كاروان محەمەد سینۆ
لەوەتەی‮ ‬دۆناڵد ترامپ سەرۆكایەتی‮ ‬ئەمریكای‮ ‬گرتۆتە دەست،‮ ‬نارازیی‮ ‬بووە بەرامبەر ئیران و سیاسەتی‮ ‬ئیران و تەنانەت نارازی‮ ‬بووە بەرامبەر بەو رێكەوتنە ئەتۆمییەی‮ ‬كە لە سەردەمی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬باراك ئۆباما‮ ‬سەرۆكی‮ ‬پێشووی‮ ‬ئەمریكا لە نێوان وڵاتانی‮ ‬ئەمریكا و فڕەنسا و بریتاینا و روسیا و چین و ئەڵمانیا لەگەل ئیران ئیمزا كراوە كە بە رێكەوتنی‮ ‬ئەتۆمی‮ ‬ولاتانی‮ ‬5+1‮‬ دەناسرێ،‮ ‬بەپێی‮ ‬ئەم رێكەوتنە گوایا رێگیری‮ ‬لە ئێران بكرێ كە نەگات بە تەكنەڵوجیای‮ ‬چەكی‮ ‬ئەتۆمی‮ ‬و دروستكردنی‮ ‬بۆمبی‮ ‬ئەتۆمی‮. ‬
لەگەڵ گەیشتنی‮ ‬بە سەرۆكایەتی‮ ‬ئەمریكا‮ ‬2017‮‬ دۆناڵد ترامپ نارەزایی‮ ‬خۆی‮ ‬بەرامبەر بەم رێكەوتنە‮ ‬5+1‮‬ راگەیاند و بە‮ ‬خراپترین رێكەوتن‮ ‬ناوزەد كرد‮. ‬لەو رۆژەوە ترامپ دژایەتی‮ ‬خۆی‮ ‬بەرامبەر رژێمی‮ ‬ئێران و رێكەوتنی‮ ‬ئەتۆمی‮ ‬5+1‮‬ راگەیاندووە و لە ئەنجامدا‮ ‬ڕۆژی‮ ‬8ـی‮ ‬ئایاری‮ ‬2018 دۆناڵد ترامپ پاشگەزبوونەوە و كشانەوەی‮ ‬ئەمریكای‮ ‬راگەیان لە رێكەوتنی‮ ‬ئەتۆمی‮ ‬5+1‮‬، ئینجا بەچەند قۆناغێك چەندی‮ ‬سزای‮ ‬دارایی‮ ‬و ئابووری‮ ‬و سیاسی‮ ‬و عەسكەری‮ ‬خستەسەر ئیران و دامودەزگا سیاسی‮ ‬و عەسكەرییەكانی‮ ‬رژێمی‮ ‬ئیران،‮ ‬كە قورسترینیان بڕیارە بەیانی‮ ‬5ـی‮ ‬تشرینی‮ ‬دووەم‮ ‬بەسەر ئیراندا بسەپێندرێ،‮ ‬ئەویش بریتییە لە قەدەغەكردنی‮ ‬كرین و فرۆشتنی‮ ‬نەوتی‮ ‬ئیران لە جیهاندا‮. ‬بەڵام لێرەدا پرسیار ئەوەیە،‮ ‬ئایا پشگەز بوونەوەی‮ ‬ترامپ لە رێكەوتنە ئەتۆمییەكە و سەپاندنی‮ ‬سزای‮ ‬قورس بەسەر ئێراندا،‮ ‬بەنیازی‮ ‬چییە؟‮!.‬

ئەمریكا نیازی‮ ‬نەبووە و نییە كە ئیران بروخێنێت؟‮!‬
هەر لەسەرەتای‮ ‬ئەم بابەتە دەخوازم بڵێم كە ئەمریكا هەرگیز نیازی‮ ‬نەبووە و نییە كە ئێران بڕوخێنێت‮!‬،‮ ‬ئەمەش لە بەر چەند ئەگەر و هۆكارێكی‮ ‬جیۆپۆلۆتیكی‮ ‬ستراتیجی‮ ‬پەیوەست بە بڵانسی‮ ‬هێزی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئاینی‮ ‬و مەزهەبی‮ ‬لە رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەراست و جیهانی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬بەگشتی،‮ ‬كە لەم چەند دێڕەدا دەرفەتی‮ ‬ئەوەمان نییە ئەم ئەگەر و هۆكارانە شلۆڤە بكەین بخەینەروو‮. ‬باشە ئەگەر ترامپ نیازی‮ ‬نەبێ ئێران بڕوخێنێ؟