خەبات‮: ‬دهۆك
لە قەزای‮ ‬زاخۆی‮ ‬سەربە پارێزگای‮ ‬دهۆك،‮ ‬دایكێك بە چاوی‮ ‬پڕ‮ ‬لە فرمێسك و دەستی‮ ‬دوعاوە،‮ ‬داوا لە حكوومەتی‮ ‬توركیا و هەرێمی‮ ‬كوردستان و هەموو كەسێك دەكات تەرمی‮ ‬منداڵەكانیان بۆ بگەڕێننەوە كە لە دەریای‮ ‬ئیجەدا خنكاون‮. ‬دایكی‮ ‬ئەو پێنج منداڵە باس لە ساتەكاتی‮ ‬پێش رووداوەكە و فێڵی‮ ‬قاچاخچییەكان دەكات و دەڵێت‮: “‬رۆژی‮ ‬دووشەممە،‮ ‬ئێوارەی‮ ‬رۆژی‮ ‬پێنجەم بوو،‮ ‬لە ئیستانبوڵ قاچاخچییەك هات سەرجەم كۆچبەرەكانی‮ ‬كۆكردەوە و بە ئێمەی‮ ‬گوت كە‮ ‬یەختەكەی‮ ‬ئەو باشترین‮ ‬یەختە و بەڵێنی‮ ‬بە ئێمەدا كە خۆی‮ ‬لەگەڵمان بێت،‮ ‬ئێمەیش بەو بەڵێن و قسە بریقەدارانەی‮ ‬هەڵخەڵەتاین و بڕیارماندا لە‮ ‬یەختەكەی‮ ‬ئەو سەركەوین بەرەو‮ ‬یۆنان‮.‬

‮”‬بۆ ژیانێكی‮ ‬شایستەتر روومان لە هەندەران كرد‮”‬
مهاباد ئیسماعیل،‮ ‬ئەو دایكەی‮ ‬بە جارێك هەر پێنج منداڵ و هاوسەرەكەی‮ ‬لە دەستدا لە دیمانەیەكدا تەواوی‮ ‬چیڕۆكی‮ ‬لە دەستدانی‮ ‬هاوسەر و منداڵەكانی‮ ‬دەگێڕێتەوە و دەڵێت‮:‬
‮ “‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستان ژیانمان وەك پێویست نەبوو،‮ ‬پیاوەكەم‮ ‬عیسا عەبدولڕەحمان‮ ‬بەردەوام ئەوەی‮ ‬بە گوێمدا دەچرپاند كە بۆ وڵاتێكی‮ ‬دیكە سەرهەڵبگرین و ژیانێكی‮ ‬شایستەتر بۆ خانەوادەكەمان فەراهەم بكەین،‮ ‬دواجار بڕیارماندا پێكەوە كۆچ بكەین،‮ ‬دۆخی‮ ‬داراییشمان لە ئاست گەشتێكی‮ ‬یاسایی‮ ‬نەبوو،‮ ‬بە ناچاری‮ ‬رێگای‮ ‬كۆچكردنی‮ ‬نایاساییمان گرتەبەر،‮ ‬روومان لە توركیا كرد و خۆم و هاوسەر و پێنج منداڵەكەم بۆ ماوەی‮ ‬پێنج رۆژ لە ئیستانبوڵ بەو پەڕی‮ ‬دڵخۆشی‮ ‬ئارامی‮ ‬ماینەوە و جلوبەرگمان بۆ منداڵەكانمان كڕی،‮ ‬خەیاڵمان ئاسوودە بوو‮”.‬

