فارس قادر فەقێ عەبدوڵڵا‮❊‬
ئەمە قسەی‮ ‬كوردە لە باب و باپیرانمانەوە بۆمان مایتەوە،‮ ‬بەڵێ كە گوتت حەق،‮ ‬كەواتە راست‮ (‬عدل‮) ‬ئاو رادەوەستێت و هیچ رێڕەوێكی‮ ‬نامینێت دزەی‮ ‬پێدا بكات،‮ ‬بەڵێ ئاو لەسەر تەرازووی‮ ‬لەنگ جوڵە دەكات و لە تەرازووی‮ ‬راست،‮ ‬راست رادەوەستێت‮. ‬ئەم شرۆڤە و بابەتەم لە بەرواری‮ ‬11‮/‬12‮/‬2019وە كاردانەوەیەكی‮ ‬هزرییە لە ناخم روویدا،‮ ‬بەرانبەر بە هەڵوێستی‮ ‬هەندێك كەس و گرووپی‮ ‬نابەرپرس بەناو كورد،‮ ‬بەڵێ كاتێك لە پاش نیوەڕۆی‮ ‬رۆژی‮ ‬11‮/‬12‮/‬2019‮ ‬لە كاتژمێری‮ ‬4-3‮ ‬بەرانبەر بە تەلەفزیۆن و كەناڵی‮ ‬رووداو دانیشتبووم،‮ ‬ئەم دوو هەواڵەم بیست‮:‬
1-‬نوێنەری‮ ‬سووریا لە نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان لە وڵامی‮ ‬پەیامنێری‮ ‬رووداودا لە كۆنگرەیەكی‮ ‬رۆژنامەوانیدا لەسەر كێشەی‮ ‬كورد،‮ ‬گوتی‮: ‬لە سووریا هیچ شتێك نییە پێی‮ ‬بگوترێت كێشەی‮ ‬-كورد‮! ‬من دەزانم ئەوە شتێكی‮ ‬سەیر نییە،‮ ‬ئەوە واقیعی‮ ‬كوردە لە سووریا و فەلسەفەی‮ ‬حزبی‮ ‬بەعسە و لەوە زیاتر چاوەڕوانیان لێ ناكرێت،‮ ‬بەڵام دەكرێ پرسیارێك لەو زۆڵە كوردانەی‮ ‬خۆمان بكەین،‮ ‬لە رۆژئاوای‮ ‬كوردستان كە چەندین ساڵە شەڕی‮ ‬هەموو دونیایان كرد،‮ ‬شەڕی‮ ‬كورد لەگەڵ كوردییان كرد‮! ‬كوردستانی‮ ‬رۆژئاوایان پاوانكرد و بۆ خۆیان كەسیان قبووڵ نەكرد،‮ ‬كەچی‮ ‬تەنیا شەڕی‮ ‬رژێمی‮ ‬سووریایان نەكرد بۆچی؟ شارەكانی‮ ‬سووریایان پاراست بۆچی؟‮! ‬بە بەشی‮ ‬كوردستانیشەوە تەسلیم بە سووریای‮ ‬بەعسیان كردەوە بۆچی؟ دەكرێت بپرسین و بڵێین برایانی‮ ‬خۆسەری‮ (‬خۆربەسەر‮) ‬بۆ كێتان كرد بۆ كوردستانتان تەسلیم بە بەشار ئەسەد كردەوە؟ بۆچی‮ ‬شەڕی‮ ‬هەموو كوردتان كرد تەنیا و تەنها شەڕی‮ ‬بەشارتان نەكرد توخوا بۆچی؟‮! ‬دەبینین ئێستا لە وڵامدا نوێنەری‮ ‬بەشار گوتی‮ ‬كێشەیەك نییە ناوی‮ ‬كێشەی‮ ‬كورد بێت گەر وایە كەواتە ئێوە كورد نین‮! ‬تكایە وڵام؟‮.‬
2-‬كاك عەلی‮ ‬باپیر لە مەراسیمی‮ ‬مردنی‮ ‬مامۆستا مەلا سدیق خوای‮ ‬لێخۆشبێت قسەی‮ ‬جوانی‮ ‬كرد،‮ ‬بەڵێ وایە لە كوردستان جیاوازییەكی‮ ‬زۆری‮ ‬چینایەتی‮ ‬دروستبووە لە نێوان هەژار و دەوڵەمەند،‮ ‬بەڵێ رادەبەدەر جێگای‮ ‬هەڵوەستە لەسەركردنە و ناكرێ وا بمێنێت،‮ ‬ناكرێ قبووڵ بكرێت،‮ ‬ناكرێ ئەم جیاوازییە بە ئاسایی‮ ‬وەربگیرێت،‮ ‬بە كورتی‮ ‬بەڕێوەبردنی‮ ‬خۆسەر لە سووریا شەڕی‮ ‬برایانی‮ ‬كورد لەگەڵ داگیركەری‮ ‬توركیا شەڕی‮ ‬كورد لە رۆژئاوا لەگەڵ داعش و قسەكانی‮ ‬ماموستا عەلی‮ ‬باپیر لە جیاوازیی‮ ‬نێوان هەژاران و دەوڵەمەندان ئۆبار بە ملم،‮ ‬هەڵوێستن ئازایەتین،‮ ‬كوردایەتین،‮ ‬نیشتمانپەروەرین،‮ ‬بەڵێ مرۆڤ حەق بڵێ ئاو رادەوەستێت‮! ‬جا