‮! ‬ئەی‮ ‬سزا و هەڕەشە و پەروباڵكردنی‮ ‬حكومەتی‮ ‬جمهورییەی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬ئێران لەپای‮ ‬چییە؟‮!.‬
شاراوە نییە كە لەبەر هۆكاری‮ ‬ئابووری‮ ‬و سەربازی،‮ ‬ئەمریكای‮ ‬دۆناڵد ترامپ‮ ‬دەخوازێ هەژموونی‮ ‬خۆی‮ ‬بەسەر تەواوی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەراستدا بسەپێنێ‮ ‬بێجگە لە سوریا كە بۆ روسیا ساخ و‮ ‬یەكلا بۆتەوە‮‬،‮ ‬بەڵام ئیران‮ ‬ئێرانی‮ ‬ئەمڕۆ‮! ‬بەم دارودەستەی‮ ‬كە ئەمرۆ لە ئیران حوكمڕانی‮ ‬دەكەن،‮ ‬ئەوان تاكو ئێستا دژی‮ ‬ئەم خواستەی‮ ‬ئەمریكان‮. ‬ئەم دژایەتی‮ ‬كردنەی‮ ‬ئێستای‮ ‬ترامپ بەرامبەر ئێران تەنها بۆ ئەوەیە كە ئیران وەكو‮ ‬تەیرێكی‮ ‬مەعقول‮ ‬بخزێنێتە ژێر باڵ و هەژموونی‮ ‬خۆی،‮ ‬تەنانەت ئەگەر سەرانی‮ ‬دەسەڵاتداری‮ ‬ئێستای‮ ‬ئێران دەستەمۆی‮ ‬خواست و سیاسەتەكانی‮ ‬ئەمریكا و دۆناڵد ترامپ نەبوون‮!‬،‮ ‬ئەوكات لەوانە ئەمریكا بیر لەوە بكات كە‮ ‬تەنها‮ ‬دەستە و سەرانی‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬ئیران بگۆڕێت،‮ ‬نەك تەواوی‮ ‬رژێم و سیستمی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬شیعەگەرای‮ ‬ئیران بروخێنێت و بگۆڕێت بە رژێمێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬جیاواز لە رژێمی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬شیعەگەرایی‮. ‬هەڵبەت ئیرانیش‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬ئێستای‮ ‬ئیران‮ ‬كە رابەرایەتی‮ ‬جیهانی‮ ‬شیعەگەرایی‮ ‬ئیسلام دەكات لە جیهاندا،‮ ‬ئەم ژێردەستەی‮ ‬ئەمریكایان پێ قبوڵ نییە و سەرانی‮ ‬ئیران چاك لە خواست و توانستەكانی‮ ‬ترامپ دەزانن،‮ ‬بۆیە تاكو ئێستا ركابەری‮ ‬خواستەكانی‮ ‬ترامپ و ئەمریكا دەكەن‮. ‬كەواتە ئەگەر ترامپ خوازیاری‮ ‬ئەوە نەبێت دەوڵەتی‮ ‬ئیران بروخێنێت و ئەگەر دەسەڵاتی‮ ‬ئێستای‮ ‬ئیرانیش نەخوازێت بچێتە ژێر باڵی‮ ‬ئەمریكا،‮ ‬ئەی‮ ‬باشە چار چییە؟‮! ‬و ئاكامەكەی‮ ‬چی‮ ‬دەبێت؟‮!.‬

