دڵشاد مستەفا وەسانی
مەسەلەی‮ ‬دەركەوتنی‮ ‬هێزی‮ ‬سێیەم،‮ ‬زیاتر دوای‮ ‬ئەوە بووە بابەتی‮ ‬رۆژ كە حكوومەت بووە نیوە بە نیوە،‮ ‬دوای‮ ‬كۆتایی‮ ‬هاتنی‮ ‬شەڕی‮ ‬ناوخۆش درێژە بە حكوومەتی‮ ‬نێوە بە نیوە لە نێوان پارتی‮ ‬و‮ ‬یەكێتی‮ ‬درا،‮ ‬دیسان قسە لەوە كرایەوە كە پێویستە جگە لەو دوو هێزە هێزی‮ ‬سێیەم بێتە پێشەوە،‮ ‬بەڵام پرسیار ئەوەیە،‮ ‬ئاخۆ هێزی‮ ‬سێیەم چۆن پەیدا دەبێت،‮ ‬بە زەبری‮ ‬هێز‮ ‬یان لە رێی‮ ‬سندوقی‮ ‬دەنگدانەوە،‮ ‬بە واتایەكی‮ ‬دی،‮ ‬ئەوە كێیە شەرعییەت بە دروستبوونی‮ ‬هێزی‮ ‬سێیەم دەدات،‮ ‬چەك‮ ‬یان دەنگدەر؟

لە‮ ‬یەكەم هەڵبژاردنەوە‮ ‬1992 بەهۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬رێژەی‮ ‬7٪ دیاریكرا،‮ ‬هەر لایەنێك ئەو رێژەیەی‮ ‬تێنەپەڕاندبا نەیدەتوانی‮ ‬بگاتە پەرلەمان،‮ ‬پێش ئەوەی‮ ‬هەڵبژاردن بكرێ،‮ ‬دوای‮ ‬پارتی‮ ‬و‮ ‬یەكێتی‮ ‬بزووتنەوەی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬وەك هێزی‮ ‬سێیەم دەبیندرا،‮ ‬بەڵام نەیتوانی‮ ‬رێژەكە تێپەڕێنێ،‮ ‬پارتی‮ ‬51 و‮ ‬یەكێتیش‮ ‬49 كورسیی‮ ‬بەدەست هێنا،‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئۆپۆزسیۆنی‮ ‬قبووڵ نەبوو،‮ ‬بۆیە بۆ ئەوەی‮ ‬شەڕ‮ ‬روونەدات كورسییەكان كران بە‮ ‬50 بە‮ ‬50 لەگەڵ ئەوەشدا رێگە لە شەڕی‮ ‬ناوخۆ نەگیرا‮.‬

راستی‮ ‬بابەتی‮ ‬هێزی‮ ‬سێیەم هێشتا زەمینەی‮ ‬بۆ نەڕەخساوە،‮ ‬یان دەتوانم بڵێم بەجۆرێك لە جۆرەكان رێگەی‮ ‬لێگیراوە و زیاتر كراوەتە دروشم و خۆ دەرخستن و خۆ بە پەرۆش زانین،‮ ‬بەڵام زۆری‮ ‬نەبردووە،‮ ‬دەركەوتووە كە قسەو باسی‮ ‬هێزی‮ ‬سێیەم،‮ ‬هەر بۆ تاودانەوەی‮ ‬ناكۆكیی‮ ‬ناوخۆ بووە،‮ ‬بابەتی‮ ‬هێزی‮ ‬سێیەم وەك عەبایەك بەكارهێندراوە،‮ ‬چونكە هەمان كارەكتەری‮ ‬ناكۆكیی‮ ‬ناوخۆ جاڕی‮ ‬رابەرایەتیكردنی‮ ‬هێزی‮ ‬سێیەمیان داوە،‮ ‬بۆ نموونە دوای‮ ‬جیابوونەوەی‮ ‬1964 و رۆیشتنی‮ ‬باڵی‮ ‬جیابووەوە لە ساڵی‮ ‬1966 بۆ ناو حكوومەتی‮ ‬عێراق،‮ ‬دوای‮ ‬رێككەوتننامەی‮ ‬11ی‮ ‬ئاداری‮ ‬1970 رێكخراوێكی‮ ‬ماركسی‮ ‬لینینی‮ ‬لە بەغدا دامەزرا،‮ ‬ئەوانەی‮ ‬رێكخراوەكەیان دامەزراند بریتی‮ ‬بوون لەوانەی‮ ‬سەر بە باڵی‮ ‬جیابووەوە لە پارتی‮ ‬بوون،‮ ‬بۆیە كە‮ ‬كۆمەڵەی‮ ‬ماركسی‮ ‬لینینی‮ ‬كوردستان‮ ‬لە‮ ‬10/6‮/‬1970 دامەزرا لە‮ ‬یەكەم كۆبوونەوەدا جەلال تاڵەبانی‮ ‬بووە سكرتێری‮ ‬كۆمەڵە و دواتر لە ساڵی‮ ‬1978 لە شاخ ناوی‮ ‬كرایە كۆمەڵەی‮ ‬رەنجدەرانی‮ ‬كوردستان‮‬،‮ ‬ئەو كات دەیانگوت مەلایی‮ ‬و جەلالی‮ ‬ناتوان رێبەرایەتی‮ ‬جوڵانەوەی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬بكەن،‮ ‬پێویستە رێكخراوێكی‮ ‬نوێ دابمەزرێ،‮ ‬كەچی‮ ‬دوای‮ ‬1975 ئەو رێكخراوە كرایە ئامرازی‮ ‬برەودان بە شەڕی‮ ‬ناوخۆ‮.‬
دوای‮ ‬2006 یش كاتێ باڵێك بەناوی‮ ‬ریفۆرم لەناو‮ ‬یەكێتی‮ ‬كاری‮ ‬كرد و دواتر حزبی‮ ‬بزووتنەوەی‮ ‬گۆڕانی‮ ‬لێ دروست بوو،‮ ‬دیسان باس لەوە كرا كە دەبێ هێزی‮ ‬سێیەم هەبێ،‮ ‬بەڵام زۆری‮ ‬نەبرد نەك رۆڵی‮ ‬هێزی‮ ‬سێیەمی‮ ‬نەدیت،‮ ‬بەڵكو كێبەركێی‮ ‬یەكێتیی‮ ‬دەكرد و كاری‮ ‬پێكەوەیی‮ ‬یەكێتیی‮ ‬بە تەسلیمبوون بە پارتی‮ ‬دایە قەڵەم و ئەم بابەتەی‮ ‬كردە تەوەری‮ ‬بانگەشەی‮ ‬هەڵبژاردن‮.‬
بەپێی‮ ‬ئەنجامی‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬30 ی‮ ‬ئەیلوولی‮ ‬2018 نەخشەیەكی‮ ‬نوێ دروست بووە،‮ ‬دەنگدەری‮ ‬كوردستان زەمینەی‮ ‬نیوە بە نیوەی‮ ‬نەهێشتۆتەوە،‮ ‬لێ رێككەوتن و سازان شتێكی‮ ‬دیكەیە‮.‬