خه‌بات: ‬فاتیح بەرزنجی:-
لە دیمانەیەكی‮ ‬تایبەت بە رۆژنامەی‮ ‬خەبات ئەندازیار دانا عەبدولكەریم وەزیری‮ ‬ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجیكردنی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬كارو و پرۆژەكانی‮ ‬وەزارەتەكەی‮ ‬دەخاتەڕوو و باس لە پلانی‮ ‬ئاییندەیان دەكات بۆ زیاتر ئاوەدانكردنەوەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و ئەو پرۆژانەی‮ ‬كە پێویستن لە ئێستادا ئەنجام بدرێن‮.‬

لە سەرەتای‮ ‬دیدارەكەیدا وەزیری‮ ‬ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن گوتی‮: ‬لەچواچێوەی‮ ‬كارو بەرنامەو پلانی‮ ‬چوار ساڵی‮ ‬داهاتووی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن گرنگیدانە بە هەردوو كەرتی‮ ‬ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن و بە تەواوكردنی‮ ‬ڕێگا جووت سایدەكانی‮ ‬نێوان شارەكانی‮ ‬كوردستان و ئەو‮ ‬ڕێگایانەی‮ ‬كە لەماوەی‮ ‬چوار ساڵی‮ ‬داهاتوودا و دوای‮ ‬تەرخانكردنی‮ ‬بودجەی‮ ‬پێویست دەبێ تەواو بكرێن،‮ ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬ئەو‮ ‬ڕێگاوبانانە پەیوەندیان بە ژیان گوزەرانی‮ ‬هاووڵاتیانەوە هەیە لە‮ ‬ڕووی‮ ‬ئاسانكاری‮ ‬هاتوچۆ و لەپێناو سەلامەتی‮ ‬هاووڵاتیان و كەمبوونەوەی‮ ‬ڕووداوەكانی‮ ‬هاتوچۆ‮.‬

ئەندازیار دانا عەبدولكەریم گوتیشی‮: ‬دیارە‮ ‬ڕێگاوبان شادەماری‮ ‬بازرگانی‮ ‬و گەشەسەندنی‮ ‬ئاڵوگۆڕی‮ ‬بازرگانی‮ ‬و ئابووری‮ ‬وڵات و بەستنەوەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانە بە وڵاتانی‮ ‬دراوسێ و وڵاتانی‮ ‬دیكە،‮ ‬بۆیە ئەولەویەتی‮ ‬كارەكان تەواوكردنی‮ ‬ڕێگاوبانەكانە بەتایبەتی‮ ‬ڕێگا جووت سایدەكان و تەواوكردنی‮ ‬ئەو پڕۆژانەی‮ ‬تەواو نەكراون‮. ‬كاری‮ ‬دیكەی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬ئاوەدانكردنەوە بریتییە لە پڕۆژەی‮ ‬ڕێگاوبانی‮ ‬نێوان شارە بچووكەكان و شارۆچكەو دێهاتەكان،‮ ‬لەپلانی‮ ‬ئەو چوار ساڵەی‮ ‬كارو بەرنامەكانمان دەبێت و ئەگەر بودجەی‮ ‬زیاترمان بۆ تەرخان بكرێت كارو پڕۆژەی‮ ‬زیاتر ئەنجام دەدەین‮.‬

