فاتیح ئیسماعیل ئەحمەد
نەتەوەی‮ ‬كورد دوور لە خواستی‮ ‬خۆی‮ ‬دابەشكراوە بەسەر چوار وڵاتی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬جیاوازدا،‮ ‬لەگەڵ ئەوەشدا قەدەری‮ ‬كورد وایە كە سروشتیش جۆرێك لە ستەمی‮ ‬لێ كردووە بەوەی‮ ‬لە سنوورێكی‮ ‬داخراودایە،‮ ‬واتا نەبوونی‮ ‬سنووری‮ ‬ئاویی‮ ‬یان سنووری‮ ‬بە‮ ‬یەكێك لەو وڵاتانەی‮ ‬كە بڕوایان بەمافی‮ ‬گەلان هەبێت‮.‬
هەرچەندە كوردستان سنووری‮ ‬ئاوی‮ ‬هەبووە،‮ ‬بەڵام لێی‮ ‬زەوتكراوە و لە ئێستادا زۆر زەحمەتە وەربگیرێتەوە،‮ ‬چونكە بە جۆرێك دیموگرافیای‮ ‬گۆڕاوە زۆر بەزەحمەت‮ ‬ئاسەوارێكی‮ ‬كوردی‮ ‬بوونی‮ ‬بەدی‮ ‬دەكرێت،‮ ‬یاخود هەر نەماوە كە ئەو جێگایەی‮ ‬هی‮ ‬كورد بووبێت،‮ ‬بۆ نموونە‮: ‬سنووری‮ ‬كورد لە باشوور و رۆژهەڵات هەتا سەر كەنداوی‮ ‬فارس درێژبووبووە،‮ ‬بەڵام لە ئێستادا ئاسەوارەكەیان بەجۆرێك گۆڕیوە داواكردنەوەی‮ ‬بۆتە ئەستەم؟‮!.‬

ئەمە لە لایەك و لەلایەكی‮ ‬دیكەش كورد نەیتوانیوە كەڵك لە ئاین وەك لایەنی‮ ‬باوی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬و مێژوو وەربگرێت تا بەچەشنی‮ ‬گەلانی‮ ‬دیكە سوودی‮ ‬لێ وەربگرێت،‮ ‬بەڵكو بەپێچەوانەوە كورد سوودی‮ ‬گەیاندووە بە ئاین‮. ‬هەروەها كورد نەیتوانیوە كەڵك وەربگرێت لە دونیای‮ ‬مۆدێرنیتە تا ببێتە فاكتێكی‮ ‬پاڵەپەستۆ‮ ‬یاخود بە شێوەیەك لە شێوەكان پاڵپشتێكی‮ ‬زۆر شێلگیرانە بۆ دۆزەكەی‮. ‬ئەگەر باشووری‮ ‬كوردستان بەنموونە وەربگرین،‮ ‬كە ئەمانە هەمووی‮ ‬لەلایەك و لە لایەكی‮ ‬دیكەش حكوومەتی‮ ‬عێراق بە درێژایی‮ ‬مێژوو نەیتوانیوە خوێندنەوەیەكی‮ ‬عاقڵانە بۆ دۆزی‮ ‬كورد بكات تاوەكو بەشێوەیەكی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و‮ ‬یاساییانە‮ ‬لێك تێگەیشتنی‮ ‬دوولایەنانەی‮ ‬پێكەوەیانە بەرجەستە بێت‮. ‬بەڵكو هەمیشە چاوی‮ ‬لە هێز بووە بۆ سەركوتكردن و لەناوبردنی‮ ‬كورد و جوڵانەوەكەی،‮ ‬بۆ نموونە‮: ‬شەڕ‮ ‬و كوشتارەكان دژ بە میرنشینەكان و شۆڕشەكان بەڵكو لەوەش زیاتر بوو كە دوژمنكارییەكانیان گەیشتە ئاستی‮ ‬رەشە كوژی‮ ‬سڤیلی‮ ‬كورد وەك‮ ‬ئەنفال‮ ‬،‮ ‬كیمیاباران،‮ ‬راگواستن و كوشتنی‮ ‬بەكۆمەڵ‮ …‬هتد‮ ‬واتا جگە لە مەنتقی‮ ‬هێز پەنا نەبراوەتە بەر لۆژیكێكی‮ ‬دیكە،‮ ‬تا بەو شێوازە بتوانێ بەسەر جوڵانەوەی‮ ‬كورددا زاڵ بێت و كوردیش ناچار بێت خۆی‮ ‬بەدەستەوە بدات؟‮!. ‬بەڵام هەنگاوەكانیان نا لۆژیكییە كە بە ئێستاشەوە وەك لە عێراقی‮ ‬نوێدا پەنا براوەتە بەر هێز بۆ سڕینەوە و نەمانی‮ ‬قەوارەی‮ ‬و تاكی‮ ‬كورد،‮ ‬وەك هەنگاوی‮ ‬نان بڕین و گەلێك شتی‮ ‬دیكە كە هەموویان شكستیان هێناوە و كوردیش هەر لەبەرەوپێشچووندایە‮. ‬بەواتایەكی‮ ‬دیكە عەقڵیەتی‮ ‬كودەتا بۆ سڕینەوە و نەهێشتنی‮ ‬تەنانەت مافە دەستوورییەكانیش هێشتا ئامادەیی‮ ‬تەواوی‮ ‬هەیە لەلای‮ ‬دەسەڵات و هێزە سیاسی‮ ‬و تەنانەت تاكەكانیش؟‮!.‬

