خهبات: سولین سلێمان:-
سیرینا ولیامس كە یاریزانێكی لێهاتووی تێنسی ئەمریكیە، لە ئێستادا لە ریزی پێشه وە ی ئه و خانمانە وەیە كە یاری تێنس دەكەن، و بەرای زۆربەی شارەزایان و یاریزانانی رابردووی ئەو بوارە، دەڵێن ئەو باشترین یاریزانی یاری تێنسە، هەروەها لە مێژوودا تاكە یاریزانی تێنسە كە خاوەنی 66 ملیۆن دۆلارە.
ئەو خانمە توانی بگاتە ژمارەی پێوانەیی یارییەكانی نیوەی هەشتەم لە فلاشینگ میدوز لە خولی كۆتایی بۆ پاڵەوانێتی جیهانی، دوای ئەوەی توانی سەركەوتن بە شێوەیەكی ئاسان بەدەستبهێنێت، و سیرینا گوتی: كە ئەو نازناوە گەورەی بە دەستهێناوە لە فلاشینگ میدوز لە ساڵی 1999 وە 6 نازناوی لە پاڵەوانێتی ئەمریكا بەدەستهێناوە، و كۆتاییەكەشی لە ساڵی 2014 بەدەستهێناوە، گوتیشی یاری كۆتایی زۆر نوێ دەبێت بۆ من راشكاوانە بڵێم ئەوە شێتانەیە.