دواتر دەربارەی‮ ‬پرسی‮ ‬كارو بەرنامەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن ئەندازیار دانا عەبدولكەریم گوتی‮: ‬كارو بەرنامەی‮ ‬داهاتووی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬ئاوەدانكردنەوە بەجووت سایدكردنی‮ ‬ڕێگاوبانەكانە،‮ ‬دوای‮ ‬دەست بەكاربوونمان چەندین كۆبوونەوەمان لەگەڵ بەڕێوەبەرە گشتیەكان سازكردو داوامان لێ كردن كە بەپەلە دەرخستەیەك دەربارەی‮ ‬چاككردنەوەی‮ ‬ڕێگا سەرەكییەكان ئامادەبكەن،‮ ‬دوای‮ ‬ئامادەكردنی‮ ‬دەرخستەكان جێگەی‮ ‬سوپاس و پێزانینە كە بەڕێز مەسرور بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ ‬كاتێك داوام لێ كرد بودجەیەك تەرخان بكات بۆ نۆژەنكردنەوەی‮ ‬ڕێگاوبانەكان،‮ ‬بەڕێزیان‮ ‬بەسوپاسەوە داواكەی‮ ‬قەبوڵ كردو دەستكرا بە نۆژەنكردنەوەی‮ ‬ڕێگاوبانەكان و كاتمان بۆ تەواوكردنی‮ ‬پڕۆژەی‮ ‬نۆژەنكردنەوەی‮ ‬ڕێگاوبانەكان دانا و ماوەكەی‮ ‬70 ڕۆژبوو،‮ ‬لە ئێستادا زیاتر‮ ‬90%ی‮ ‬پڕۆژەی‮ ‬چاككردنەوەی‮ ‬ڕێگاوبانەكان تەواو بووەو تا‮ ‬ڕۆژی‮ ‬15/12ی‮ ‬ئەمساڵ پێویستە كاری‮ ‬نۆژەنكردنەوەی‮ ‬هەموو‮ ‬ڕێگاوبانەكان تەواو بێت،‮ ‬لە هەمووی‮ ‬گرنگتر پڕۆژەی‮ ‬چاككردنەوەی‮ ‬ڕێگاوبانەكان بەكوالیتی‮ ‬بەرزو ئەندازەیی‮ ‬ئەنجام دەدرێت و لەكاتی‮ ‬دیاریكراوی‮ ‬خۆی‮ ‬تەواو دەكرێت،‮ ‬تا هاووڵاتیان سوود لەو‮ ‬ڕێگاوبانانە وەربگرن و دوور بن لە‮ ‬ڕووداوی‮ ‬هاتوچۆ‮.‬

وەزیری‮ ‬ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردنی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان گوتی‮: ‬هەمیشە داوامان لە بەڕێوەبەرانی‮ ‬ڕێگاوبان و چاككردنەوەی‮ ‬ڕێگاوبانەكان كردووە كە پێویستە بەهەموو لایەك لە خزمەتی‮ ‬هاووڵاتیانی‮ ‬خۆماندابین و خەمخۆری‮ ‬ڕاستەقینەی‮ ‬هاووڵاتیان بین و دەرخستە بۆ كارو پڕۆژەكان ئامادەبكەن و هەمیشە لەخەمی‮ ‬چاككردنەوەی‮ ‬ڕێگاوبانەكاندابن،‮ ‬هەر‮ ‬ڕێگاوبانێك كە تێكچووبوو پێویستی‮ ‬بە چاككردنەوە هەبوو پێویستە بە زووترین كات دەرخستەی‮ ‬بۆ ئامادە بكەن بەتایبەتی‮ ‬ڕێگای‮ ‬گوندەكان‮ ‬تا خەڵكی‮ ‬گوندەكان بۆ هاموشۆكردن ئاستەنگیان بۆ دروست نەبێت،‮ ‬بۆیە دەبێ‮ ‬ڕێگاوبانی‮ ‬گوندەكانمان بەردەوام چاك بكرێتەوە،‮ ‬بۆ ئەو مەبەستە ساڵانە بودجەیەكمان تەرخانكردووە بۆ‮ ‬ڕێگاوبانی‮ ‬گوندەكان و لەگەڵ تەرخانكردنی‮ ‬ئەو بودجەیەی‮ ‬كەبۆمان دیاری‮ ‬دەكرێت و بەپێی‮ ‬ئەو دەرخستانەی‮ ‬كەئامادەكراون،‮ ‬ئێمە دەست دەكەین بەكاركردن لە پڕۆژەكان و ئومێدەوارین بۆ ساڵی‮ ‬داهاتوو دەست بكەین بە ئەنجامدانی‮ ‬ئەو پرۆژانە‮.‬

