خه‌بات: ‬عەلی‮ ‬بانیشاری – ‬هەڵەبجە:-
لە پارێزگای‮ ‬هەڵەبجە و ئیدارەی‮ ‬راپەڕین و قەزاكانی‮ ‬پێنجوێن و سۆران و چەند ناوچەیەكی‮ ‬دیكە هەڵمەتی‮ ‬ناشتنی‮ ‬بەڕوو بۆ ماوەی‮ ‬دوو هەفتەیە دەستی‮ ‬پێكردووە‮. ‬بەپێی‮ ‬هەندێك ئاماری‮ ‬نافەرمی‮ ‬لە ماوەی‮ ‬ئەو دوو هەفتەیەدا نزیكەی‮ ‬30 ‮ ‬هەزار بەڕوو چێنراون‮. ‬بەوتەی‮ ‬شارەزایانی‮ ‬باخداری‮ ‬كانوونی‮ ‬یەكەمی‮ ‬هەموو ساڵێك باشترین مانگە بۆ چاندنی‮ ‬بەڕوو‮. ‬داربەڕوو‮ ‬یەكێكە لەو رووەكانەی‮ ‬یارمەتیدەرێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬پاك‮ ‬ڕاگرتنی‮ ‬ژینگە دەدات و بەرگەی‮ ‬بێ ئاوی‮ ‬زۆر دەگرێت‮. ‬هەروەها داری‮ ‬بەڕوو رێگر دەبێت لە راماڵینی‮ ‬خاك لە ناوچە شاخاوییەكان‮.‬
ئەحسەن حمە كەریم،‮ ‬سەرپەرشتیاری‮ ‬گروپی‮ ‬شاخەوانی‮ ‬هەورامان بەخەباتـی‮ ‬گوت‮” ‬گروپەكەیان لە ماوەی‮ ‬دوو هەفتەدا‮ ‬8000 ‮ ‬هەزار بەڕووی‮ ‬لە شاخەكانی‮ ‬هەورامان چاندووە‮”. ‬گوتیشی‮” ‬هەڵمەتەكە بە دوو قۆناغ‮ ‬ئەنجامدراوە،‮ ‬قۆناغی‮ ‬یەكەم‮ ‬3000 ‮ ‬هەزار بەڕوویان چاندووە و قۆناغی‮ ‬دووەمیش‮ ‬5000 هەزار‮”. ‬ئەوەشی‮ ‬گوت‮” ‬ئامانج لە هەڵمەتكە سەوزكردن و جوانتركردنی‮ ‬ژینگەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و پاك راگرتنیەتی‮”. ‬باسی‮ ‬لەوەشكرد چاندنی‮ ‬بەڕوو بیرۆكەیەكی‮ ‬نوێ نییە،‮ ‬بەڵكوو دەیان ساڵە هاوڵاتیانی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستان بەڕوو لەم كاتەدا چاندووە‮.‬

سەرپەرشتیاری‮ ‬گروپی‮ ‬شاخەوانی‮ ‬هەورامان هەروەها گوتیشی‮” ‬لە هەڵمەتدا چەندین كەس لە هەردوو رەگەز بەشداریان تێدا كردووە‮”. ‬ئاماژەی‮ ‬بەوەشدا لە داهاتوودا گروپەكەیان پلانی‮ ‬دیكەی‮ ‬بۆ سەوزكردنی‮ ‬سروشتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان هەیە‮. ‬ئەحسەن حمە كەریم داواشدەكات هەمووان دەستیان لە پاك‮ ‬ڕاگرتن و سەوزكردنی‮ ‬سروشتی‮ ‬كوردستاندا هەبێت‮.‬
سالار بیارەیی،‮ ‬یەكێكە لە ئەندامانی‮ ‬ئەو گروپەی‮ ‬كە‮ ‬8000 ‮ ‬هەزار بەڕوویان لە شاخەكانی‮ ‬هەورامان چاندووە‮. ‬ئەو دەڵێ‮” ‬ئەو بەڕووانەی‮ ‬كە چێنراون سەرجەمیان هی‮ ‬داربەڕووەكانی‮ ‬هەورامانن‮”. ‬گوتیشی‮” ‬لەگەڵ راگەیاندنی‮ ‬هەڵمەتەكە چەند هاوڵاتی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬بە ئێمەوە كردووە تا بەشداربن لە چاندنی‮ ‬بەڕوو،‮ ‬هەر ئەمەش وایكرد كارەكە فراوان ببێت و چەندین كەس بە خۆبەشداری‮ ‬بەشداری‮ ‬هەڵمەتی‮ ‬چاندنی‮ ‬بەڕوو بكەن‮”. ‬دەشڵێت‮” ‬هەڵمەتەكە سەرەتا لە شاخەكانی‮ ‬هەورامانە دەستی‮ ‬پێكردووە،‮ ‬بەرنامەی‮ ‬ئەوەمان هەیە لە ناوچەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬كوردستانیش بەڕوو بچێنین و هەڵمەتەكە فراوانتر بكەین‮”.‬

بەڕوو‮ ‬600 ‮ ‬جۆری‮ ‬هەیە،‮ ‬دابەش دەكرێت بۆ دوو گروپ‮ ‬هەمیشە سەوز،‮ ‬وەرزی‮. ‬داربەڕوو كۆمەڵێك سوود و تایبەتمەندی‮ ‬هەیە لەوانەیش‮ ‬1‮-‬یەكێكە لەو رووەكانەی‮ ‬كە‮ ‬یارمەتی‮ ‬خاوێن كردنەوەی‮ ‬ئاو و خاك ئەدەدات،‮ ‬ئەمەش لە رێگەی‮ ‬هەڵمژینی‮ ‬هەموو ئەو كانزا و پێكهاتە زیانبەخشانەی‮ ‬كە لە ناو خاكدا هەن‮. ‬2‮- ‬یارمەتیدەر دەبێت لە راگرتنی‮ ‬راماڵینی‮ ‬خاك بە تایبەت بە ناوچە شاخاوییەكان‮. ‬3‮-‬ داربەڕوو وەكو سەرچاوەی‮ ‬خۆراكی‮ ‬بۆ كۆمەڵێك گیانلەبەر و باڵندە دادەنریت‮. ‬4‮-‬ یەكێكە لەو درەختانەی‮ ‬پاش سووتانی‮ ‬زۆر بەخێرایی‮ ‬گەشە دەكاتەوە‮. ‬5‮-‬ داربەڕوو توانای‮ ‬خۆگونجاندنی‮ ‬لەگەڵ گۆڕانكارییە ژینگەییەكان هەیە و بەرگەی‮ ‬پلەی‮ ‬گەرما و سەرمای‮ ‬زۆر دەگرێت‮. ‬6‮-‬ بەشێوەیەكی‮ ‬گشتی‮ ‬تەمەنی‮ ‬داربەڕوو دەگاتە‮ ‬500 ‮ ‬ساڵ‮. ‬7‮-‬ بەڕوو وەكو چارەسەر بۆ چەندین نەخۆشی‮ ‬سوودی‮ ‬لێ دەبینرێت‮.‬