ئەوپەڕی‮ ‬دژایەتی‮ ‬ترامپ بۆ ئیران تەنها گۆڕینی‮ ‬سەرانی‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬ئیرانە نەك‮ ‬ڕژێمەكەی
هەر لەسەرەتای‮ ‬دەست بەكاربوونی‮ ‬وەكو سەرۆكی‮ ‬ئەمریكا دۆناڵد ترامپ بەردەوام هەوڵی‮ ‬داوە‮ ‬بەهەموو شێوازێك‮ ‬كە سەركردایەتی‮ ‬ئیران دەستەمۆ بكات،‮ ‬بەڵام سەرانی‮ ‬ئیران ئەمەیان پێ قبووڵ نەبووە‮. ‬ترامپ چاك دەزانێ روخاندنی‮ ‬رژێمی‮ ‬ئێران بۆ ئەمریكا زیانی‮ ‬زۆر زۆر زیاترە لەوەی‮ ‬كە سەرانی‮ ‬ئێران لە حوكمدا بمێننەوە،‮ ‬بۆیە هەردەم ترامپ هەوڵی‮ ‬داوە كە بە گفتوگۆ و جارجار بە هەڕەشە ئیران بخزێنێتە ژێر باڵ خۆی‮ ‬و هەژموونی‮ ‬سیاسەتەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬و هیچی‮ ‬تر؟‮!‬،‮ ‬بۆیە ئەگەر سەرانی‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬ئێستای‮ ‬ئیران ئەگەر نەچوونە ژێر باڵ و هەژموونی‮ ‬ترامپ و ئەمریكا،‮ ‬ئەكات‮ ‬ئەوپەڕی‮ ‬دژایەتی‮ ‬دۆناڵد ترامپ بەرامبەر ئیران تەنها گۆڕینی‮ ‬سەرانی‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬ئیران دەبێت نەك روخاندن و لەناوبردنی‮ ‬رژێمی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬شیعەگەرایی‮ ‬ئیران‮ . ‬لەلایەن خۆشیانەوە سەرانی‮ ‬ئیران چاك خواست و خەون و نیازەكانی‮ ‬دۆناڵد ترامپ دەزانن بۆیە تاكو ئێستا ركابەری‮ ‬خواستەكانی‮ ‬ترامپ دەكەن،‮ ‬بەڵام كە كار گەیشتە ئەوەی‮ ‬گوشاری‮ ‬ترامپ و ئەمریكا ببنە هەڕەشە لەسەر نەمانیان لە دەسەڵات،‮ ‬ئەوانیش ئەوانیش ئەوكات هەڵبەت ناخوازن لێیان تێك بچێت و دەسەڵات و حوكمڕانی‮ ‬ئیران لەدەست بدەن،‮ ‬بۆیە لە دواجاردا بەهەر شێوەیەك لە شێوەكان بێت سەرانی‮ ‬ئیران‮ ‬هەر لەگەڵ ئەمریكا رێك دەكەون‮ ‬تەنانەت ئەگەر جامێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬ژەهر بخۆنەوە‮. ‬بۆیە ئەوان‮ ‬سەرانی‮ ‬ئیران‮ ‬تاكو ئەوپەڕی‮ ‬ركابەری‮ ‬و بەربەرەكانی‮ ‬خواستەكانی‮ ‬ئەمریكا دەكەن‮!! ‬بۆ ئەوەی‮ ‬كاتێكی‮ ‬لەگەل ئەمریكا و وڵاتانی‮ ‬ئەوروپا رێك دەكەوەن زیاترین