دواتر دەربارەی‮ ‬بەجووت سایدكردنی‮ ‬ڕێگاوبانەكان ئەندازیار دانا عەبدولكەریم وەزیری‮ ‬ئاوەدانكرنەوەو نیشتەجێكردن گوتی‮: ‬هەركە بودجەمان بۆ تەرخانكرا ئێمە دەمودەست هەوڵی‮ ‬كاركردن دەدەین لە كارو پرۆژەكان وەك تەواوكردنی‮ ‬رێگای‮ ‬جووت سایدی‮ ‬هەولێر-كۆیە بە پێنج قۆناغەو لەهەوڵی‮ ‬ئەوە داین هەموو قۆناغەكانی‮ ‬كاركردن لەو پرۆژە گرنگە بەشێوەیەكی‮ ‬خێرا بكەوێتەوە كاركردن،‮ ‬هەرچەندە لە سێ قۆناغدا كاركردن دەستی‮ ‬پێ كردۆتەوە،‮ ‬بەڵام بەشێوەیەكی‮ ‬لەسەرخۆیەو ئەگەر بودجە بۆ پڕۆژەكان بەزوویی‮ ‬تەرخان بكرێت،‮ ‬ئەوا هەوڵدەدرێت خێرایی‮ ‬لەو پرۆژانە بكرێت و داوامان لەسەرۆكایەتی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬وەزیران كردووە،‮ ‬كەئەو پرۆژانەش بكەوێتە چوارچێوەی‮ ‬ئەو پڕۆژانەی‮ ‬كە بودجەی‮ ‬بۆ تەرخان دەكرێت بۆ ئەوەی‮ ‬بتوانین لەماوەی‮ ‬ئەو چوار ساڵەی‮ ‬كە باسمان لێوەكرد ئەو پڕۆژانەش تەواو بكرێن و هەوڵیش دەدەین هەموو‮ ‬ڕێگاوبانەكان بەجووت ساید بكەین و‮ ‬ڕێگاوبانەكانی‮ ‬دەروازە سنوورییەكانیش بەكوالیتیەكی‮ ‬بەرز چاك بكەینەوە،‮ ‬وەك پڕۆژەی‮ ‬دەروازەی‮ ‬پەروێزخان ئەویش دوای‮ ‬تەرخانكردنی‮ ‬بودجەی‮ ‬بۆ كراوەو پڕۆژەی‮ ‬تەواوكردنی‮ ‬رێگای‮ ‬حاجی‮ ‬ئۆمەران ئەویش لە ئایندەیەكی‮ ‬نزیكدا دەست بەكارەكانی‮ ‬دەكرێتەوە بۆ ئەوەی‮ ‬ئەو‮ ‬ڕێگاوبانە ستراتیژیانە بەردەوام بەشێوەیەكی‮ ‬ئەندازەیی‮ ‬چاك بكرێتەوە،پێویستە ساڵانە بودجەیەكی‮ ‬تایبەت هەبێت چاكسازی‮ ‬رێگاوبانەكان و چاككردنەوەیان بە شێوەیەكی‮ ‬ئەندازەیی‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬ڕێگاوبانەكان زوو تێك نەچێت و لەبەر بەرژەوەندی‮ ‬گشتی‮ ‬وەك وەزارەتی‮ ‬ئاوەدانكردنەوە بڕیاردرا بە دووبارە داڕشتنەوەی‮ ‬هەمواركردنەوەی‮ ‬كێشی‮ ‬رێپێدراو بۆ ئوتومبیلە بارهەڵگرەكان واتا كێشی‮ ‬ئەكسلی‮ ‬ڕێ پێدراو تا چیتر بەهۆی‮ ‬ئەو ئوتومبێلە بارهەڵگرانە‮ ‬ڕێگاكان زوو تێك نەچن‮.‬

