رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی ئاشكرای كرد كە ئەستێرەی پورتوگالی برناردۆ سێلڤا، یاریزانی یانەی مان سیتی ئینگلیزی لەدۆستە فەرەنسییەكەی ئەلیسا فێرناندۆ جیا بۆوە، دوای ئەوەی ماوەی دووساڵ پەیوەندی سۆزداریان هەبوو، سێلڤا ئێستا وەرزێكی نموونە لەگەڵ یانەی مان سیتی پێشكەش دەكات، دەڵێت پەیوەندی سۆزداریان بەهۆی ئەوە لەگەڵ ئەلیسا كۆتایی هاتووە دوای ئەوەی سارد بووە، هەروەكو رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی بڵاویكردەوە. سێلڤا لەوەرزی رابردوو ریزی یانەی مۆناكۆی بەرەو یانەی مان سیتی ئینگلیزی جێهێشت ماوەیەكی كەم دەیتوانی لەفەرەنسا بمێنێتەوە، ئەمەش وایكرد پەیوەندی ئەلیسا فیراندۆ لەگەڵ سێلڤا كێشەی تێبكەوێت. پەیوەندی هەردوو ناوبراو لەمیانی یاریكردنی سێلڤا لەمۆناكۆ دروست بوو، دوای ئەوەی پۆستی یارمەتیدەری بازاڕكردنی تیپەكەی پێدرا، هەروەها لەمۆندیالی رووسیاش هاندەری هەڵبژاردەی پورتوگالی دەكرد.









