ناسر مەلا حەكیم
دوابەدوای‮ ‬ناڕەزایەتییەكانی‮ ‬خەڵك كە بوو بەهۆی‮ ‬رشتنی‮ ‬خوێنێكی‮ ‬زۆر،‮ ‬سەرۆك وەزیرانی‮ ‬عێراق دوای‮ ‬كەمتر لە دوو كاتژمێر لە بانگهێشتنەكەی‮ “‬سیستانی‮” ‬بۆ وەرگرتنەوەی‮ ‬متمانە لەحكوومەت لە هەمان رۆژی‮ ‬هەینی رێكەوتی‮ ‬29/11/2019‮‬ “عادل عەبدولمەهدی‮” ‬بە مەبەستی‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە چیتر وڵات نەخزێتە ناو شەڕێكی‮ ‬خوێناوی‮ ‬و ئاژاوەگێرییەوە بریاری‮ ‬دەست لەكاركێشانەوەی‮ ‬خۆی‮ ‬بۆ پەرلەمانی‮ ‬عێراقی‮ ‬راگەیاند،‮ ‬بۆئەوەی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬نوێنەران‮ ‬بتوانێت حكوومەتێكی‮ ‬تازە هەڵبژێرێتەوە كە لە بەرژەوەندیی‮ ‬گەلی‮ ‬عێراقدا بێت‮.‬

‮ ‬ئەوەی‮ ‬جێگای‮ ‬ئاماژەپێكردن و هەڵوێستە كردنە لە ماوەی‮ ‬دەستبەكاربوونی‮ “‬عادل عبدالمهدی‮” ‬وەكو‮ ‬سەرۆكی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬وەزیران‮ ‬هەنگاوی‮ ‬باش نرا بۆ بەرهوپێشبردنی‮ ‬وڵات و بەرەنگاربوونەوەی‮ ‬گەندەڵكاران،‮ ‬هەر لەسەر ئاستی‮ ‬ئیقلیمی‮ ‬و نێودەوڵەتیشدا هەنگاوی‮ ‬باش نرا بۆ بەرەوپێشبردنی‮ ‬پەیوەندییە دیپلۆماسییەكان و گرێبەستە بازرگانییەكان و ئاوەدانكردنەوەی‮ ‬عێراق‮ ‬لە گەڵ هەرێمی‮ ‬كوردستانیش هەنگاوی‮ ‬باش نرا بۆ چارەسەر كردنی‮ ‬گرفتەكانی‮ ‬نێوان هەرێم و بەغدا لە رووی‮ ‬بودجە و مووچە و رادەستكردنی‮ ‬بڕی‮ ‬هەناردەی‮ ‬نەوت بە كۆپانیای‮ ‬نەوتی‮ ‬سۆمۆ و كاراكردنەوەی‮ ‬لیژنەی‮ ‬هاوبەشی‮ ‬بۆ چارەسەركردنی‮ ‬ماددەی‮ ‬140ی‮ ‬دەستوور،‮ ‬گفتوگۆكان قۆناغی‮ ‬باشیان بریبوو،‮ ‬هەردوو لا بە گەشبینییەوە هەنگاوەكانیان بەرەو پێشەوە ئەنا و هەڵسەنگاندنیان بۆ دەكرد و هەموومان چاوەروانی‮ ‬واژۆكردنی‮ ‬رێككەوتننامەی‮ ‬نێوان‮ ‬هەرێم و بەغدامان دەكرد،‮ ‬لێرەدا‮ ‬پرسیار ئەوەیە كە ئایا لە دوای‮ “‬عادل عەبدولمەهدی‮” ‬حكوومەتی‮ ‬كاربەرێكەر‮ ‬یان هەر حكوومەتێكی‮ ‬تازەی‮ ‬تر توانای‮ ‬بە ئەنجامگەیاندنی‮ ‬ئەو رێككەوتنانەی‮ ‬هەیە؟ لەوەش گرینگتر ئایا چارەنووسی‮ ‬ناوچە جێناكۆكەكان بە‮ ‬كەركوك‮‬یشەوە بەرەو كوێ دەچێت؟‮ ‬یان هەر حكوومەتێكی‮ ‬تر كە لەدایك دەبێت بەپەرۆشەوە بۆ ئایندەی‮ ‬ئەم وڵاتە هەنگاو دەنێت؟ لە كاتێكدا ئەمڕۆ لە هەموو كاتێكی‮ ‬تر زیاتر شۆڤێنیزمی‮ ‬عەرەبی‮ ‬هەوڵی‮ ‬تێكدان و لەباربردنی‮ ‬هەموو ئەو پێشكەوتننانەی‮ ‬كە لە ماوەی‮ ‬رابردوودا لە هەرێمی‮ ‬كوردستان بە دەستهاتوون‮ ‬یان لە ناوچە كوردستانییەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬هەرێم هەوڵەكانیان بۆ داگیركردنی‮ ‬موڵك و ماڵی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كورد چڕتركردۆتەوە، دەیانەوێت دیمۆگرافیای‮ ‬ناوچەكان بشێوێنن،‮ ‬لە كەركوك رۆژانە فەرمانبەرە كوردەكان دەردەكرێن و ژمارەی‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬خەڵكی‮ ‬نامۆ بە شارەكە لە زیادبووندایە و رێژەی‮ ‬كوردەكان رۆژبەرۆژ لە كەمبوونەوە دایە‮! ‬بۆ بەرهەڵستیكردنی‮ ‬ئەم كارە نادەستوورییانە و پێشگرتن لە زێدەرۆیی‮ ‬كە بە ناوی‮ ‬دین و مەزهەب و نەتەوە‮ ‬لە سەر ئەرزی‮ ‬واقعی‮ ‬ناوچە كوردستانییەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬هەرێم كە بەئەجندای‮ ‬دەرەكی‮ ‬بۆ شكستپێهێنانی‮ ‬ئەزموون و پێشكەوتنەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان ئەنجام دەدرێن،‮ ‬دەبێت ئێمەی‮ ‬كورد بە هەموو لایەن و پێكهاتە و حیزبە سیاسییەكانی‮ ‬سەر گۆرەپانی‮ ‬كوردستان‮ ‬یەك دەست و‮ ‬یەك ریز ناو ماڵی‮ ‬خۆمان پتەو و رێك بخەین بۆ ئەوەی‮ ‬بتوانین كۆتایی‮ ‬بەم رەفتارە دوژمنكارییانەی‮ ‬ناحەزەكانمان لە ناوچەكە بهێنین‮.‬