بە مەبەستی‮ ‬زەمینەسازی‮ ‬بۆ دیالۆگی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬و ئامادەبوون بۆ پێشهاتەكانی‮ ‬عێراق و ناوچەكە،‮ ‬ئەنستیتیوتی‮ ‬كوردستان بۆ مافەكانی‮ ‬مرۆڤ،‮ ‬لەشاری‮ ‬هەولێر كۆنفرانسێكی‮ ‬بە ناونیشانی‮ “‬كوردستان لەبەردەم گۆڕانكارییەكاندا،‮ ‬رێكخست‮.‬
لەسەرەتای‮ ‬كۆنفرانسەكەدا گوتەبێژ و ئەندامی‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان،‮ ‬مەحمود محەمەد رایگەیاند‮: ‬لایەنەكانی‮ ‬ئۆپۆزسیۆن بەرپرسیارێتیان دەكەوێتە سەرشان،‮ ‬چونكە ئێمە لە ناوخۆ ناكۆكیمان هەیە،‮ ‬هەروەها ئێمە لە هەڵبژارادنەكان بەڵێنمان بە خەڵك داوە كە پاراستنی‮ ‬نیشتمان و خاك وڵات ئەركمانە،‮ ‬بۆیە لەم قۆناغە هەستیارەدا دەبێت حزبەكان و حكوومەت پەیوەندییەكانییان لەگەڵ كۆمەڵگا چاكبكەنەوە،‮ ‬چونكە ئەو پەیوەندییە بەهۆی‮ ‬ناكۆكییەكان،‮ ‬تێكچووە‮. ‬گوتەبێژ و ئەندامی‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان،‮ ‬مەحمود محەمەد راشیگەیاند كە لەماوەی‮ ‬رابردوو چەندین گفتوگۆ لەنێوان بەغدا و هەرێمی‮ ‬كوردستان هەبووە بەمەبەستی‮ ‬باشتركردنی‮ ‬باردۆخی‮ ‬عێراق و سەقامگیری‮ ‬ناوچەكە،‮ ‬ئاشكرایشی‮ ‬دەكات كە تا ئێستا هیچ ناوێك بە فەرمی‮ ‬بۆ پۆستی‮ ‬سەرۆكوزیران دەستنیشان نەكراوە‮.‬
دەبێت گۆڕانكاری‮ ‬و بەرژەوەندییەكان لە بەرچاو بگیرێت
مەحموود محەمەد،‮ ‬ئەندامی‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮ ‬و بەرپرسی‮ ‬دەزگای‮ ‬رۆشنبیری‮ ‬و راگەیاندنی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ڕایگەیاند،‮ ‬پەیوەست بەم بارودۆخەی‮ ‬عێراق،‮ ‬دەبێت خوێندنەوەیەكی‮ ‬دروستمان هەبێت و خوێندنەوەكەش لە ئاستی‮ ‬ئەو گۆڕانكاری‮ ‬و بەرپرسیاریەتییەدا بێت،‮ ‬ئاڵۆزییەكانیش لە ئاستی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و نیشتمانی‮ ‬كاریگەری‮ ‬خۆیان هەیە،‮ ‬لە ئەگەری‮ ‬هەر ئاڵۆزییەك كە دروست بێت لە عێراق،‮ ‬ئامادەكاریی‮ ‬تەواو بكەین بۆ هەموو ئەگەرەكان،‮ ‬هەروەها كۆمەڵێك شت روویان داوە‮ ‬یاخود كۆمەڵێك بارودۆخ هاتوونەتە ئاراوە،‮ ‬كە دەبێت گۆڕانكاری‮ ‬و بەرژەوەندییەكان لە بەرچاو بگیرێت،‮ ‬بە جۆرێك بێت زیان بە بەرژەوەندیی‮ ‬خەڵك نەگەیەنێت‮.‬
دەبێت هەست بە بەرپرسیارێتی‮ ‬بكەین