دواتر ئەندازیار دانا عەبدولكەریم وەزیری‮ ‬ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن گوتی‮: ‬لەچوارچێوەی‮ ‬كارو بەرنامەی‮ ‬وەزارەت پڕۆژەیەكی‮ ‬گرنگ و ستراتیژی‮ ‬وەك دروستكردنی‮ ‬هێڵی‮ ‬شەمەندەفەر هەیە،‮ ‬ئەو پڕۆژەیە زۆر گرنگە و بریتییە لە هێڵی‮ ‬ئاسنی‮ ‬و‮ ‬یەكێكە لەو پڕۆژە گرنگانەی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬ئاوەدانكردنەوەو لە چوارچێوەی‮ ‬بەرنامەی‮ ‬پلانی‮ ‬چوار ساڵەی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن و لە ئێستادا لەقۆناغی‮ ‬ئەوەداین،‮ ‬كە لەگەڵ كۆمپانیایەكی‮ ‬ڕاوێژكاری‮ ‬گرێبەست بكەین بۆ ئەوەی‮ ‬كە راوێژمان پێ بدات و توێژینەوەیەكی‮ ‬زانستیمان بۆ بكات لەسەر جەدوای‮ ‬ئابووری‮ ‬پڕۆژەكەو دوای‮ ‬تەواوكردنی‮ ‬توێژینەوە زانستیەكە ئێمە ئەو كاتە دەست دەكەین بەتەواو كردنی‮ ‬دیزایینی‮ ‬پڕۆژەكەو سپاردنی‮ ‬بە كۆمپانیایەك بۆ ئەوەی‮ ‬كارەكە تەواو بكات لەبەر ئەوەی‮ ‬ئەو پڕۆژەیە پرۆژەیەكی‮ ‬گرنگ و ستراتیژیەو بودجەیەكی‮ ‬زۆریشی‮ ‬پێویستەو لەوانەیە لە ئێستادا لە توانای‮ ‬دارایی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستاندا نەبێت،‮ ‬بۆیە پڕۆژەكە بەلامانەوە گرنگە كە بە شێوەی‮ ‬هاوكاریكردنی‮ ‬كەرتی‮ ‬گشتی‮ ‬و كەرتی‮ ‬تایبەت‮ ‬ئەو پرۆژەیە بكەوێتە واری‮ ‬جێبەجێكردنەوە ئەو كاتە پڕۆژەكە بەئاسانی‮ ‬ئەنجام دەدرێت ئەویش بەهاوكاری‮ ‬و هەماهەنگی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم و كەرتی‮ ‬تایبەت‮ ‬پشتیوان بەخوا تا ساڵی‮ ‬داهاتوو دوای‮ ‬تەواو كردنی‮ ‬جەدوای‮ ‬ئابوری‮ ‬پڕۆژەكە‮ ‬و ئامادەكاریەكان واژۆی‮ ‬پڕۆژەكە دەكرێت‮. ‬

دواتر دەربارەی‮ ‬پڕۆژەكانی‮ ‬نیشتەجێ بوون ئەندازیار دانا عەدولكەریم وەزیری‮ ‬ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن بۆ خەبات‮ ‬ڕوونیكردەوە‮: ‬سەبارەت بەكارو بەرنامەكانی‮ ‬داهاتووی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬ئاوەدانكردنەوە بۆ پرسی‮ ‬نیشتە جێ بوون لە چوارچێوەی‮ ‬پلانی‮ ‬ئەو چوار ساڵە كارمان لەسەر ئەو پرسە كردووەو كە نیشتەجێكردنەو كارمان لەسەر كردوەو پێشكەشی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬وەزیرانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانمان