تەواو لە دكتۆرەكەی خۆی وەربگرێت.
تاچەندهۆكارەكانی تەكنەلۆژیا كاری گەری لەسەر تەندروستی مرڤ هەیە؟بەتایبەت مۆبایل؟
دەتانین تەكنەلۆژیا بە یەكێك لە هۆكارەكانی ژیانی نا تەندروست دابنێین كە بۆتە هۆی ئەوەی كەسەكان جووڵەیان كەم بێتەوە لە رووی دەروونیەوە رووخاون و كاتیان نیە بۆ بەرامبەرەكانیان وە هەروەها بە هۆكارێكی سەرەكی زیاد بوونی قەڵەویش دادەنرێت لە جیهاندا.
هۆكاری سەركی بۆتوشبن بەنەخۆشی شەكرە چییە؟
هۆكاری توشبوون بە نەخۆشی شەكرە یاخود نەخۆشی دڵ هۆكار زۆرن ناتوانین لەتەنها خاڵێكدا كۆی بكەینەوە، بەڵام دەكرێت قەڵەوی و جگەرەكێشان و خواردنەوەی زۆری مەی و نەجوڵان و خواردنی ناتەندروست و بوونی هەندێ نەخۆشی دیكە ڕێ خۆشكەر بێت بۆ تووشبوون بەو نە خۆشیە درێژخایەنانە.
سهرهتا چاوپێكهوتن د. ئیسرا كەمال: خواردنی ناتەندروست بە یەكێك لە هۆكارە سەرەكیەكانی تووشبون بە...