باشە با پرسیارێك لە رێبەرانی‮ ‬خۆسەر بكەین بڵێین ئەی‮ ‬شەڕی‮ ‬كورد لەگەڵ كورد پاوانكردنی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬كورد لەبەردەم كورد،‮ ‬كوشتنی‮ ‬كورد بە دەستی‮ ‬كورد تەسلیمكردنەوەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬رۆژئاوا بۆ ژێردەستی‮ ‬داگیركەری‮ ‬رژێمی‮ ‬بەعسی‮ ‬سووری‮ ‬و دان نەنانی‮ ‬دوژمنان بە كێشەی‮ ‬كورد و ئینكاریكردنی‮ ‬مافی‮ ‬كورد لە سەرەتای‮ ‬ساڵی2020 ‮ ‬كە چەند رۆژێكمان ماوە ئەی‮ ‬گوتن و باسكردنی‮ ‬ئەم شەرمەزارییانە چ خۆمان بكەین‮ ‬یان دوژمن ئەویش حەق نییە وابزانم ئەمانە ناشاردرێنەوە دەگووترێن‮.‬
با پرسیارێكی‮ ‬تر لە ماموستا عەلی‮ ‬باپیر بكەین و بڵێین مامۆستای‮ ‬بەڕێز قسەكانت زۆر جوان بوون،‮ ‬دەبێت بە ئاوی‮ ‬زێر بنووسین و ناشبێت ئەم جیاوازییە لە نێوان هەژاران و چینێكی‮ ‬دەوڵەمەندی‮ ‬تاوانبار و دز و جەردە هەبێت و رێگا بدرێت بۆیان بچێتە سەر،‮ ‬بەڵام خۆ ئەگەر منیش پرسیار بكەم و بڵێم ئەی‮ ‬چۆن دەبێت تۆ بە تەنیا لەناو پەرلەمانی‮ ‬كوردستان جورئەت بكەیت رێز لە سروودی‮ ‬ئەی‮ ‬رەقیب نەگریت‮! ‬رێز لە شعووری‮ ‬40‮-‬50‮ ‬ملیۆن كورد نەگری‮! ‬رێز لە دایكی‮ ‬شەهید نەگریت‮! ‬رێز لە خوێنی‮ ‬شەهید نەگریت‮! ‬رێز لە شعووری‮ ‬رۆڵەكانی‮ ‬شەهیدان نەگری؟‮! ‬دە توخوا وڵام بدەوە‮!‬
‮ ‬ناكرێ بڵێیت ئایین رێگا نادات؟‮! ‬گەروا بڵێیت منیش دەڵێم خوای‮ ‬گەورە رێگات پێ نادات شعووری‮ ‬40‮-‬50‮ ‬ملیۆن كەس بریندار بكەیت،‮ ‬پێ لەسەر سەری‮ ‬خەباتی‮ ‬سەدان ساڵەیان بنێیت،‮ ‬فەرموو ئەوە من و تۆ و ئاینی‮ ‬ئیسلام،‮ ‬بەڵێ كورد ئیسلامە و لە ئیسلام تێدەگات،‮ ‬گەر ئەوەی‮ ‬بەڕێزیشت كردت سیاسەتە و سیاسەت بوو ببوورە منیش حەقمە قسە بكەم دووبارە دەڵێم ماموستا مەلا عەلی‮ ‬بەڕێز و ئەوانەی‮ ‬رۆژئاواتان پاوانكرد و تەسلیم بە سووریاتان كردەوە،‮ ‬كە گوتت حەق ئاو رادەوەستێت،‮ ‬منیش حەقم‮! ‬گەر ئەو پرسیارانەتان لێ بكەم،‮ ‬بانێك و دوو هەوا نابێت كوردستانێكی‮ ‬سەربەخۆ نەبێت حوكمڕانییەكی‮ ‬خاوێن و‮ ‬یەكسانی‮ ‬و دادپەروەریش نابێت،‮ ‬بەڵێ نابێت لە ژێر چەتری‮ ‬كوردایەتی‮ ‬و ئاڵای‮ ‬كوردستان و سەربەخۆیی‮ ‬هەمووی‮ ‬دەبێت ئەو كەسە بڕوای‮ ‬بە خاك و وڵاتی‮ ‬خۆی‮ ‬نەبێت،‮ ‬لەناو ناخی‮ ‬خۆی‮ ‬ئازاد نەبێت،‮ ‬بۆ خۆی‮ ‬نەبێت بە هیچ كەس نابێت،‮ ‬بەڵێ حەقمە بڵێم ناختان ئازاد بكەن،‮ ‬بەڵێ راستی‮ ‬تاڵە،‮ ‬بەڵام كە گوتت حەق ئاو رادەوەستێت‮.‬
‮❊ ‬مامۆستای‮ ‬زانكۆ‮/ ‬قوتابی‮ ‬دكتۆرا لە مێژووی‮ ‬هاوچەرخ و نوێ‮ ‬،‮ ‬ئەندامی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬سەركردایەتیی‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەولێر‮ (‬پ.د.ك‮)‬