خهبات: ناسیح عەلی خەیات- سلێمانی –
من سۆلاڤ محەمەد غەریب، لە 7 فیلمی سینەمایی درێژو لە 7 كورتە فیلم و 7 درامادا بەشداربووم، سیناریۆ و دەرهێنانم بۆ دوو كورتە فیلم كردووە، لە ساڵی 1992 كاری هونەری دەكەم، باوكم ئەكتەری شانۆیی هەشتاكان بووەو براگەورەكەم ئەكتەر و دەرهێنەر بووە هاوسەرەكەشم سیناریست و دەرهێنەرە لەخانەوادەیەكی هونەری هاتوومەتە دنیاوە خوشكێكم موزیكژەنە. خاتوو سۆلاڤ بەمجۆرە وەڵامی پرسیارەكانی خەباتی دایەوە:
❊ ئاستی دەرهێنەرانی كورد بەبەراورد لەگەڵ دەرهێنەرانی بیانی چۆن دەبینی؟
- ئاستی دەرهێنەرانی كورد لەئاستێكی نزمدایە لەبەرنەبوونی فێرگە و زانكۆ لەبەرنەبونی پشتگیری حكومی دەرهێنەرانی كورد. ❊ تا چەند سوودیان لەتەكنەلۆژیا وەرگرتووە بۆ ئەوەی شان بەشانی هونەری وڵاتانی دی كاری جوان وپوخت پێشكەش بكەن؟
لە وڵاتێكدا نووسەر و دەرهێنەر و وەرگێڕ سەرقاڵی تەوافەی بەرمیلی ئاو و گۆڕینی كارەبای رەیسی بە موەلیدە ومولیدە بەڕەیسی بێت دەبێ چی وچۆن بێت؟!
❊ ئێستا زۆرجاران باس لەلاوازی كارەخۆماڵییەكان دەكرێن، هۆكاری ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی دەقی باش، یان ئەكتەری بەتوانا یان ئامێرو تەكنەلۆژیای پێویست؟
ئەگەر بینایەك ئەندازیار و خەریتە وبەناو كەرەسەی نەبێت دە بێت چۆن بینایەك بێت؟ ئەی ئەگەر هاتوو ئەم بینایە لەسەرلم بوچی؟ سینەماوفیلمی كوردی بینایەكی خواروخێچی دامەزراولەسەر لمەنەبوونی دەق و ئەكتەر وئامێر هەمووی بیانووە.
❊ هۆكارچییە كەبینەر لەدرامای كوردی تۆراوە؟
لە كوردستان شتێك بەمانای دراماودرامای كوردی بوونی نییەهەتاخەڵك رازی بێت لێی، یان تۆراو.
❊ تاچەند درمای تیجاری یان باشتربڵێین ئەوفیلمانەی كەلەهەندێك كەناڵ یان لەسینەماكان دەكرێت خزمەتی هونەری كوردی دەكەن؟
ئەوەی ئەمڕۆ بەناوی هونەرلەكوردستان دەكرێت تەنیا بزنس وتیجارەتە وەكو ئەكتەرێك چی دەربارەی فیلمی دۆبلاژكراودەڵێی كەلەكەناڵەكانداپیشاندەدرێ؟
- دۆبلاژی فیلم ودراما كەلەپچەیەكی بریقەدارە بۆدەست وپێی فیلم وزنجیرەی كوردی، دۆبلاژی فیلم داووزەلكاوێكە بۆ وەستان وچەقینی سینەمای كوردی . دۆبلاژ ی فیلم بیزنسێكی ئاسان وبەردەست و بێ ماندووبوونە لەبری ئەرك و بەرپرسیاریەتی بەرهەمهێنانی فیلم وزنجیرە دۆبلاژی فیلم وزنجیرەڕێگایەكە بۆسڕینەوەی فەرهەنگ وكلتوری كوردی و بۆ جێگیركردنی فەرهەنگ وداب ونەریتی تورك وباقی ناحەزانی كورد.
❊ وەكوئەكتەرێكی ئافرەت كێشەكانی سەر رێگات چین؟
- لەوڵاتێكدا هەموو ڕۆژێ خوێنی چەندە ها ژن و كچ بەچەقۆی شاقەل درێژێك وچە كی بۆینباخ لەملێك وفیشەكی فشەكەرێك لەوڵاتێك كەپابەندی كلتوری 1400 ساڵ پێش ئیستا بێت ئەبێت كێشەكانمان چۆن بێت؟
❊ چۆن زاڵ دەبیت بەسەر كێشەكان؟ یان قسەوقسەڵۆك تاچەند ڕێگربوون بۆت؟
- بۆ كەسێكی وەك من كە هەڵگری ئاڵای كەس نیم وپەلەقاژەی پلەوپایە نیم وماستاوچێیتی و سەرشۆڕكردن بۆدەسەڵاتدارم پێ شوورە ییەپێتانوایەهێندە دەستم بڕوات وخەریتەبۆ ئەمڕۆ و سبەی دابنێم؟
❊ وەك ئاگادارین هاوسەرەكەشت فیلمسازە هاوكاریتان لەبواری هونەریدا چۆنە؟
- دیاكۆی هاوسەرم لە دووبواری هونەریداچالاكی هەیەوەك دەرهێنانی فیلم ونووسینی سیناریۆ بێگومان بەردەوام گۆڕینەوەی ڕاوبۆچوونمان هەیە لەهەركارێكی دەیكە ین وەهەمیشە هاوكارم بووەلەهەموو ڕوویەكەوە.











