خه‌بات: كاروان محەمەد سینۆ:-
لەمێژینەوە میللەتی‮ ‬كورد بەردەوام كەوتۆتە بەر هەڕەشەی‮ ‬كوشتن و بڕین و لەناوچوون،‮ ‬تەنانەت ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ مێژووی‮ ‬نزیك‮ ‬40 ‮ ‬ساڵی‮ ‬رابردوو‮‬،‮ ‬دەبینین كە تەنها لەم ماوەیەدا‮ ‬4500 ‮ ‬گوندمان وێران كراوە،‮ ‬182 ‮ ‬هەزار كەس كە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون لە هەڵمەتەكانی‮ ‬ئەنفال بێ سەر و شوێن كراون،‮ ‬12‮ ‬هەزار گەنجی‮ ‬فەیلی‮ ‬بێ سەر و شوێن كراون،‮ ‬8 هەزار بارزانی‮ ‬لە تەمەنی‮ ‬10 ‮ ‬تاكو‮ ‬90 ‮ ‬ساڵ بێ سەر و شوێن كراون،‮ ‬لەسەرتاسەری‮ ‬كوردستان هەرشوێنێك بۆیان كرابێ كیمیاباران‮ ‬یانكردووە،‮ ‬تەنهالە هەڵەبجە لە ماوەی‮ ‬دوو سێ خولەكدا‮ ‬5 هەزار كەس بە ژەهری‮ ‬كیمیایی‮ ‬شەهید كران كە‮ ‬80% یان ژن و منداڵ بوون‮.‬

كارەساتی‮ ‬جینۆسایدی‮ ‬شنگال‮ ‬یش درێژە پێدانی‮ ‬داگیگەر و دوژمنان بوو بۆ ئەم كارەساتانەی‮ ‬لەسەرەوە باسمان كرد‮. ‬برا ئێزدیەكانمان وەك پێكهاتەیەكی‮ ‬ڕەسەنی‮ ‬میللەتی‮ ‬كورد لەمێژوودا حەفتاودووجار دووچاری‮ ‬فەرمانی‮ ‬قەڵاچۆكردن و جینۆساید بوون هاتوون،‮ ‬تەنها لەبەر ئەوەی‮ ‬كە ئێزدییەكان پێكهاتەیەكی‮ ‬ڕەسەنی‮ ‬میللەتی‮ ‬كوردن و ئاین و خۆڕەوشتێكی‮ ‬ڕەسەنی‮ ‬كوردانەیان هەیە‮. ‬بۆیە رۆژی‮ ‬3ـی‮ ‬ئاب‮ ‬2014 تیرۆرستانی‮ ‬گۆڕبەگۆڕی‮ ‬داعش‮ ‬هێڕشێكی‮ ‬دڕندانەیان كردە سەر شاری‮ ‬شنگال و هۆڤانە كەوتنە گیانی‮ ‬برایانی‮ ‬ئێزدی‮ ‬و هەموو جۆرە تاوانێك كوشتن و پاكتاوی‮ ‬ڕەگەزیی‮ ‬و ئەنفال و كەنیزەكردنی‮ ‬كچ و ژن و كۆیلەكردنی‮ ‬پیاو و مندال و پیر و پەككەوتەكان بەرامبەریان ئەنجامدا‮. ‬پێشمەرگە و خەڵكی‮ ‬گیانفیدا وەكو هەمووجارێك پەنایان بردەوە بەر چیای‮ ‬سەركەشی‮ ‬شنگال و كەوتنە بەرگریكردنێكی‮ ‬قارەمانانە لە مەزاری‮ ‬شێخ شەرفەدین و نەیانهێش دەستی‮ ‬چەپەڵی‮ ‬تیرۆرستانی‮ ‬داعش‮ ‬بگاتە چیای‮ ‬شنگال و مەزاری‮ ‬شێخ شەرفەدین‮. ‬پاش داگیر كردنی‮ ‬ناو شاری‮ ‬شنگال،‮ ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬بڕیار و ئامانجی‮ ‬سەرەكی‮ ‬تیرۆرستانی‮ ‬داعش لەناوبردنی‮ ‬تەواوی‮ ‬برا ئێزدییەكان بوو،‮ ‬بۆیە دوای‮ ‬داگیركردنی‮ ‬ناو شاری‮ ‬شنگال،‮ ‬تیرۆرستانی‮ ‬داعش‮ ‬16 جار هێرشیان كردە سەر مەزاری‮ ‬شێخ شەرەفەدین كە دەكەوێتە پشت چیای‮ ‬شنگال،‮ ‬بەڵام بە هیممەتی‮ ‬پێشمەرگە هەموو هێرشەكانیان تێكشكێندراو رێگە نەدرا دەستی‮ ‬چەپەڵی‮ ‬تیرۆریستان بگاتە ئەو مەزارە پیرۆزە‮. ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬مەزاری‮ ‬شێخ شەرەفەدین‮ ‬دوای‮ ‬مەزارگەی‮ ‬لالش‮ ‬شوێنیكی‮ ‬پیرۆزە لە لای‮ ‬برا ئێزدیەكانمان،‮ ‬بۆیە تیرۆریستانی‮ ‬داعش ئامانجیان ئەوە بوو بەهەر شێویەك بێ مەزارگەی‮ ‬شێخ شەرفەدین داگیر بكەن و ئینجا چیای‮ ‬شنگالیش داگیر بكەن و هەموو ئەو خەڵكەی‮ ‬لە چیای‮ ‬شنگال بوو كە بە نزیكەی‮ ‬200هەزار كەس مەزندە دەكران،‮ ‬هەموویان جینۆساید و كۆمەڵكوژ بكەن‮.‬

