یاریزانی بەلژیكی كیڤن دی برۆین ئەستێرەی یانەی مان سیتی بۆ ماوەی یەك مانگی دیكە لە تیپەكیە دادەبڕێت، دوای ئەوەی لە یاری پێنج شەممەی رابردوویان بەرامبەر یانەی فولهام لەمیانی جامی پیشەگەرانی ئینگلیزی تووشی بەربەستێكی دیكە بۆوە. رۆژنامەی تیلیگرافی ئینگلیزی دەڵێت: پزیشكانی یانەی مان سیتی پشكنینی پێویستیان بۆ یاریزانی بەلژیكی ئەنجامدا، دوای ئەوەی هەستی بە ئازارێكی زۆر كرد لە ئەژنۆی و بەهۆیەوە نەیتوانی یارییەكە تەواو بكات و لەخولەكی 85 یاریگای جێهێشت. راپۆرتەكان دووپاتیانكردەوە كە پشكنینەكان دەریانخستووە دی برۆین جارێكی دیكە چۆكی زیانی پێگەیشتووە، كە بەهۆیەوە ماوەی مانگێك لەیاریگا دادەبڕێت وە مەزندە دەكرێت زیاتریش بێت و بگاتە 6هەفتە. بەڵام دەگەڕێتەوە سەر وەڵامی دی برۆین بۆ چارەسەرییەكانی. بەو پێیەی دی برۆین بۆ ماوەی مانگێك یاری ناكات لەیارییەكانی یانەكەی بەرامبەر مان یونایتد/دێربی، ساوسهامپتۆن، شاختار، وێستهام، لیۆن و بۆرنمۆس یاری ناكات، وە چاوەڕێ دەكرێت بۆ چوار یاری دواتریش بەرامبەر واتفۆرد و چێڵسی و ئیڤرتۆن و هۆفنهایم درێژ بێتەوە. جێگای وەبیرهێنانەوەیە دی برۆین لەمانگی ئابی رابردوو تووشی ئازاری ئەژنۆی بۆوەو بەهۆیەوە 2مانگ یاری نەكرد.









