لهراگهیاندراوێكدا سهرۆكایهتى شارهوانى ههولێر بڵاوی كردهوه كهسبهى سێشهممه 17 ى 12 ى 2019 ، لە مەڕاسیمێكی شایستەدا، دواقۆناغ(یەكەم)ی جێبەجێكردنی شەقامی (120)م خێرا ڕادەگەیندرێت و بۆ ڕۆژی دواتر دەكرێتەوە بەڕووی ھاووڵاتیان.
جێگەی وەبیر ھێنانەوەیە كەشەقامی (١٢٠)م، شەقامێکی بازنەیی خێڕایە بە چوار دەورەی شاری هەولێر دەسورێتەوە و درێژییەکەی نزیکەی (٣٨)کم دەبێت و لە ڕووی جێبەجێ کردن دابەش کراوە بەسەر سێ قۆناغ و لە ڕێگەی كۆمپانیای ھێمن گروپ جێبەجێدەكرێت لەڕێگەی قەرزی درێژخایەن، یەكێكە لە پڕۆژە ستراتیژییەكانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بەگشتی و شاری ھەولێر بەتایبەتی و پڕۆسەی جێبەجێكردنەكەی بەو شێوەیە بوو؛
– قۆناغی دووەم لە رێگای سەرەکی ھەولێر- موسڵ تا ڕێگای سەرەكی ھەولێر-شەقلاوە، (١٦)كم لە ساڵی (٢٠١٦) تەواو کراوە.
– قۆناغی سێیەم لە رێگای سەرەكی ھەولێر-شەقڵاوە تا رێگای سەرەكی ھەولێر-کەركوك (١١)کم و لە ساڵی ( ٢٠١٨) تەواو کراوە.
3- قۆناغی یەکەم (دواقۆناغ) لە رێگای سەرەكی ھەولێر-کەركوك تا رێگای سەرەكی ھەولێر-موسڵ (١١)کم، لە (١٥-١٢-٢٠١٩) تەواو کراوە تەنها شەقامە خزمەتگوزارییەکانی ئەم بەشە لە ساڵی داهاتوو تەواو دەکرێت.
شارهوانى ههولێر راشیدهگهێنێت ، پرۆژەکە لەگەڵ هەموو شەقامە سەرەکییەکان بەستراوەتەوە لە ڕێگەی ئاراستەگۆر (interchange) هەروەها هەموو بڕگە ژێرخانییەكانی شەقامی خێرای بۆكراوە، وەک تۆری ئاوەرۆ و روناکی و هێلکاری و هێماکانی هاتووچۆ و شوێنی پەرینەوەی هاولاتیان.