لەو بارودۆخەی‮ ‬ئەوكاتەدا،‮ ‬ئێزدیخان كەوتە بەر هەڕەشەی‮ ‬لەناوچوون‮. ‬لەو هەل و مەرجەی‮ ‬ئەوكاتدا شاندێكی‮ ‬ئێزدیخان كە پێكهاتبوون لە بابە شێخ و چەند ریشسپی‮ ‬و پیاوماقوڵانی‮ ‬ئێزدی‮ ‬خان،‮ ‬چوونە لای‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬و پێیان‮ ‬ڕاگەیاند كە‮ “‬ئیتر تەواو‮.. ‬ئێزدیخان تەواوبوو‮”‬،‮ ‬بەڵام جەنابی‮ ‬سەرۆك بە بابەشێخ و ریشسپیانی‮ ‬ئێزدیخان گوت‮: “‬نەخێر،‮ ‬ئاوا بیرمەكەنەوە‮….‬،‮ ‬ئەوكاتە ئێزدیخان تەواو دەبێت،‮ ‬ئەگەر كوردستان تەواوبوو‮…”. ‬هەروەها سەرۆك بارزانی‮ ‬بەڵێنی‮ ‬بە شاندی‮ ‬ئێزدیخاندا كە‮ “‬یان شنگال رزگار دەكەین،‮ ‬یان سەریخۆمان لەسەر دادەنێین‮”. ‬ئەمە بەڵێنی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بوو بەرامبەر داگیركردنی‮ ‬شنگال و لەناوبردنی‮ ‬ئێزدیخان،‮ ‬ئەمە بەڵینی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬بوو بۆ رزگار كردنی‮ ‬شنگال و چیای‮ ‬شنگال‮. ‬ئینجا سەرۆك بارزانی‮ ‬و پێشمەرگە گیانفیداكانی‮ ‬كوردستان قۆڵی‮ ‬ئۆپەراسیۆنی‮ ‬رزگاركردنی‮ ‬شنگالیان هەڵماڵی‮ ‬و لە قۆناغی‮ ‬یەكەمدا بەسەرپەرشتی‮ ‬راستەوخۆی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬و بەشداری‮ ‬8000 ‮ ‬پێشمەرگە لەهەڵمەتێكی‮ ‬شێرانە و بە گوڕو تینێكی‮ ‬كوردانە و نیشتیمان پەروەرانەدا،‮ ‬لە بەرە بەیانی‮ ‬رۆژی‮ ‬21ـی12ـ2014 ‮ ‬بەخوێنی‮ ‬پێشمەرگە،‮ ‬چیای‮ ‬شنگال رزگار كرا،‮ ‬بەم شێوەیە لەم ئۆپەراسیۆنەدا زیاتر لە‮ ‬700كم لە خاكی‮ ‬كوردستان لە تیرۆرستان و داگیركەران رزگار كرا‮. ‬بۆیە ئەمڕۆ سەربەرزانە ئێمە‮ ‬یادی‮ ‬ئەو رۆژە و ئەو داستانە پیرۆزە دەكەن‮.‬

لە گەرمەی‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬ئۆپەراسییۆنی‮ ‬رزگار كردنی‮ ‬چیاش شنگار‮ ‬،‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬لەسەر چیای‮ ‬شنگال پەیامی‮ ‬ئازادكردنی‮ ‬چیای‮ ‬شنگالی‮ ‬ڕاگەیاند و هەر لەهەمان پەیامیدا سەرۆك بارزانی‮ ‬بەڵێنی‮ ‬رزگاركردنی‮ ‬شاری‮ ‬شنگالی‮ ‬بە برایانی‮ ‬ئێزدی‮ ‬راگەیاند‮. ‬ئەوەبوو لە قۆناغی‮ ‬دووەمی‮ ‬ئۆپەراسیۆنی‮ ‬رزگاركردنی‮ ‬شنگال،‮ ‬بەرەبەیانی‮ ‬13ـی11ـی2015 ‮ ‬لە ئۆپەراسیۆنێكی‮ ‬سەربازی‮ ‬بێ وێنە و هێڕشێكی‮ ‬شێرانەی‮ ‬پێشمەرگە قارەمانەكانی‮ ‬كوردستان بەسەرپەرشتی‮ ‬راستەوخۆی‮ ‬سەرۆك مسعودی‮ ‬بارزانی‮ ‬،‮ ‬قۆناغی‮ ‬دووەمی‮ ‬ئۆپەراسیۆنی‮ ‬رزگاركردنی‮ ‬شاری‮ ‬شنگال دەستی‮ ‬پێكردا و لە هەمان رۆژدا تەواوی‮ ‬شاری‮ ‬شنگال و دەوروبەری‮ ‬لە تیرۆرستانی‮ ‬داعش‮ ‬رزگار كرا‮.‬