باشتر وایە لۆژیكی‮ ‬هێزە سیاسی‮ ‬و‮ ‬كەسایەتییە عێراقییەكان بگۆڕدرێت‮ ‬كە دەڵێن عێراقی‮ ‬مەبەست عەرەبە بە سوننە و شیعەوە‮‬،‮ ‬چونكە هەموو رێگاكان بەكارهێنران بێ ئەنجام بووە و لە هیچیان سەرنەكەوتن،‮ ‬بەڵكو بەردەوامیش عێراق لە تەنگژەی‮ ‬سیاسی‮ ‬و سەربازی‮ ‬و ئەمنی‮ ‬و‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ …‬هتددا بووە و هەیە‮. ‬بۆیە باشترە بیربكرێتەوە لە قبووڵكردنی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد بەوەی‮ ‬كە‮ ‬گەلێكی‮ ‬خاوەن ماف و مێژووە،‮ ‬بۆ كۆتاییهێنان بەو تەنگژانەی‮ ‬عێراق كە هەتا ئێستا بەردەوامە،‮ ‬كە دیارە ئەو دۆخەی‮ ‬عێراق لەلایەن عێراقییەكانەوە ئاڕاستە ناكرێت،‮ ‬بەڵكو لەدەرەوە ئاڕاستەیان دەكەن و نەیانتوانیوە چارەسەری‮ ‬تەنگژەكان بكەن كە خۆیان دروستیانكردووە نەك نەتەوەی‮ ‬كورد و كوردستان،‮ ‬چونكە تەنگژەی‮ ‬ئەمڕۆ دەسپێرن بەسبەی؟‮!.‬

ئەوەش بەڵگەنەویستە كە گەلی‮ ‬كورد دەستبەرداری‮ ‬مافەكانی‮ ‬نابێت و ئەو عەقڵییەتەش نەگۆڕێت ئەوا عێراق سەقامگیر نابێت و بەردەوامیش تەنكژە دەگۆڕێت بە تەنكژە وەك ئێستای‮ ‬بەغدا كە ئەمڕۆ شتێكە و سبەی‮ ‬شتێكی‮ ‬ترە،‮ ‬رۆژانە و هەفتانە تەنگژەی‮ ‬نوێ لەدایك دەبێت و بەجۆرێك لە جۆرەكان رۆڵەكان دەكوژرێن و هیچ ئاسۆیەكی‮ ‬چارەسەر و خۆشگوزەران بەدی‮ ‬ناكرێت لە عێراقدا‮.‬