وەیسی‮ ‬سەعید وەیسی
دوای‮ ‬100رۆژتێپەربوون بەسەردەستبەكاربوونی‮ ‬كابینەی‮ ‬نۆیەمی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەمیانەی‮ ‬گوتارێكیدا بەرێز مەسرور بارزانی‮ ‬پێناسەی‮ ‬كابینەكەی‮ ‬كرد كە لەگەڵ ئەوەی‮ ‬100رۆژماوەیێكی‮ ‬كەمە بۆكاركردن،‮ ‬بەڵام كاری‮ ‬گرنگ و ستراتیژی‮ ‬گەورە ئەنجام دراون كە ئەمەش وای‮ ‬كردووە كوردستانیان بەئومێدێكی‮ ‬زۆرەوە سەیری‮ ‬داهاتووی‮ ‬كارەكانی‮ ‬كابینەی‮ ‬نۆیەم بكەن،‮ ‬چونكە هەموو لایەك گەواهی‮ ‬ئەو‮ ‬ڕاستییە ئەدەن‮ ‬لەماوەی‮ ‬100رۆژی‮ ‬كاركردنیدا كابینەی‮ ‬نۆیەم‮ ‬چەندین پرۆژەی‮ ‬خزمەتگوزاری‮ ‬و بڕیاری‮ ‬گرنگ و پربایەخی‮ ‬ئەنجام داوە لە بەرژەوەندیی‮ ‬هاووڵاتیان،‮ ‬ئەمەش ئاماژەیەكی‮ ‬ڕوونە لەسەر كارە خزمەتگوزارییەكانی‮ ‬حكوومەت كەوای‮ ‬كردووە تەواوی‮ ‬كوردستانیان كارو چالاكییەكانی‮ ‬حكوومەت‮ ‬بەرز بنرخێنن،‮ ‬بەڵام دەبێ ئەوەشمان لەیادبێت كە ئەم كابینەیە تەواوكەری‮ ‬كارەكانی‮ ‬كابینەكانی‮ ‬پێشوترە،‮ ‬بەڵام جیاوازتر لە‮ ‬ڕووی‮ ‬سیستەمی‮ ‬بەرێوەبردن كاردەكات‮. ‬بۆ بەرەنگاربوونەوەی‮ ‬گەندەڵی‮ ‬و ئەنجامدانی‮ ‬چاكسازی‮ ‬و كەمكردنەوەی‮ ‬رۆتین و بە سیستەم كردنی‮ ‬حكوومەت و شەفافییەت كە هەموو ئەمانەش كاریگەرییان هەیە لەسەرچاكتركردنی‮ ‬ژیان و گوزەرانی‮ ‬هاووڵاتیان و مۆدیلێكی‮ ‬جوانی‮ ‬بەرێوەبردنی‮ ‬هێناوەتە كایەوە كە لە سایەیدا هاووڵاتیان هەست بەبوونی‮ ‬خۆیان دەكەن‮.
‬
لێرەوە بەگرنگی‮ ‬دەزانین لەپەراوێزی‮ ‬گوتارەكەی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكوومەت بەكورتی‮ ‬هەڵوەستە لەهەمبەر چەند خالێكدا بكەین‮:‬
یەكەم‮: ‬راستە‮ ‬100 رۆژ لەتەمەنی‮ ‬كابینەی‮ ‬نۆیەم بەرێ كراوە،‮ ‬بەڵام كاتی‮ ‬زۆرتری‮ ‬لەبەردەم ماوە بۆكاركردن كە بەدڵنیاییەوە خودی‮ ‬كابینەكەش پلانی‮ ‬تری‮ ‬هەیە لەپێناو باشتركردنی‮ ‬ژیانی‮ ‬هووڵاتیان وخزمەتكردنی‮ ‬خاك وخەڵكی‮ ‬كوردستان‮.‬

دووەم‮: ‬ئەم كابینەیە هی‮ ‬هەموو خەڵكی‮ ‬كوردستانە بەبێ جیاوازی‮ ‬ئایین و نەتەوە،‮ ‬بۆیەش گرنگە هەموو لایەك هاوكار و پشتیوانی‮ ‬بن بۆسەرخستنی‮ ‬كارەكانی‮ ‬لە پێناو‮ ‬باشتر كردنی‮ ‬ژیان و گوزەرانی‮ ‬هاونیشتمانیان و‮ ‬بەرەوپێشبردن و پاراستنی‮ ‬كوردستان‮.‬

سێیەم‮: ‬لەئێستادا كابینەی‮ ‬نۆیەم وەك بەشێك لەكارنامەكەیدا پرۆژە‮ ‬یاسای‮ ‬چاكسازی‮ ‬لەخانەنشینی‮ ‬و مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەكانی‮ ‬دیكە رەوانەی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوڕدستانی‮ ‬كردووە كە بەمەش وێرای‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬چاكسازی‮ ‬كارەكانی‮ ‬داهاتووی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان شەفافتر و دادپەروەرانە بەرێوە دەچن و چیتر و لەژێرهەرناو و بیانوویێك رێگە نادرێت سامانی‮ ‬گشتی‮ ‬بەهەدەر بدرێت،‮ ‬كە راستەوخۆ ئابووری‮ ‬كوردستان بەرەوپێش دەبات و لەخزمەتی‮ ‬بەرژەوەندیی‮ ‬گشتیدا بێت‮.‬
خوای‮ ‬گەورە هاوكار و پشتیوانی‮ ‬هەموو لایەكمان بێت‮.‬