كردووەو بریتیە لەدوو قۆناغ‮ ‬و‮ ‬یەكێكیان بریتییە لە تەواوكردنی‮ ‬پڕۆژە وەستاوەكانەو ئەوی‮ ‬دیكەیش دروستكردنی‮ ‬پڕۆژەی‮ ‬تازەیەو ئێمە ئێستا نزیكەی‮ ‬9 هەزاریەكەی‮ ‬نیشتە جێ بوونمان لەژێر جێبەجێ كردندایەو بەشێكیان وەستاوەو داواشمان لە سەرۆكایەتی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬وەزیران كردووە بۆ تەرخانكردنەوەی‮ ‬بودجە بۆ ئەو پڕۆژانەی‮ ‬كە كاركردنی‮ ‬تیا وەستاوەو بڕیاریش وایە لەماوەی‮ ‬ئەو چوار ساڵەدا نزیكەی‮ ‬3 هەزار‮ ‬یەكەی‮ ‬دیكەی‮ ‬تازەش دروست بكەین هەموو پڕۆژەكان دەگاتە نزیكەی‮ ‬12 هەزار‮ ‬یەكەی‮ ‬نیشتە جێكردن بە پڕۆژە تەواو نەكراوەكان و پڕۆژەی‮ ‬تازە ئومێدەوارین لەماوەی‮ ‬ئەو چوار ساڵەدا ئەو‮ ‬12 هەزار‮ ‬یەكەی‮ ‬نیشتە جێبوونانە تەواو بكرێن و سوودی‮ ‬بۆ هاووڵاتیان و فەرمانبەران هەبێت و هەوڵی‮ ‬ئەوە دەدەین كە ئەو پڕۆژانەی‮ ‬كە‮ ‬خزمەتگوزاریان ماوە تەواو بكرێت ئەوە‮ ‬یەكێكە لە كارەكانی‮ ‬لە پێشینەی‮ ‬ئێمەو چاوەڕوانی‮ ‬بودجە دەكەین بۆ تەواو كردنی‮ ‬پڕۆژەكەو مایەی‮ ‬خۆشحاڵیە كە قۆناغی‮ ‬یەكەمی‮ ‬ئەو پارەیەی‮ ‬كە تەرخانكراوەو دەست بەكارەكان كراوەو تیمەكانمان لەگەڵ ئەو بەڵێندەرانەی‮ ‬كە پڕۆژەكانیان لەلایەو دەستیان بەكاركردن كردۆتەوەو لەو قۆناغەدا نزیكەی‮ ‬5 ملیار تەرخانكراوە بۆتەواو كردنی‮ ‬خزمەتگوزاری‮ ‬ئەو‮ ‬یەكە نیشتەجێ بووانە‮.‬

‮ ‬دەربارەی‮ ‬تەواو كردنی‮ ‬تونێلی‮ ‬هەولێر ژ پیرمام ئەندازیار دانا عەدولكەریم وەزیری‮ ‬ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن بۆ خەبات‮ ‬ڕوونیكردەوە‮: ‬مایەی‮ ‬خۆشحاڵییە كێشەی‮ ‬تەواو كردنی‮ ‬پڕۆژەی‮ ‬تونێلی‮ ‬هەولێر‮- ‬پیرمام چارەسەر كراوە دوای‮ ‬داواكردنمان لە سەرۆكی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بۆ ئەوەی‮ ‬كار لە پڕۆژەی‮ ‬تونێلی‮ ‬هەولێر ژ پیرمام بكەوێتەوە كاركردن و تەواو بكرێت ئەوەبوو بەڕێز مەسرور بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم‮ ‬ڕەزامەندی‮ ‬دا نزیكەی‮ ‬18 ملیۆن دۆلار تەرخان بكرێت بۆ تەواوكردنی‮ ‬ئەو تونێلەو ئومێدەوارین كە لە ساڵی‮ ‬داهاتووئەو تونێلە بە‮ ‬ڕووی‮ ‬هاووڵاتیاندا بكرێتەوە‮.‬