بەكر كەریم حەسەن‮❊‬
نوسەری‮ ‬بەناوبانگی‮ ‬ئەمریكی‮ ‬مارك توین دەلێ‮: »‬نهێنی‮ ‬سەركەوتن و پێشكەوتن لە ئیش،‮ ‬بریتییە لەوەی‮ ‬دەست بە ئیش دەكەین‮«. ‬
بێگومان جەخت كردنەوەمان لە سەر هەمواركردنەوەی‮ ‬پرۆگرامەكان بە گشتی‮ ‬بەكارێكی‮ ‬هەرە لە پێش و پێویستی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬پەروەردە دەبینم،‮ ‬چونكە هەر گۆڕانكاری‮ ‬و هەمواركردنێك لە پرۆگرامەكان بریتی‮ ‬دەبێت لە پەرەسەندن و گەشەسەندن و قایم كردن و مكوم كردنی‮ ‬زیاتری‮ ‬بەها باش و ئیجابییەكانی‮ ‬مرۆڤایەتی‮ ‬و كۆمەڵایەتییە لە پێش هەموویان بەرەو بنیاتنانی‮ ‬تاكێكی‮ ‬پۆڵایین و تۆكمە بۆ نیشتمان‮ .‬
شك لە وەدانییە هەموومان كۆكین لەسەر پێویستیمان بە پەرەپێدان و گەشەپێدانی‮ ‬پرۆگرامەكان هەیە بەگشتی،‮ ‬چونكە گەر بمانەوێت هەر هەنگاوێك بنێین بەرەو گەشەپێدان و چاكسازی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬پەروەردە و فێركردن دەبێت لە پرۆگرامەكان دەست پێبكەین،‮ ‬پرۆگرامەكان قوتابی‮ ‬لە ناخەوە دروست دەكات و ئامادەی‮ ‬دەكات بۆ نیشتمان،‮ ‬گەر پرۆگرامەكان لە ئاستی‮ ‬پێویست نەبێت ئەوا تاكێكی‮ ‬مەبەست دار و بەهێز دروست نابێت،‮ ‬بەڵكو تاكێكی‮ ‬دەستەمۆ و مەلوول دروست دەبێت‮. ‬بۆیە هەردەم شارەزایانی‮ ‬بواری‮ ‬پەروەردە و فێركردن‮ ‬هاوڕا و كۆكن لە سەر ئەوەی‮ ‬هەر كاتێك پرۆگرام لاواز بوو،‮ ‬ئەوا هۆكاری‮ ‬سەرەكییە لە دابەزینی‮ ‬ئاستی‮ ‬خوێندن و دابەزینی‮ ‬دەریچە و دەروازەكانی‮ ‬جۆری‮ ‬فێركردن،‮ ‬چونكە پرۆگرامی‮ ‬لاواز ناتوانێت نەوەیەكی‮ ‬وەكو شاخ و بەهێز و خاوەن ئیرادە و بڕوا دروست بكات،‮ ‬وە پرۆگرامەكان پەیوەست نییە بە كەسێك و دووكەس،‮ ‬پرۆگرامەكان پەیوەندی‮ ‬بە چارەنووس و پاشەڕۆژ و مافی‮ ‬میللەتەكەمان هەیە‮ . ‬
بۆیە پێویستە هەردەم چارەنووس و پاشەڕۆژی‮ ‬میللەتەكەمان لە بەرچاو بگیرێ و ئامانجەكانی‮ ‬پەروەردەی‮ ‬لێ بێتەدی‮ ‬و لەلایەن كەسانی‮ ‬شارەزا و بە ئەزموون و پسپۆڕ‮ ‬لە بوارە جیاجیاكانی‮ ‬پەروەردە و فێركردن بەرێوەببڕێن و بڕیاریان لە سەر بدرێ،‮ ‬كەسانێك كار لە پرۆگرامەكان بكەن هەڵقوڵاوی‮ ‬ناو پرۆسەكە بن و شارەزای‮ ‬بارودۆخی‮ ‬قوتابخانە و قوتابی‮ ‬و ژینگەی‮ ‬فێركردن بن و بە قۆناغەكانی‮ ‬پەروەردە و فێركردن گوزەریان كردبێت،‮ ‬چونكە بەرپرسیاریەتی‮ ‬پرۆگرامەكان دەستكەوت و پۆست نییە،‮ ‬بەڵكو بەرپرسیاریەتییەكی‮ ‬مێژوویی‮ ‬و نیشتمانی‮ ‬و پەروەردەیی‮ ‬گەورە دەكەوێتە سەرشانیان،‮ ‬چونكە پرۆسەی‮ ‬گەشەپێدان و پەرەپێدان لە پرۆگرام واتا گەشەپێدان و ئامادەكردن و دروست كردن و بنیاتنانی‮ ‬مرۆڤی‮ ‬پاشەڕۆژ و پیاوی‮ ‬سبەی،‮ ‬كە هەر ئەوانن رێگاكان دەبڕن بەرەو داهاتوویەكی‮ ‬گەش و پڕشنگدار و ئامادەكردنی‮ ‬نەوەی‮ ‬پاشەڕۆژ،‮ ‬هەردەم پرۆگرامەكان هۆكار و ئامرازی‮ ‬سەرەكی‮ ‬و كاریگەر بوونە ووڵاتان بەكاریان هێناوە لە پێناو بنیاتنان و دروست كردنی‮ ‬تاك و كۆمەڵگە و ووڵات‮. ‬لە سەر دەمانێك چەند ووڵاتێك دەستیان كرد بە ئەنجامدانی‮ ‬چەند هەمواركردنێك لە پرۆگرامەكان كە هەمواركردنی‮ ‬فراوان و گشتگیری‮ ‬گرتەوە،‮ ‬هەر ئەو هەمواركردنەش بووە‮ ‬هۆكاری‮ ‬پێشكەوتن و گەشەكردنی‮ ‬ووڵاتەكانیان لە بواری‮ ‬پەروەردە و فێركردن و بوارەكانی‮ ‬تریش نموونە(فیلەندا،‮ ‬سەنگاپورە،‮ ‬مالیزیا،‮ ‬ئەلمانیا،‮ ‬ژاپۆن‮). ‬هەموو ئەو ووڵاتانە و چەندەها ووڵاتی‮ ‬تریش هەمواركردنەوەیان لە پرۆگرامەكانیان كردو بووە هۆكاری‮ ‬پێشكەوتنیان لە هەموو روویەكەوە هەردەم لە ریزی‮ ‬پێشەوەی‮ ‬ووڵاتانی‮ ‬جیهانن لە پرۆسەی‮ ‬پەروەردە و فێركردن‮.‬
بۆیە لێرەوە جەخت دەكەمەوە لە سەر ئەوەی‮ ‬ئێمە لە هەرێمی‮ ‬كوردستان لەلایەن وەزارەتی‮ ‬پەروەردە گرنگی‮ ‬بە هەمواركردنەوەی‮ ‬پرۆگرامەكان بدەین،‮ ‬هەرچەندە پرۆگرامەكان جێی‮ ‬بایەخی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬پەروەردە بووە بە تایبەت لەو كابینەیە،‮ ‬بەڵام گرنگە بە پلانێكی‮ ‬دیراسەت كراو هەوڵی‮ ‬هەموار كردنەوەی‮ ‬فراوانی‮ ‬پرۆگرامەكان بە گشتی‮ ‬بدەین،‮ ‬ئەویش لە رێگای‮ ‬دامەزراندن و پێكهێنانی‮ ‬سەنتەرێكی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬بۆ گەشەپێدان و پەرەپێدانی‮ ‬پرۆگرامەكان،‮ ‬كە ئەو سەنتەرە هەرە شارەزایانی‮ ‬بواری‮ ‬پەروەردە و فێركردن بگرێتەوە لە كەسانی‮ ‬پەروەردەیی‮ ‬و ئەكادیمی‮ ‬كە پێشتر كاریان كردبێت بە كردار لە ناو پرۆسەی‮ ‬پەروەردە و قۆناغەكانیان بڕیبێت لە وەزیر و سەرۆكی‮ ‬زانكۆ و راوێژكاران و بەرێوەبەرانی‮ ‬گشتی‮ ‬كە پێشتر مامۆستایەتیان كردبێت و شارەزایی‮ ‬كردارییان هەبێت،‮ ‬لەگەڵ كەسانی‮ ‬تری‮ ‬بە ئەزموون و پسپۆڕ،‮ ‬چونكە ئەو بەرپرسیاریەتیە بەرپرسیاریەتیەكی‮ ‬مێژوویی‮ ‬و نیشتمانی‮ ‬و پەروەردەییە،‮ ‬دەبێـت ئازایانە و راستگۆیانە بە بوێری‮ ‬و دڵسۆزی‮ ‬قۆڵی‮ ‬لێ هەڵمالین و ئەمانەتە مێژووییەكە بپارێزین‮.‬
‮❊ ‬بەرێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬چاڵاكی‮ ‬وەرزش و هونەر‮.‬