مەحموود محەمەد،‮ ‬ئەوەشی‮ ‬وەبیرهێنایەوە كە‮: ‬لەم بارودۆخەدا بەرپرسیاریەتییەكی‮ ‬گەورە خراوەتە سەر ئەوانەی‮ ‬بەشدارن لە حكوومەتدا،‮ ‬هەروەها ئەوانەی‮ ‬لە حكوومەتیش بەشدار نینە،‮ ‬بەرپرسیارێتییان كەوتووەتە ئەستۆ،‮ ‬بۆیە پێویستە هەموو لایەك لە ئاستی‮ ‬ئەو بەرپرسیارێتییەدا بین،‮ ‬هاوكات پێویستە وابكەین ئەو بارودۆخە كاریگەری‮ ‬لەسەر بەرژەوەندییەكانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان چ لە رووی‮ ‬سیاسی‮ ‬یان ئابووری‮ ‬یاخود سەربازی‮ ‬نەبێت،‮ ‬هەروەها ناشمانەوێت ئەم بارودۆخە مەترسیی‮ ‬زیاتری‮ ‬لێ بكەوێتەوە،‮ ‬چونكە قۆناغەكە هەستیارە و دەبێت لایەنی‮ ‬دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنیش دۆخەكە لە بەرچاو بگرن،‮ ‬چونكە بابەتەكە نیشتیمانی‮ ‬و نەتەوەییە و دەبێت هەست بە بەرپرسیارێتی‮ ‬بكەین‮. ‬
‮ ‬ئەوەی‮ ‬زۆر گرینگە
نێو ماڵی‮ ‬كوردە
بۆ خوێندنەوەی‮ ‬ئەو بارودۆخەش،‮ ‬مەحموود محەمەد،‮ ‬ئەندامی‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسیی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان باس لەوە دەكات،‮ ‬پێویستە چەند خاڵێك لە بەرچاو بگرین،‮ ‬یەكێك لەوانە بۆ ئێمەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان گرینگە كە لەو مەترسییانە دوور بكەوینەوە،‮ ‬دەشبێت هەوڵ بدەین حزبەكان و حكوومەتیش پەیوەندییەكانمان لەگەڵ خەڵك رێك بخەینەوە‮. ‬پێیشی‮ ‬وایە،‮ ‬ئەوەی‮ ‬زۆر گرینگە نێو ماڵی‮ ‬كوردە،‮ ‬كە لەنێو ئەو بارودۆخەدا دەبێت لایەنە كوردستانییەكان پەیوەندییەكانیان رێك بخەنەوە،‮ ‬تێكراش رووبەڕووی‮ ‬مەترسییەكان ببینەوە و لەگەڵ واقعی‮ ‬ئێستا مامەڵە بكەین،‮ ‬نەك باكگڕاوندی‮ ‬ڕابڕدوو،‮ ‬یان مێژووی‮ ‬ڕابردوو هەڵبدەینەوە،‮ ‬چونكە گرنگە لەگەڵ ئێستادا بژین‮. ‬هەروەها باسی‮ ‬لەوەش كرد،‮ ‬پێویستە پێكەوە بە عەقڵێكی‮ ‬ئازاد و سەركردایەتییەكی‮ ‬بەكۆمەڵ،‮ ‬ڕووبەڕووی‮ ‬گۆرانكارییەكانی‮ ‬عێراق ببینەوە‮.‬
عێراق ناوە ناوە
شەڕ‮ ‬و ئاڵۆزی‮ ‬و كێشەی‮ ‬دەولی‮ ‬هەبووە