دەسكەوتیان لەدەستدابێت و ئینجا بچنە سەر مێزی‮ ‬گفتۆگۆ و هەندێك لە دەسكەوتەكانیان بكەن بە قوربانی‮ ‬رێكەوتن و مانەوەیان لە دەسەڵاتدا‮. ‬لەلایەكی‮ ‬دیكەشەوە سەركردایەتی‮ ‬ئیران بەهەموو شێوەیەك‮ ‬تەنانەت ئەگەر بە گفتوگۆ و دانوستانیش بێت‮ ‬هەوڵ دەدات ئەم دۆخەی‮ ‬ئێستا دووساڵی‮ ‬دیك بێكێشە بگوزەرێنێت تاكو تەواو بوونی‮ ‬وادەی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬دۆناڵد ترامپ كەلە‮ ‬2020 تەواو دەبێت،‮ ‬بۆ ئەم مەبەستەش هەوڵ دەدات خۆراگربێت و بەردەوام بێت لە دانوستان،‮ ‬بەڵكو پاش تەواوبوونی‮ ‬وادەی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬دۆناڵد ترامپ كابرایەكی‮ ‬دیكەی‮ ‬وەكو باراك ئۆباما سەرۆكایەتی‮ ‬ئەمریكا بگرێتە دەست و ئەوكات لەگەڵی‮ ‬رێككەون،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬لە‮ ‬28ـی‮ ‬شوباتی‮ ‬رابردوو ترامپ رایگەیان كە دووبارە خۆی‮ ‬كاندید دەكاتەوە بۆ خولی‮ ‬دووەمی‮ ‬سەروكایەتی‮ ‬ئەمریكا‮.‬

ئەمریكا رێگەی‮ ‬بە هەندێك وڵات داوە كە نەوتی‮ ‬ئیران بكڕن‮!‬
پێشتر گوتمان كە نیازی‮ ‬دۆناڵد ترامپ روخانی‮ ‬رژێمی‮ ‬ئیران نییە،‮ ‬گواهیش بۆ ئەم بۆچوونەمان،ئەوەی‮ ‬كە‮ ‬لێرە و لەوێ‮ ‬ئەمریكا رێگەیداوە ئیران نەوتی‮ ‬خۆی‮ ‬بفڕۆشێت و هیچ نەبێ بای‮ ‬ئەوەندە نەوت بفڕۆشێ كە بتوانی‮ ‬مللەتی‮ ‬خۆی‮ ‬پێ بەرێوە ببان و حوكومڕانی‮ ‬خۆی‮ ‬بكات‮. ‬كەواتە دەتوانین بڵێین سیاسەتی‮ ‬ئەمریكا بەرامبەر ئیران سیاسەتی‮ ‬یاری‮ ‬پشیلە و مشكە‮‬،‮ ‬ئەوەتا سەرەرای‮ ‬هەڕەشە توندەكانی‮ ‬دۆناڵد ترامپ،‮ ‬گوایە بەیانی‮ ‬5ـی‮ ‬تشرینی‮ ‬دووەم‮ ‬ئەمریكا سزای‮ ‬زۆر توند دەخاتە سەر فرۆشی‮ ‬نەوتی‮ ‬ئیران و داهاتی‮ ‬ئیران لە فرۆشتین نەوت ناهێڵیت دەیكاتە‮ ‬سفر‮‬،‮ ‬بەڵام رۆژی‮ ‬پێنجشەممەی‮ ‬رابردوو‮ ‬واتا چوار رۆژ بەر لە قەدەغەكردنی‮ ‬كرین و فرۆشتنی‮ ‬نەوتی‮ ‬ئیران‮‬،‮ ‬ئاژانسی‮ ‬بلومبێرگ‮ ‬و ئاژانسی‮ ‬رۆیتەرز‮ ‬لەسەر زاری‮ ‬بەرپرسێكی‮ ‬ئەمریكی‮ ‬رایگەیاند كە ئەمریكا رێگەی‮ ‬بە چەند وڵاتێكی‮ ‬دیاریكراودا كە لە داهاتووشدا نەوتی‮ ‬ئیران بكڕن؟