سوورە مەرگەیی
مێژووی‮ ‬بزووتنەوەی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬كورد پڕیەتی‮ ‬لە داستان و گیان بەخشینی‮ ‬پەرجوو ئامێز،‮ ‬بەڵام كات و شوێن و هەستیاری‮ ‬ئەو قۆناغەی‮ ‬داستانەكەی‮ ‬تێدا رووداوە وا دەكات ئەم داستان لەو داستان جیا بكاتەوە،‮ ‬بۆ نموونە‮:‬ گرنگی‮ ‬و گەرورەیی‮ ‬داستانی‮ ‬خواكورك لەوەدا نەبوو دوژمن چەند كوژراو و بریندار و دیلی‮ ‬هەیە و پێشمەرگەش چەند شەهید و برینداری‮ ‬هەیە،‮ ‬داستانەكە لە كاتێكدا بوو رژێمی‮ ‬بەعس لە شەڕی‮ ‬هەشت ساڵەی‮ ‬عێراق و ئێران بە سەركەوتوویی‮ ‬هاتبووە دەر و ناوچە ئازاد كراوەكانی‮ ‬ژێر دەسەڵاتی‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگەشی‮ ‬داگیر كردبوونەوە،‮ ‬بەوەش‮ ‬غرووریەت گرتبووی،‮ ‬جا گەورەیی‮ ‬ئەو داستانە لەوەدابوو پێشمەرگە لە خواكورك‮ ‬غرووریەتی‮ ‬دوژمنی‮ ‬تیكشكاند و ئەنفالی‮ ‬بە چۆكدا هێنا،‮ ‬هۆكاری‮ ‬ئەو سەركەوتن و‮ ‬غروور شكاندنەی‮ ‬رژێم دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬راستەوخۆ سەرپەرشتی‮ ‬داستانەكەی‮ ‬دەكرد،‮ ‬ئەوەش هێزی‮ ‬زیاتری‮ ‬بە پێشمەرگە دەبەخشی‮.‬

بۆچی‮ ‬تا ئێستاش باس لە داستانی‮ ‬كۆڕێ دەكرێ؟ خۆ لە زۆر داستانی‮ ‬تردا دوژمن خەسارەی‮ ‬گیانی‮ ‬و ماڵی‮ ‬زۆرتری‮ ‬لێكەوتبوو،‮ ‬بەڵام زیاتر باس لە دەستانی‮ ‬كۆڕێ دەكرێ،‮ ‬گەورەیی‮ ‬داستانی‮ ‬كۆڕی‮ ‬لەوە دایە كە سەركەوتنی‮ ‬بە شكستی‮ ‬دوای‮ ‬راپەڕین بەخشییەوە،‮ ‬یان گەورەیی‮ ‬داستانی‮ ‬پردێ و سحێلا لەوە دایە كە چۆكی‮ ‬بە گەلەكۆمەیەكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬دادا و گەورەترین خەونی‮ ‬دوژمنان و وڵاتفرۆشانی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬لە گۆڕناو حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬لە ناو پیلانێكی‮ ‬فرە جەمسەر دەرهێنا‮.‬

داستانی‮ ‬زاویتە و داستانی‮ ‬شارستێنیش دوو داستان بوون لە دوو كات و دوو شوێنی‮ ‬جیاوازدا، هەرچی‮ ‬داستانی‮ ‬زاویتە بوو لە سەرەتای‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئەیلول و وەڵامدەرەوەی‮ ‬سەرەڕۆیی‮ ‬رژێمی‮ ‬داگیركاری‮ ‬بەغدا بوو،‮ ‬هەرچی‮ ‬داستانی‮ ‬شارستێنیش بوو لە سەرەتای‮ ‬شۆڕشی‮ ‬گوڵان و وەڵامدەرەوەی‮ ‬پیلانێك بوو كە لەژێر چاودێری‮ ‬ئەمەریكا بەڕێوەچوو،‮ ‬ئاسان نییە مێژووش بتوانێ گەورەیی‮ ‬ئەو دوو داستانە دەربخات،‮ ‬بۆیە بۆ دەرخستنی‮ ‬گەورەیی‮ ‬ئەو دوو داستانە فەرموودەیەكی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬وەك بەڵگە دەخەمەڕوو‮.‬

لە ساڵی‮ ‬2003و لە‮ ‬یادی‮ ‬داستانی‮ ‬شارستێن لەگەڵ كەسوكاری‮ ‬شەهیدانی‮ ‬داستانەكە و چەند پێشمەرگەیەكی‮ ‬بەشداربوو سەردانێكی‮ ‬سەرۆك بارزانیمان كرد،‮ ‬لە باسی‮ ‬گەورەیی‮ ‬داستانی‮ ‬شارستێندا فەرمووی‮: ‬شۆڕشی‮ ‬ئەیلول شۆڕش نەبوو،‮ ‬داستانی‮ ‬زاویتە كردی‮ ‬بە شۆڕش،‮ ‬شۆڕشی‮ ‬گوڵانیش شۆڕش نەبوو،‮ ‬داستانی‮ ‬شارستێن كردی‮ ‬بە شۆڕش‮.‬
وەك پێشتر ئاماژەم بۆ كرد زۆر جاران كات و شوێن و هەستیاری‮ ‬قۆناغەكە گەورەیی‮ ‬بە داستانەكان دەبەخشێ،‮ ‬جا ئەگەر داستانی‮ ‬خواكورك شكستی‮ ‬بە گەردەلوولی‮ ‬ئەنفال هێنابێ،‮ ‬داستانی‮ ‬كۆڕێ سەركەوتنی‮ ‬بە شكستی‮ ‬دوا راپەڕین بەخشی‮ ‬بێ،‮ ‬داستانی‮ ‬سحێلا خەونی‮ ‬داگیركارانی‮ ‬كوردستان و وڵاتفرۆشانی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬لە گۆڕ‮ ‬نابێ،‮ ‬ئەوا داستانی‮ ‬زاویتە و شارستێنیش بڵێسەی‮ ‬دەستپێكی‮ ‬دوو شۆڕش و ناسنامەی‮ ‬دوو شۆڕش بوون‮.‬