خهبات: بەرهەم شێخ عزەدین
لە ئەمریكا،كوردستان فۆتۆ پێشانگەی كردەوە: شێرزاد رەسوڵ فەقێ سەرۆكی رێكخراوی كوردستان فۆتۆ بەخەباتی گوت:;بەكردوكۆش ڕۆحی لە خۆبردەیی ئەندامانی رێكخراوەكەمان كوردستان فۆتۆ فۆتۆستانێك بەڕووی دنیادا واڵا دەكەین ،رێكخراوی كوردستان فۆتۆ ڕۆژی 2ی نۆڤەمبەر پێشانگایەكی هاوبەشی فۆتۆگرافی لە ئەمریكا كردەوە. ئەم پێشانگایە بە هەماهەنگی ستۆدیۆ پاوس لە واشنتن كرایەوە . ناوبراو زیاترگوتی:پێشانگاكە هاوبەش بوو لە سەر ئاستی كوردستان و عێراق لەرێی نوێنەری رێكخراوی كوردستان فۆتۆ هاوڕێ محمد مەجیدسەرپەرشتی دەكرا، هەروەها لەم پێشانگایەدا: ئومێدەكانی دوای جەنگ و كولتووری پێكڤەژیان و ئاشتی و تەبایی لە ئاسۆی پەروەردەوە سەردەردەهێنن و لە بۆتەی وێنە ڕەنگاڵەییەكاندا ببووە هۆی كەمەندكێشكردنی سەرنجی سەردانی كەران. جێی باسە كوردستان فۆتۆ ئەوە بۆ جاری دووەمە پێشانگای تایبەتی لە دەرەوەی كوردستان بكاتەوە و ساڵی 2017 پێشانگایەكی كولتووری لە بەریتانیا كردەوە .