‮!. ‬هەروەها ئاژانسی‮ ‬بلومبێرگ‮ ‬رایگەیاند كە ئەمریكا ریگەی‮ ‬داوە بە هەریەكە لە هیندستان و كۆریای‮ ‬باشوور و جاپان‮ ‬یابان‮ ‬كە پاش‮ ‬5ـی‮ ‬تشرینی‮ ‬دووەم ئەمساڵ بۆماوەیەكی‮ ‬دیاریكرا نەوتی‮ ‬ئێران بكرن،‮ ‬شایانی‮ ‬باسە ئەم سێ وڵاتە لە نێو هەشت وڵاتی‮ ‬دیكەن كە داوایان لە ئەمریكا كردووە كە پاش سزاكانی‮ ‬ئەمریكا لەسەر ئیران لە‮ ‬5ـی‮ ‬تشرینی‮ ‬دووەم ئەو وڵاتان نەوتی‮ ‬ئیران بكڕن‮ ‬،‮ ‬هەروەها بەپێی‮ ‬هەوڵی‮ ‬ئاژانسەكان گوایە ئەمریكا رەزامەندی‮ ‬داوە كە عێراقیش بۆی‮ ‬هەیە نەوت و گازی‮ ‬ئیران بكڕێت‮. ‬لەلایەكی‮ ‬دیكەشەوە دەنگۆی‮ ‬ئەوە هەیە كە هەریەكە لە چین و توركیاش لە لیستی‮ ‬ئەو وڵاتانەدایە كە داوان كرەدەووە بەدەر لە سزاكانی‮ ‬ئەمریكا ئەوانیش نەوتی‮ ‬ئیران بكڕن‮. ‬بەڵام تاكو ئێستا ناوی‮ ‬ئەو وڵاتانە ئاشكرانەكراوە كە بۆیان هەیە سەرەرای‮ ‬سزا و گەمارۆكانی‮ ‬ئەمریكا ئەوان بۆیان هەبێت نەوتی‮ ‬ئیران بكڕن،‮ ‬بڕیارە لە چەند رۆژی‮ ‬ئایندەدا ناوی‮ ‬تەواوی‮ ‬ئەو وڵاتەكان ئاشكرا بكرێ‮. ‬باشە ئەگەر ئەمریكا و دۆناڵد ترامپ دەخوازن ئیران گەمارۆ و سزا بدەن و ناچاری‮ ‬بكە بە سیاسەت و خواستەكانی‮ ‬ئەمریكا دەستەمۆ بێ،‮ ‬مانای‮ ‬چییە كە ئەمریكا ریێگە بە هەشت وڵات بدات نەوتی‮ ‬ئیران بكڕن؟‮!‬،‮ ‬ئەی‮ ‬ئەمە رێگە خۆشكەر نابێت كە نەوتی‮ ‬ئیران لە رێگای‮ ‬ئەم هەشت وڵاتەوە‮ ‬یاخود بەناوی‮ ‬ئەم هەشت وڵاتەوە و بەجۆرێكی‮ ‬لە جۆرەكان‮ ‬قاچاخ بۆ نموونە‮ ‬هەناردەی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئیران بكرێ؟‮. ‬كەواتە گەمارۆ و سزای‮ ‬ئەمریكا ماناچی؟ و لەپای‮ ‬چی؟ و بەسەر كێدا دەسەپێنرێ؟ و كێ زەرەر مەند دەبێت؟‮!.‬

بۆیە پێم وایە كە سیاستی‮ ‬ئەمریكا بەرامبەر ئیران سیاسەتی‮ ‬یاری‮ ‬پشیلە و مشكە‮ ‬و پشت دەبەستێت بە گفتوگۆ و جارجار هەڕەشە و گوڕەشە و لە ئەنجامدا ئەمریكا و ئیران رێك دەكەون‮ ‬بە هەر شێوازێك بێت‮. ‬هەروەها ئیرانیش لە بەرامبەردا بەهەمووشێوەیەك هەوڵدەدات هەڕەشە و توندڕۆیی‮ ‬ئەمریكا كۆنترۆڵ بكات و زیاتر كاتێكی‮ ‬بۆ خۆی‮ ‬فەراهەم بكات،‮ ‬چونكە بەهەموو شێوەیەك كات لە بەرژەوەندی‮ ‬ئیراندایە لە هەموو رووێكەوە‮!!.‬