نیویورك‮- ‬مەریوان نەقشبەندی‮ ‬
لەدیمانەیەكی‮ ‬تایبەت بە رۆژنامەی‮ ‬خەبات نەوەی‮ ‬مەهاتما‮ ‬غاندی‮ ‬سەركردەی‮ ‬ئازادیخوازی‮ ‬ناسراوی‮ ‬جیهان كە لە زۆربەی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬دنیا پەیكەری‮ ‬بۆ دروست كراوە و وەك رەمزی‮ ‬ئاشتی‮ ‬و ئازادی‮ ‬سەیر دەكرێت لەشاری‮ ‬نیویۆرك لەدیمانەیەكی‮ ‬تایبەت بە رۆژنامەی‮ ‬خەبات باسی‮ ‬لەو زوڵمە بەردەوامەی‮ ‬سەر گەلی‮ ‬كورد كرد و گوتی‮ ‬ئەگەر باپیرم لەژیاندا بووایە نەیدەهێشت كورد ئەم‮ ‬غەدرەی‮ ‬لێبكرێت‮.‬
لەم دیمانە تایبەتەدا خاتوو هۆنۆرابلی‮ ‬ئیلا‮ ‬غاندی‮ ‬تەمەن81 ‮ ‬ساڵ نەوەی‮ ‬سەركردەی‮ ‬مێژوویی‮ ‬ئازادیخوازی‮ ‬مەهاتما‮ ‬غاندی‮ ‬گوتی‮:‬نیوسەدەی‮ ‬ژیانم تەرخان كردوە بۆ لێكۆڵینەوە و كۆكردنەوەی‮ ‬زانیاری‮ ‬لەسەر گەلانی‮ ‬ژێردەستە و زوڵملێكراو لەسەرتاسەری‮ ‬جیهاندا و لەسەر زوڵم و جینۆسایدی‮ ‬دانیشتووانە رەسەنەكەی‮ ‬هەردوو ئەمەریكا و ئوسترالیا و ئەفریقیا و لەسەر جینۆسایدی‮ ‬مووسڵمانەكانی‮ ‬رۆهینگا و ئەرمەنەكان و جووەكان و فەلەستینیەكان و كشمیر و تبتییەكان و چەندین ناوچەی‮ ‬تر زانیاریم كۆكردۆتەوە و لێكۆڵینەوەم كردووە،‮ ‬یەكێك لەو گەلانەش كە لەم25 ‮ ‬ساڵەی‮ ‬دوایی‮ ‬زۆر گرنگیم پێداوە و بەردەوام موتابەعەی‮ ‬هەواڵەكانم كردووە و زانیاریم لەسەر كۆكردۆتەوە گەلی‮ ‬كوردە كە لە رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست لەم100 ‮ ‬ساڵەی‮ ‬دواییدا زوڵمێكی‮ ‬ئێجگار زۆری‮ ‬لێكراوە و ئێستاشی‮ ‬لەگەڵدابێت زوڵمی‮ ‬سەر گەلی‮ ‬كورد بەردەوامە و كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬وەك پێویست بەدەنگیانەوە نەچوون و دیارە ناكۆكی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬كوردانیش‮ ‬یەكێك بووە لەهۆكارەكان‮.‬
ئەم نەوەیەی‮ ‬غاندی‮ ‬باسی‮ ‬لەزانیاری‮ ‬میدیایی‮ ‬لەسەر ئەو هێرش و پەلامارانەی‮ ‬كە كراونەتە سەر گەلی‮ ‬كورد كرد و لەدرێژەی‮ ‬دیمانە تایبەتەكەیدا بۆ رۆژنامەی‮ ‬خەبات گوتی‮: ‬زانیاریم لەسەر خەبات و شۆڕشی‮ ‬یەك لەدوای‮ ‬یەكی‮ ‬بارزانیەكان هەیە و دەزانم كە تائێستا ناوی‮ ‬بارزانی‮ ‬وەك رەمزی‮ ‬ئازادیخوازی‮ ‬و داواكاری‮ ‬مافە نەتەوەیی‮ ‬و نیشتمانیەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد دێت و زۆر بەئەسەفەوە لەسەر كیمیابارانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان و رووخاندنی‮ ‬شار و گوندەكانیان زانیاریم كۆكردۆتەوە،‮ ‬لەدوای‮ ‬سەرهەڵدانی‮ ‬تیرۆرستانی‮ ‬داعش لەرۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست زانیاری‮ ‬زۆرم لەسەر ئازایەتی‮ ‬پێشمەرگە و جەنگاوەرە ئافرەتەكانی‮ ‬كورد لەرووبەڕووبوونەوەی‮ ‬تیرۆرستان هەیە و زۆر نیگەرانم كە دەبینم ئەم گەلە خۆڕاگر و خەباتكارە هێشتا رووبەڕووی‮ ‬زوڵم دەبێتەوە و گوتیشی‮ ‬باپیرم ئەگەر ئێستا لەژیاندا بووایە هەڵمەتێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬بۆ لابردنی‮ ‬ئەم زوڵمە مێژووییە لەسەر گەلی‮ ‬كورد لەجیهاندا دەكرد‮. ‬
لە درێژەی‮ ‬دیمانە تایبەتەكەیدا لەگەڵ رۆژنامەی‮ ‬خەبات هۆنرا‮ ‬غاندی‮ ‬هەروەها باسی‮ ‬لەو زانیاریانە كرد كە لەسەر زوڵمی‮ ‬بەریتانیای‮ ‬ئەوكاتە لەسەر شێخ مەحمودی‮ ‬حەفید و گەلی‮ ‬كورد و دوورخستنەوەی‮ ‬ئەو سەركردە كوردە لەلایەن بەریتانیەكانەوە بۆ هیندستان كرد و ئەوەش بووە هۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬گەلی‮ ‬هیندستان لەوكاتەوە هاوسۆز بن لەگەڵ گەلی‮ ‬كورد‮.‬
لەبارەی‮ ‬تێڕوانینی‮ ‬بۆ بارودۆخی‮ ‬ئێستای‮ ‬كوردستان نەوەكەی‮ ‬غاندی‮ ‬گوتی‮: ‬ئەوەندە زانیاریم هەیە كە كورد لە عێراقدا بارودۆخیان لەكوردەكانی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬تر باشترە و هەست دەكەم ئێستا باشتر خواستەكانیان دەگاتە كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتی،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬من خۆم پێموایە پشت بەستن بە كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬لەلایەن ئەو گەلانەی‮ ‬كە دەوڵەتیان نییە زۆر هیوابەخش نییە و دەبێ گەلی‮ ‬كورد خۆی‮ ‬بە دوای‮ ‬خواستەكانی‮ ‬بگەڕێ و رێگەی‮ ‬دیموكراسیەت و ئاشتی‮ ‬و گفتوگۆ بگرێتەبەر،‮ ‬چونكە لەم سەردەمەدا شۆڕشی‮ ‬چەكداری‮ ‬بۆ بەدەستهێنانی‮ ‬مافی‮ ‬گەلان خوازراو نییە،‮ ‬رەنگە ئەو رێگایەی‮ ‬باپیرم بۆ گەلی‮ ‬هندستان گرتبوویە بەر بۆ ئێستای‮ ‬كورد و زۆر گەلانی‮ ‬دیكەی‮ ‬هاوشێوەی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد گونجاو بێت.