پشكەكانی ئەستێرەی ئیسپانی سۆسۆ بەرز بوونەوە، دوای ئەوەی لەم وەرزەدا ئاستێكی بەرزی پێشكەشكردووە، لەگەڵ ئەوەی ئاستی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی لەبەرزی و نزمی دابووە، بەڵام ئاستی سۆسۆ لەسەر تاكە كەسیدا جێگیر بووەو توانیویەتی بوونی خۆی بسەلمێنێت. سۆسۆ باشترین یاریزانی ئەوروپایە لەسەر ئاستی هەموو خولە گەورەكان لەم وەرزەدا، ئەویش بەدروستكردنی 7گۆڵ لەگەڵ یانەی میلان لەخولی ئیتاڵیاو بەم هۆیەشەوە بۆتە وێستگەی چاوەڕوانی یانە گەورەكان، بەڵام میلان دەیەوێت بۆندەكەی تازە بكاتەوەو بۆ رێگرتنی لە چاوچنۆكی یانەكانی دیكە.









