خهبات: سولین سلێمان:-
هونەرمەندی دەنگخۆش میران بورهان كە لە ماوەیەكی كورتدا دەنگدانەوەیەكی زۆڕ باشی هەبوو هەروەها توانی هەوادارێكی زۆریش بۆ خۆیی كۆبكاتەوە
لەم چاوپێكەوتنێكدا بۆ خەبات باسێكی كورتی ژیانی خۆیی كارە هونەرییەكانی دەكات و دەڵێت: لە ساڵی 1985 لە شاری سلێمانی لە دایكبووم، هەروەها خوێندنی كۆلێژم هەر لە سلێمانی تەواوكردووە، كە كۆلێژیی ئەندازیاری لە بەشی تەلارسازی، وەكو خولیا هەر لە تەمەنی منداڵییەوە خولیای وەرزشم هەبوو، و هەر خەریكی وەرزش كردن بووم ، بۆ ماوەی “” دوو ساڵ یاریزانی تێنسی سەر مێز بووم ،و دواتر ماوەی 10 ساڵ یاریزانی تۆپی باسكە بووم، هەروەها وەك پیشەگەر لە خولی عێراق و كوردستان زانكۆكان بەشداریم كردووە.
دەربارەی هاتنە نێو دنیای هونەر ەوە دەڵێت: دەسپێكی كاری هونەریم زۆر شتێكی لە ناكاو بوو چونكە پێشتر هیچ پلانێكم بۆی دانەنابوو واتە من قەد پێشتر بیرم لەوە نەكردبۆیەوە كە رۆژێك ببم بە گۆرانی بێژ و گۆرانی بڵاو بكەمەوە چونكە زۆر شتێكی لە پرو لە ناكاو بوو، ئەویش لە كاتێكدا بوو بەهۆی ئەو گۆرانییەی بڵاومكردەوە دەنگدانەوەیەكی زۆر باشی بەخۆیەوە بینی هەروەها لە لایەن خەڵكەوە پێشوازییەكی زۆری لێ كرا گەرم و گوری خەڵك كاریگەری ئەو دەنگدانەوەی كەلە یەكەم گۆرانیم كرا وای كرد بەردەوامی پێ بدەم گۆرانی نوێ و زیاتر بڵاوبكەمەوە ، سەبارەت بە بڵاوكردنەوی یەكەم بەرهەمی گۆرانییەكەی دەڵێت: لە ساڵی 2017 یەكەم گۆرانیم بەناوی “نەگۆراوم” بڵاوكردەوە، گوتیشیی 3 مانگ پێش ئێستا ڤیدیۆكلیپێكم بەناویپێم بڵێ تۆ بڵاوكردەوە كە ئاوازو تێكستی لە لایەن خۆمەوە بۆی دانرابوو، و لە ئێستاشدا خاوەنی زیاتر لە 8 بەرهەمی گۆرانی تایبەت بەخۆمم.
ئاماژەی بەوەش دا گوتی: من هونەرم وەك حەز هەڵبژاردوە نەم كردووە بە پیشە، سەبارەت بە پشتگیرییەكەی دەڵێت: خێزانەكەم و كۆمەڵێك لە هاورێی خۆشەویستەكانم زۆر پشتگیریی من دەكەن لە كارە هونەرییەكانم، لە وڵامی پرسیاری ئەوەی كە ئایا ناوبانگ بوون چ شتێكی لێ سەندووە؟ دەڵێت: ناوبانگ بوون ئازادی و سەربەستیت لێ دەسەنێتەوە و هەندێك جار وات لێ دەكات كە لە هەموو شوێنێكدا نەتوانی خۆت بیت ، گوتیشی: لە ئێستادا هیچ ئەلبومێكم نییە بەڵام لە داهاتوودا ئەلبومێكم دەبێت ، باسی لە چونییەتی پێشخستنی هونەری كوردی دەكات و دەڵێت : بەرای من پێشخستنی هونەری كوردی لە ئێستادا بە زیادكردنی لایەنی رۆشنبیری موزیكی واتە ئێمە رێژەی گۆرانی بێژمان زۆرە بەڵام لە هەمان كاتیشدا میوزیك ژەنمان كەمە ، گۆرانی بێژمان هەیە بەڵام لە میوزیك نازانێ، و هەروەها لێرە زۆر گرنگی بە كەسانی ئەكادیمی نادرێت كە لەو بوارەدا شارەزان ، و دەبێت پەیمانگاو خوێندنی ئەكادیمی تایبەت بەو بوارە بكرێتەوە، و بەشێوەیەكی ئەكادیمی بخوێندرێت لە رۆشنبیری میوزیك تێبگەن.
لە ئێستادا من هەر لە بواری تەلارسازییدا كاردەكەم “بەڵام لە پاڵ ئەوەی كە گۆرانی بێژم تێكست و ئاوازیش دەنوسم ، دوو لە گۆرانییەكانم لە تێكست ، ئاوازی خۆمە ، بەڵام لە نوسینی تێكست دا باشترم وەك لە نوسینی میوزیك ، هەروەها زۆربەی گۆرانییەكانم لە تێكست ئاوازی منن، و لە ئێستاشدا رێژەی گۆرانی بێژمان بەرزە بەڵام كوالێتی گۆرانییەكانمان دابەزیوە ، هەروەها كوالێتی دەنگ و گۆرانییەكان بەرزن بەڵام بەڵام دیسان كوالێتی تێكست و میلودییەكانمان دابەزیوە، بەڵام تا رادەیەك باشتر بووە چونكە گۆرانی كوردی ئێستا حەزووئارەزوی گوێی گرو تازەیە وەك لە گۆرانی كۆن، گوتیشی وەك ئالەتی موزیكی زیاتر حەز بە ژەنینی ئامێری میوزیكی گیتار و پیانۆ دەكەم هەروەها هەر لە تەمەنی منداڵییەوە سەرسامی دەنگی هونەرمەندی گەورە كازم ساهر م ،سەبارەت بە نوێترین بەرهەمی دەڵێت: لەئێستادا 3.2 گۆرانی نوێم بەدەستەوە خەریكی كاركردنین لە سەر ئەو بەرهەمە نوێیانە انشاءللە بەو زووانە بڵاو دەبن، لە كۆتایدا دەڵێت: هەموو هونەرمەندێك هونەرەكەیان بە خۆشەویستیەوە بكەن نەك بۆ مەرامی تایبەتی یان بۆ خۆ دەرخستن بێت بەڵكو هونەر دەبێت خزمەت كردن بێت بە خەڵك ئەگەر خزمەتێكی بچوكیش بێت باشترە لەوەی هیچ مەرامێكی لە پشتەوە بێت ، و هیواداریشم گوێ گران كاتێك گۆرانییەك یان بە دڵ نەبێت تەنها رەخنەكانیان لە ئاستی گۆرانییەكە بێت نەك لە خودی كەسایەتی هونەرمەندەكە یان رەخنە لە ژیانی تایبەتی هونەرمەندەكە بگرن، و هیوادارمم ئاستی رۆشنبیریمان وای لێ بێت لەوە تێبگەین كە بەستنی نێوان گوێ گران هونەرمەند تەنها گۆرانی و كارە هونەرییەكانییەتی نەك ژیانی تایبەتی كە هیچ پەیوەندییەكی بە خەڵكەوە نییە.