‮”‬قاچاخچییەكان فێڵیان لێكردین‮”‬
دایكی‮ ‬ئەو پێنج منداڵە باس لە ساتەكاتی‮ ‬پێش رووداوەكە و فێڵی‮ ‬قاچاخچییەكان دەكات و دەڵێت‮: ‮”‬رۆژی‮ ‬دووشەممە،‮ ‬ئێوارەی‮ ‬رۆژی‮ ‬پێنجەم بوو،‮ ‬لە ئیستانبوڵ قاچاخچییەك هات سەرجەم كۆچبەرەكانی‮ ‬كۆكردەوە و بە ئێمەی‮ ‬گوت كە‮ ‬یەختەكەی‮ ‬ئەو باشترین‮ ‬یەختە و بەڵێنی‮ ‬بە ئێمەدا كە خۆی‮ ‬لەگەڵمان بێت،‮ ‬ئێمەیش بەو بەڵێن و قسە بریقەدارانەی‮ ‬هەڵخەڵەتاین و بڕیارماندا لە‮ ‬یەختەكەی‮ ‬ئەو سەركەوین بەرەو‮ ‬یۆنان،‮ ‬پێش ئەوەی‮ ‬بەڕێبكەوین،‮ ‬كاتژمێر حەوتی‮ ‬ئێوارە چەند قاچاخچییەك ئێمەیان خستە ژوورێكی‮ ‬تاریكەوە و داوایانكرد موبایلەكانمان بكوژێنینەوە،‮ ‬تا كاتژمێر هەشت و سی‮ ‬خوولەك لەو ژوورە تاریكە بەبێ دەنگی‮ ‬ماینەوە‮. ‬دواتر لە‮ ‬یەختەكە سەركەوتین و ئەو قاچاخچییەی‮ ‬بەڵێنی‮ ‬بە ئێمەدا خۆی‮ ‬لەگەڵمان بێت،‮ ‬ئێمەی‮ ‬رادەستی‮ ‬قاچاخچییەكی‮ ‬دیكە كرد،‮ ‬لەگەڵ رۆیشتنمان بەرەو دەریای‮ ‬ئیجە دەركەوت‮ ‬یەختەكە كونە و ئاوێكی‮ ‬زۆر هاتە نێو‮ ‬یەختەكەمان و بزوێنەرەكەیشی‮ ‬لەكاركەوتوو بوو،‮ ‬سەرەڕای‮ ‬خراپی‮ ‬یەختەكەمان شەپۆلەكانی‮ ‬دەریا تەنگی‮ ‬پێهەڵچنین،‮ ‬گریانی‮ ‬ئافرەتان و منداڵان تێكەڵ‮ ‬یەكترببوون و پیاوەكەم چەندین جار پەیوەندی‮ ‬بە قاچاخچییەكان كرد وەڵامیان نەداینەوە‮. ‬یەختەكەمان نزیكەی‮ ‬سی‮ ‬و پێنج خوولەك لە نێو شەپۆلە بەهێزەكانی‮ ‬دەریای‮ ‬ئیجەدا مایەوە‮”.‬

‮”‬كە بەهۆش خۆم هاتمەوە،‮ ‬بینیم كوڕە گەورەكەم لە كەنار دەریا لەسەر دەستم گیانی‮ ‬سپاردووە‮”‬
مهاباد ئیسماعیل لە بەردەوامی‮ ‬گێڕانەوەی‮ ‬چیڕۆكە ئازار بەخشەكەی‮ ‬دەڵێت‮: “‬ئەو‮ ‬یەختەی‮ ‬كە ئێمەی‮ ‬تێدابووین كەوتە نێوان دوو شەپۆلی‮ ‬دژەیەكی‮ ‬دەریای‮ ‬ئیجە،‮ ‬لە ئەنجامدا‮ ‬یەختەكەمان بە سەرجەم سەرنشینەوە كە‮ ‬21 كەس بووین،‮ ‬لەوانە چوار ئەفغانی‮ ‬و دوو عەرەب بوون و‮ ‬15ی‮ ‬دیكە كوردی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بووین و زۆربەمان دانیشتووی‮ ‬زاخۆ و ژمارەیەكیش دانیشتووی‮ ‬دهۆك بوون‮. ‬هەموومان پێكەوە ژێر ئاو كەوتین،‮ ‬هیچ لەبارەی‮ ‬رزگاربوونی‮ ‬خۆم نازانم،‮ ‬تەنها خوا دەزانێت كە چۆن رزگاری‮ ‬كردووم‮. ‬كاتێك بەهۆش خۆم هاتمەوە بینیم كوڕە گەورەكەم بەناوی‮ ‬عەبدوڵڵا لە كەناری‮ ‬دەریای‮ ‬ئیجە لەسەر دەستم خنكاوە،‮ ‬هاوسەرەكەم لە تەنیشتمەوە هێشتا گیانی‮ ‬دەرنەچووبوو،‮ ‬زۆر بانگیم كرد وەڵامی‮ ‬نەدامەوە،‮ ‬دوای‮ ‬رۆژێك لە نەخۆشخانە تەرمەكەیم بینی،‮ ‬لەو رۆژەوە تا ئێستا حەسرەت و ناڵە رووی‮ ‬تێكردووم و بەدیار چاوەڕوانی‮ ‬گەڕانەوەی‮ ‬تەرمی‮ ‬چوار منداڵەكەی‮ ‬دیكەم دانیشتووم‮”.‬