مەحمود محەمەد لە لێدوانێكیشدا رایگەیاند‮: ‬لە راستیدا وڵاتێك كە بە سەقەتی‮ ‬دروستكرابێت،‮ ‬ئاڵۆزییەكانی‮ ‬بەئاسانی‮ ‬چارەسەر ناكرێن،‮ ‬چونكە ئەم سەقەتییە لە بابەتی‮ ‬كۆمەڵایەتی،‮ ‬سیاسی،‮ ‬ئابووری،‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬رەنگیداوەتەوە،‮ ‬ئەم وڵاتەش لە بنەڕەتدا وابووە و چارەسەرەكانیش بنەڕەتی‮ ‬نین،‮ ‬هەموو مێژووی‮ ‬عێراق سەیربكەین دەبینین ناوە ناوە شەڕ‮ ‬و ئاڵۆزی‮ ‬و كێشەی‮ ‬دەولی‮ ‬هەبووە،‮ ‬بۆیەش سەقامگیر نەبووە،‮ ‬دەبینین كە عێراق بەراورد بە وڵاتانی‮ ‬پێشكەوتوو لە رووی‮ ‬كۆمەڵایەتی،‮ ‬سیاسی،‮ ‬كارگێڕی‮ ‬و زانستییەوە لە دواوەیە،‮ ‬چونكە هەرچی‮ ‬توانای‮ ‬ئەو خەڵكە هەبووە لە بەرەنگاربوونەوەی‮ ‬یەكتر خەرجكراوە،‮ ‬ئەم وڵاتە لە جیاتی‮ ‬ئەوەی‮ ‬بونیادبنرێت،‮ ‬لێكهەڵوەشاوەتەوە‮.‬
چۆن چارەسەری‮ ‬بارودۆخەكە بكەین؟
گوتەبێژ و ئەندامی‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان،‮ ‬مەحمود محەمەد گوتیشی‮: ‬لە چوارچێوەی‮ ‬ئەم بارودۆخەی‮ ‬ئێستای‮ ‬عێراق،‮ ‬ئێمە نابێت لە پەراوێزی‮ ‬كاركردندا بین و نابێت دووربین لەو بڕیارانەی‮ ‬ئێستا دەدرێن،‮ ‬چونكە قۆناغێكی‮ ‬هەستیارە و دەبێت هەوڵبدەین و رێگا نەدەین دەستكەوتەكانمان لەدەست بچێت‮. ‬مەحمود محەمەد لەبارەی‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە هەفتەی‮ ‬رابردوو چەند سەركردەیەكی‮ ‬عێراق سەردانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانیان كردووە گوتی‮: ‬هاتوچۆ و گفتوگۆ و‮ ‬یەكتربینین هەر ئەوە نییە كە باس دەكرێت،‮ ‬بۆیە ئەم ترافكە زۆرە و هەمووش لەوەوە سەرچاوە دەگرێت كە چۆن چارەسەری‮ ‬بارودۆخەكە بكەین؟ لەڕاستیدا دیاریكردنی‮ ‬كەسێك بۆ جێگرەوەی‮ ‬سەرۆكوەزیرانی‮ ‬دەستلەكاركێشانەوەی‮ ‬عێراق،‮ ‬عادل عەبدولمەهدی‮ ‬زیاتر پەیوەستە بە لایەنەكانی‮ ‬شیعەوە،‮ ‬گفتوگۆكانیش هەر ئەوەیە،‮ ‬لەوانەیە هەموو كەس شان نەداتە بەر ئەو كێشانەی‮ ‬كە لە عێراق هەیە،‮ ‬دەمێنێتەوە سەر لایەنە سیاسییەكان و ئەو كەسانەیشی‮ ‬كە داواكارن و هاتوونەتە سەر شەقام‮.‬
هیچ ناوێك بۆ سەرۆكوەزیرانی‮ ‬داهاتووی‮ ‬عێراق دیاری‮ ‬نەكراوە
گوتەبێژ و ئەندامی‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان،‮ ‬مەحمود محەمەد لەبارەی‮ ‬بوونی‮ ‬ڤیتۆ لەلایەن كورد لەسەر كەسێكی‮ ‬دیاریكراوە بۆ پۆستی‮ ‬سەرۆكوەزیرانی‮ ‬داهاتووی‮ ‬عێراق گوتی‮: ‬تا ئێستا نەمانزانیووە كەسێك دەستنیشانكرابێت تا ڤیتۆمان لەسەر هەبێت،‮ ‬چونكە بە شێوەیەكی‮ ‬فەرمی‮ ‬هیچ ناوێك دیاریی‮ ‬نەكراوە‮.‬