سەرۆك بارزانی‮ ‬لە ماوەی‮ ‬شەڕی‮ ‬ڕووبەڕووبوونەوەی‮ ‬تیرۆریستاندا،‮ ‬وەك فەرماندەی‮ ‬گشتیی‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان،‮ ‬جگە لە ئەركی‮ ‬ڕێكخستنەوەی‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگە و دابەشكردنی‮ ‬میحوەرەكان،‮ ‬هەروەها سەركردایەتیی‮ ‬شەڕی‮ ‬دژی‮ ‬تیرۆریستانی‮ ‬كردووە و‮ ‬ڕاستەوخۆ سەرپەرشتیی‮ ‬و فەرماندەیی‮ ‬هەڵمەتەكانی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬بۆ ئازادكردنی‮ ‬ڕەبیعە،‮ ‬زوممار،‮ ‬چیای‮ ‬زەرتك،‮ ‬بەنداوی‮ ‬مووسڵ،‮ ‬چیای‮ ‬شنگال و حەوزی‮ ‬عەوێنات و شاری‮ ‬شنگالی‮ ‬كردووە‮. ‬شایانی‮ ‬باسە پلانی‮ ‬ئازادكردنی‮ ‬زوممار و حەوزی‮ ‬عەوێنات و چیای‮ ‬شنگال و شاری‮ ‬شنگال،‮ ‬كە سەرۆك بارزانی‮ ‬داڕێژەریان بوو‮ ‬ڕاستەخۆش و فەرماندەیی‮ ‬كردن‮. ‬لەڕووی‮ ‬كات و چۆنییەتیی‮ ‬جێبەجێكردنی‮ ‬ئەو پلانانەوە،‮ ‬داستانی‮ ‬بێ وێنە بوون‮.‬

لەكاتێكدا داستانی‮ ‬رزگار كردنی‮ ‬چیا و خودی‮ ‬شاری‮ ‬شنگال گرنگییەكی‮ ‬مێژوویی‮ ‬و سیاسییە بۆ هەموو كوردێك هەیە لەهەرشوێنێكی‮ ‬دونیادا،‮ ‬لەهەمانكاتیشدا رزگار كردنی‮ ‬شنگال بەرپرسێتییەكی‮ ‬مێژووی‮ ‬و نیشتیمانی‮ ‬و نەتەوەیی‮ ‬بوو لەلایەن جەنابی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬بەرامبەر هەموو خەڵكی‮ ‬كوردستان‮ ‬بەتایبەت برا ئێزدیەكانمان‮ ‬و هەروەها بەرامبەر خاكی‮ ‬كوردستان‮. ‬بۆیە لێرەدا و لە پێنجەم ساڵیادی‮ ‬رزگار كردنی‮ ‬چیای‮ ‬شنگال،‮ ‬سوپاسی‮ ‬بێ پایانی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬دەكەین كە خەمخۆری‮ ‬خاك و خەڵكی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬سوپاسی‮ ‬هەڵوێستە نیشتمانپەروەرییەكانی‮ ‬سەرۆك دەكەین،‮ ‬سوپاسی‮ ‬هەڵمەت و خەباتی‮ ‬پێشمەرگایەتی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬دەكەین‮. ‬هەروەها سوپاسی‮ ‬یەكەیەكەی‮ ‬پێشمەرگە قارەمانەكان دەكەین ئەوانەی‮ ‬بەشداربوون لە رزگاركردنی‮ ‬شار و چیای‮ ‬شنگال،‮ ‬چیای‮ ‬كوردایەتی‮ ‬و قوربانیدان‮. ‬هەزار سڵاو لە گیانی‮ ‬پاكی‮ ‬شەهیدانی‮ ‬داستانی‮ ‬رزگاركردنی‮ ‬چیای‮ ‬شنگال‮.‬
ئازاد كردنی‮ ‬چیای‮ ‬شنگال،‮ ‬داستان و قارەمانێتییەكی‮ ‬بێ وێنەبوو كە‮ ‬ڕۆڵەكانی‮ ‬كوردستان ئەنجامیاندا و ئەوكات و ئێستا و لە داهاتووشدا ئەم داستانە كاریگەرییەكی‮ ‬گەورەی‮ ‬هەبوو و دەبێت لەسەر بڕوابەخۆبوونی‮ ‬مللەتی‮ ‬كورد و هێزی‮ ‬پێشمەرگە و دوارۆژی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بۆیە دەبێت ئێمە ساڵانە‮ ‬یادی‮ ‬ئەم شكۆمەندییە بكەین كە پێشمەرگە گیانفیداكانی‮ ‬كوردستان ئەنجامیانداوە‮. ‬سەربەرزی‮ ‬و سەرفرازی‮ ‬بۆ سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬و پێشمەرگەكانی،‮ ‬نەمری‮ ‬بۆ شەهیدان‮.‬