تاكە‮ ‬یادگاری‮ ‬ئەو دایكە،‮ ‬وێنەی‮ ‬منداڵەكان و هاوسەرەكەیەتی‮ ‬وێنەی‮ ‬هەناری‮ ‬نۆ ساڵان و‮ ‬یونسی‮ ‬هەشت ساڵان و‮ ‬یوسفی‮ ‬حەوت ساڵان و مریەمی‮ ‬پێنج ساڵانی‮ ‬بەدەستەوەیە و داوا لە حكوومەتی‮ ‬توركیا و هەرێمی‮ ‬كوردستان دەكات تەرمی‮ ‬ئەو چوار منداڵەیان بۆ بگەڕێننەوە كە تا ئێستا لە دەریای‮ ‬ئیجە بێ سەروشوێنن و،‮ ‬وێنەی‮ ‬هاوسەرەكەی‮ ‬عیسا عەبدولڕەحمانی‮ ‬تەمەن‮ ‬35 ساڵ و عەبدوڵڵای‮ ‬كوڕە گەورەكەی‮ ‬كە تەمەنی‮ ‬12 ساڵانە لەبەردەمی‮ ‬داناوە و دەڵێت‮: “‬تەرمی‮ ‬ئەو دوانەم بۆ گەڕاوەتەوە و هەموو داواكارییەكم تەنها ئەوەیە لە حكوومەتی‮ ‬توركیا تەرمی‮ ‬چوار منداڵەكەی‮ ‬دیكەم بۆ بگەڕێنێتەوە كە لە دەریای‮ ‬ئیجە خنكاون‮”.‬

ئەو ئافرەتە لەبارەی‮ ‬پیشەی‮ ‬هاوسەرەكەی‮ ‬و منداڵەكانی‮ ‬لە زاخۆ دەڵێت‮: “‬هاوسەرەكەم فەرمانبەری‮ ‬فەرمانگەی‮ ‬ئاوی‮ ‬قەزای‮ ‬زاخۆ بوو لە گوندی‮ ‬دەشتمرێ و لەپاڵ ئەمەیشدا بە بڕە پارەیەكی‮ ‬كەم مۆلیدەی‮ ‬گوندەكەمانی‮ ‬پێدەكرد و دەكوژاندەوە،‮ ‬منداڵەكانیشیم لە قوتابخانە دەیانخوێند،‮ ‬مریەم بەهۆی‮ ‬بچووكی‮ ‬تەمەنییەوە نەیدەخوێند‮”.‬
دایكی‮ ‬ئەو پێنج منداڵە رەنگی‮ ‬زەردتر بووە لەو پاییزەی‮ ‬كە تیایداهەر پێنج منداڵ و هاوسەرەكەی‮ ‬لە دەستدا،‮ ‬مهاباد وێڕای‮ ‬خەمی‮ ‬لەدەستدانی‮ ‬تەواوی‮ ‬ئەندامانی‮ ‬خێزانەكەی‮ ‬لە خەمی‮ ‬ئەوانەشە كە تا ئێستا تەرمەكانیان بۆ نەگەڕاوەتەوە و دەڵێت‮: “‬خێزانێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬كوردی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان كە شەش كەسن،‮ ‬ئەوانیش دانیشتووی‮ ‬قەزای‮ ‬زاخۆ بوون لەگەڵ ئێمە ژێر ئاو كەوتن و تا ئێستا لە دەریای‮ ‬ئیجە ماون‮”.‬

مهاباد ئیسماعیل دانیشتووی‮ ‬گوندی‮ ‬دەشتمرێ_یە لە قەزای‮ ‬زاخۆی‮ ‬سەربە پارێزگای‮ ‬دهۆك،‮ ‬ئافرەتێكی‮ ‬تەمەن‮ ‬29 ساڵ لە شەوی‮ ‬نۆی‮ ‬مانگی‮ ‬تشرینی‮ ‬یەكەم لە ئەنجامی‮ ‬نقومبوونی‮ ‬یەختەكی‮ ‬كۆچبەران لە كەناراوەكانی‮ ‬ئیزمیر لە دەریای‮ ‬ئیجە بە جارێك هەر پێنج منداڵ و هاوسەرەكەی‮ ‬لە دەستدەدات و تەنها خۆی‮ ‬لە خنكان رزگاری‮ ‬دەبێت‮. ‬ئێستا لە خانوویەكی‮ ‬مامناوەند لای‮ ‬باوكی‮ ‬هاوسەرەكەی‮ ‬دەژیت،‮ ‬باری‮ ‬ئابووریشیان وەك پێوست نییە‮.‬

وێنه‌ی هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی مهاباد ئیسماعیل