عیماد تەها
هۆكاری‮ ‬ئەو ئاڵۆزییانەی‮ ‬عێراق و بارودۆخە نالەبارەكەی‮ ‬و خراپیی‮ ‬ژیان و گوزەرانییەكانی‮ ‬عێراق لە ئەستۆی‮ ‬كێیە؟ گومان لەوەدا نییە كە پێكهاتە و دروستبوونی‮ ‬عێراق بە ئیرادەی‮ ‬عیێراقییەكان نەبووە،‮ ‬بەڵام لێرەدا مەبەستم دوای‮ ‬رووخانی‮ ‬رژێمی‮ ‬بەعس و كەوتنی‮ ‬سەدام حسێنە‮. ‬هەر لە ساڵی‮ ‬2003 دوای‮ ‬رووخانی‮ ‬رژێمی‮ ‬بەعس و لە ناوچوونی‮ ‬دیكاتۆرەكەی‮ ‬بەڕێوەبردنی‮ ‬عێراق كەوتە دەستی‮ ‬كۆمەڵێك كەسانی‮ ‬دیكە كە هەریەكیان بە شێوەیەك لە شێوەكان بۆ خۆیان سەدامێك بوون و بە هەمان عەقڵییەت و هەمان بۆچوونی‮ ‬جاران و سەردەمی‮ ‬بەعسییەكان هەڵسوكەوتیان كردووە و فارس گوتەنی‮ ‬هەموویان‮ ‬یەك كراسن،‮ ‬بەڵام رەنگیان جیاوازە‮. ‬كەسیان نەیانتوانیوە لە ئاستی‮ ‬خواست و ویستی‮ ‬داواكارییەكانی‮ ‬گەلانی‮ ‬عێراقدا بن و بتوانن بەو هەموو پارە و سامانەی‮ ‬كە عێراق پێی‮ ‬دوڵەمەندە تەنانەت خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكانیان پێشكەش بكەن بە هەموو پێكهاتەكانیەوە‮. ‬بە پێچەوانەوە هەریەكە و بە شێوەیەك هاتن سیاسەتی‮ ‬دژایەتیكردن بەرامبەر بە مەزهەب و نەتەوە و ئایینەكانیشیان پەیڕەو كرد بە تایبەتی‮ ‬كورد و دەستووریان پەرواێز خست‮. ‬هەرچی‮ ‬لە بەرژەوەندیی‮ ‬تاكەكەسی‮ ‬و حزبیی‮ ‬خۆیان و ئاغاكانیان بوو كردیان و ئەوەی‮ ‬دیكەیان پشتگوێ خست،‮ ‬تاكو كار گەیشتە ئەوەی‮ ‬ئەمڕۆ خەڵك بڕژێتە سەر شەقامەكان و بەرهەمی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬چەوت و تاكڕەوانەی‮ ‬خۆیان وەربگرن و شەپۆلی‮ ‬گەورەی‮ ‬ناڕەزایی‮ ‬لە شەقام و گۆڕەپانی‮ ‬خۆیان سەری‮ ‬هەڵدا و تەشەنەی‮ ‬سەند‮. ‬هەر زوو جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬هۆشداری‮ ‬دا لە هەموو مەترسییەكانی‮ ‬سەر عێراق و بە گوێی‮ ‬هەموو دەسەڵاتداران و هێز و لایەنە سیاسییەكان عێراقی‮ ‬و كوردستانی‮ ‬دا و پێشبینی‮ ‬لێكەوتەی‮ ‬ئەو سیاسەتە هەڵەیە و ئەم بارودۆخەی‮ ‬ئێستای‮ ‬كرد‮. ‬بە داخەوە هەڵوێستەكانیان پێچەوانەی‮ ‬ئامۆژگاری‮ ‬و تێبینییەكانی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بوو و دەیانگوت گوایە كێشەی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬كێشەی‮ ‬تاكەكەسییە‮! ‬هەموو سەردانەكانی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬و بەڕێز نێچیرڤان بارزانی‮ ‬چ وەكو سەرۆكی‮ ‬هەرێم و چ وەكو سەرۆكی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬ئەو كاتە،‮ ‬هەروەها دوای‮ ‬پێكهێنانی‮ ‬كابینەی‮ ‬نۆیەم و سەردانەكانی‮ ‬بەڕێز مەسرور بارزانی‮ ‬وەك سەرۆكی‮ ‬حكوومەت بۆ نیشاندای‮ ‬نییەت پاكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بوو بەرامبەر بەغدا و بۆ باشتركردنی‮ ‬پەیوەندییەكان و دۆزینەوەی‮ ‬رێگاچارەی‮ ‬گونجاوتر بۆ باشكردن و پێشكەشكردنی‮ ‬خزمەتگوزاریی‮ ‬زیاتر بۆ هەموو عێراقییەكان و هەموو پێكهاتەكان لە هەموو ناوچەكان‮. ‬بە هەموو شێوەیەك دەسەڵاتدارانی‮ ‬پێشووی‮ ‬عێراق هەوڵیاندا دژایەتیی‮ ‬ئێمە بكەن،‮ ‬هەر لە سیاسەتی‮ ‬برسیكردنی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان تا كار گەیشتە ئەوەی‮ ‬بە قورسترین چەك و هێز پەلاماری‮ ‬كوردستانیان دا‮!‬
لێرەدا هەڵوەستەیەك پێویستە و دەبێت ئەو پرسیارە بكەین‮: ‬ئایا گۆڕینی‮ ‬دەموچاوەكان‮ ‬یان هەمواركردنەوەی‮ ‬دەستووری‮ ‬جێبەجێنەكراو چارەسەری‮ ‬دەرد و كەسەری‮ ‬جەماوەری‮ ‬راپەڕیوی‮ ‬سەرشەقام و گۆڕەپانەكان دەكات ؟ ئایا خوێنی‮ ‬ئەو هەموو قوربانییە دەكرێت نادیدە بگیرێت و كەس لێی‮ ‬بەرپرسیار نەبێت و بێ باج بڕوا؟،‮ ‬بێگومان نەخێر‮. ‬پێویستە بكەرانی‮ ‬ئەو تاوانانە و ئەوانەی‮ ‬عێراقیان بەم رۆژە گەیاند دادگایی‮ ‬بكرێن و سزای‮ ‬كردەوەكانیان‮ ‬بدەنەوە،‮ ‬وەڵامی‮ ‬داواكاری‮ ‬و مافی‮ ‬رەوای‮ ‬خۆپێشاندەران بدەنەوە‮. ‬پێویستە لەمەودوا سامان و داهاتی‮ ‬عێراق بۆ خۆشگوزەرانی‮ ‬عێراقییەكان بێت نەك بۆ دژایەتیی‮ ‬ئایینی‮ ‬و مەزهەبی‮ ‬و نەتەوەیی،‮ ‬نەك بۆ ئەوەی‮ ‬بەكاربێت بۆ قایمكردی‮ ‬بناغەی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬تاكڕەوانە و خزمەتكردنی‮ ‬ئەجێندا ئیقلیمییەكان‮.‬