خهبات: ڕۆشنا عەلی:-
ماوەی دوو مانگە بڕیاری دانانی وانەبێژان بۆ باخچەكان دەرچوو كە ئەوانەی دەرچووی كۆلێژی بنیادن و بەشی باخچەكان دەتوانن وەك وانە بێژ لە باخچەكان بە پێی پێویستی باخچەكان وەربگیرێن ، دوای تەواوكردنی مامەڵەیەكانییان كە چەندین ڕۆژی خایاند دەستبەكار بوون و ئێستاش بەبڕێارێك كە لە 9-12-2019 لەوەزارەتی پەروەردەوە دەرچووە گوایە ڕەزامەندی نەدراوە لەسەر خەرجكردنی كرێی وانە بێژی لەوەزارەتی دارایی و تەنها بۆ بنەڕەتی و ئامادەیی خەرجدەكرێت لاپەڕەی پەروەردە ڕاپۆرتێكی لەمبارەیەوە ئامادەكرد.
پێویستی وانەبێژان
ئەكرێت بپرسین ئایا باخچەكان پێویستییان بە وانە بێژ هەیە ئەم بڕیارە لە پێویستی باخچەكانەوە سەرچاوەی گرتووە ئەگەر پێویست نییە بۆ داواكرا ئەگەر پێویستە بۆ پارەیان پێنادرێت وەك تەواوی وانە بێژانی قۆناغەكانی تر لەمبارەیەوە مامۆستا كوردستان یاسین بەڕێوەبەری باخچەی منداڵانی ئاریان كە ژمارەیەكی زۆر وانە بێژییان هەیە بۆ خەبات ئاماژەی بەوەدا كە هاتنی ئەم وانە بێژانە بۆ باخچەكەیان بۆتە هۆی ڕەخساندنی كەشێكی پەروەردەیی وگونجا و ڕێك و پێك بۆ ئەو لەبارەی نەبوونی مامۆستای میلاك لە باخچەكەی وتی : ئێمە وەك باخچەكەمان میلاكی پێویستمان نییەو ژمارەی منداڵانیشمان زۆرە هەموو مامۆستاكانیش بەپێی پێویست بۆ باخچە ناگونجێن بەزۆری لەبەر بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان دێنە باخچە یان منداڵی بچوكییان هەیە یان بەزۆر دەنێردرێت یان وادەزانێت باخچە شوێنی پشووە ، بەڵام ئێستا باخچە زۆر پێشكەوتووە و ماندوو بوونێكی زۆری دەوێت.
بنەمای دانانی وانە بێژان
پرسیمان ئایا وانە بێژانی باخچەكات لەسەر چ بنەمایەك دانران ئایا لەبەر ئەوەی میلاك نەبوو یان ئەوان پسپۆڕی خۆیانەو باشتر دەتوانن باخچە بەرەو پێش بەرن؟
وانە بێژ لەسەر بنەمای ئەوە دانران بۆ چاككردنی میلاك لە باخچە ،چونكە ناتوانرێت میلاكی قوتابخانەكان چاكبكرێت ، لەبەر ئەوەی لیژنەشی بۆ دەرچوو بۆ ڕێكخستنەوەی بەڵام لەبەر واستەو خزمایەتی پڕۆسەكە سەری نەگرت.
دەربارەی ئەوەشی كە ئایا تاچەند كێشەتان بۆ دروست دەبێت لە ئەگەری وازهێنانی ئەم وانە بێژانە ئەو بەڕێوەبەرە وتی : ئەگەر پارەیان بۆ سەرفنەكرێت و نەمێنێت ئەوا كێشەیەكی گەورە دروست دەبێت لە باخچەكەمان و كێشەی بێ مامۆستایی بۆشاییەكی گەورە سەرهەڵدەداتەوە ، چونكە بەراستی دڵسۆزو كاراو چالاكن و تەمەنیشییان گونجاوە لەگەڵ منداڵان.
دەربارەی ئەوەشی كە ئایا چ بەدیلێكی تر هەیە لە ئەگەری نەمانییان؟
مامۆستا كوردستان یاسین وتی : هیچ بەدیلێكی تر نییە لە جێگای ئەو وانە بێژانە تەنها چاككردنی میلاك و نەهێشتنی جیاوازی لە ژمارەی مامۆستایان لە قوتابخانەكان و باخچەكان.
وانەبێژێكیش ئاماژە بەوەدەدات كە ئەو ماوەی مانگێكە لە باخچە كاردەكات و پێشی وایە ئەگەر باخچە ئەوەندە ناپێویستە با بەشی باخچەكان لە زانكۆكان لابدرێت و نەمێنێت زەیتوون حەسەن لەمبارەیەوە وتی ” ئێمە وەكو ماموستای وانەبیژان قورسترین ئەركمان هەیە كەچی كەمترین مافمان هەیە بەراستی بریاریكی زۆر ناداد پەروەرانەیە سەرەرای ئەوەی نزیكەی مانگێكە دەوام دەكەین ئەوهەموو مەسروفەمان لەرێگا داوە كەجی لەناوەڕاستی دەوام ئەوبریارەدەدەن كەحەقی هەموو وانەبیژان خوراوە، لەجیگای ئەوە با بەشەوانەكانمان كەمبكریتەوە باشترە لەجیگای ئەوەی بمان نێرنە ماڵەوە یاخود حەقی هەموو ئەو مانگانەمان بدەنەوە كەدەواممان كردووە ، ئەبوایە وەزارەتی پەروەردە دڵنیابیت ئایا وەزارەتی دارایی دەتوانیت موچەی وانەبێژان بدات ئینجا ئەوكاتە با وانەبیژانیان دانابا نەوەك ئێستا نیوەی دەواممان كردووە ئینجا ماندوو بونی چەنەهای ساڵەمان بڕوا ئەگەر باخچەی منداڵا ن ئەوەندە بێ بەهایە با ئەو بەشە لەكۆلێژیش نەمێنێ.









