فارس قادر فەقێ عەبدوڵڵا
پاش نسكۆی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول ململانێ نێودەوڵەتی لە نێوان ساڵانی 1975 -1979 وە لە گەرمەی شەڕی سارد لە نێوان زلهێزەكان بە تایبەتی ئەمەریكا و سۆڤیەت كورد لە دەرفەتێك دەگەڕا كە بتوانێ نەفەسێك وەرگری لێرە و لەوێ كە لە نێوان سێكوچكەی وڵاتانی داگیركەر گیرۆدەی خواردبوو، ئەم چەند ساڵە لە مێژوو دەكرێ بڵێین 4 ساڵی نائومێدی گەورە بوونە لە مێژووی گەلی كورد، بۆیە لەگەڵ دەستپێكردنی شۆڕشی گەلانی ئێرانی كوردیش وەك هەر زوڵملێكراوێك چ لە رۆژهەڵات بێ یان ئەو بەشەی باشوور یان بەشەكانی تر زۆر دڵی خۆش بوو بە شۆڕشی گەلانی ئێرانی و پاڵپشتی ئەو شۆڕشەی كرد شان بە شانی نەتەوەكانی تری ئێران پاڵپشتی خۆی بۆ شۆڕش راگەیاند. بە داخەوە ئەوەی كە لە خەیاڵدا نەبوو ئەوەبوو بۆ ماوەی 2 تا 3 مانگ ستراتیژیەت و مەنهەجی شۆڕشی ئێران بە ئاقارێكی ترداچوو لە شۆڕشێكی ئازادیخوازی فرەڕەگەزی و فرەنەتەوەیی و دادپەروەری و دیموكراسی یەكسانی لە بۆچوونەكان و قبووڵكردنی هەموو ئایدولۆژیاكان كەچی بەرەو بیرۆكەیەكی تاكڕەوی مەزهەبی دژ بە مافی نەتەوەكان و دیموكراسییەت چوو، بەڵێ لە نێوان 2 تا 3 مانگ هەرچی بیرۆكەی چەپ هەبوو لێدران، بۆ نموونە هەروەك لادانی مەهدی بازرگانی حزبی تودە لە كابینەی حكوومەت كە ئەوكات ئەویش یەكێك بوو لە كۆلەكەی ئەم شۆڕشە دژ بە رژێمی شای كۆنەپەرست و دیكتاتۆر و هەروەها سەبارەت بە كوردیش لە نێوان ئەو ماوە كورتە بابەتەكان گۆڕان وەك ئەوەی بڵێن شا نەڕووخاوە، بەڵێ لەم ماوەیە شۆڕشی گەلانی ئێران بوو بە شۆڕشی ئیسلامی كۆماری ئێران كەواتە لە چوارچێوەیەكی ئایینی مەزهەبی خۆی دۆزیەوە لە قالب دراو كاتێك گەیشتنە گرتنە دەستی دەستەلات گۆرانێكی بنەرەت لە رەگوڕیشەی بۆچوونی ئازاد و دیموكراسی گەلانی ئێرانیان كرد و لە ناو چوارچێوەیەكی توند و بڕوا بوون بە توندوتیژی مەزهەبی دایانڕشت و پەیڕەویان كرد.
كەواتە ناحەق نین گەر بڵێین شۆڕشی گەلانی ئێرانی لە ساڵی 1979 دزرا لایەنی بە هێز دەستیگرت بەسەر شۆڕشەكە، ئەرزیەتی ناوچەكە و زەمەنیش لە بەرژەوەندیان دابوون، شەڕی ساردی نێوان زلهێزەكان ببوون بەهۆی ئەوەی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە نیوەی دووەمی سەدەی بیستەم گۆڕانكاری خێرا لە ناوچەكان رووبدات، لەسەر بەرژەوەندی و بازاڕی نەوت و فرۆشتنی چەك و دابینكردنی رێگای بازرگانی، كەواتە هەموو گۆڕانكارییەكان لە خزمەتی ئابووری و بازرگانی زلهێزەكان بوون.
لەم ماوەیە شۆڕشی ئیسلامی ئێران هەر بەو هێندە نەوەستان، بەڵكو دەستیان خستە ناو زۆر شوێن لە وڵاتانی دەوراوپشت و لە هەر شوێنێك بە بیانووێك لە هەمووشی گرنگتر ئەوەبوو لە منهەجی شۆڕشدا خاڵێكی زەق بە دیاركەوت بە ئاشكرا كاریان بۆ دەكرد ئەویش تصدیر الثورە كەواتە ناردنە دەرەوەی شۆڕش بۆ دەرەوەی سنووری ئێران، لەو كاتەوە كە ئەم بیرۆكە پەیرەو كرا ئامانج و مەبەستی دەسەڵات زیاتر بەدیاركەوت، وەك ئەوەی بڵێین جاردانی بۆ كراو ئەو ناوچەیە بوو بە كێلگەی تەقینەوەكان و گۆڕەپانی جەنگێكی نادیار، بەڵێ شەڕێكی 9 ساڵەی لە عێراق و ئێران روویدا و هەردوو وڵات تا رادەیەك پەكیان كەوتو ئەگەرچی لە رواڵەت بەسەر خۆیان نەهێنا، بەڵام لە واقیعدا وانەبوو، ئەمە لە لایەك لە لایەكی تریش بەهۆی ئەو شەڕە كوردیش لە هەردوو بەشی رۆژهەڵات و باشوورەوە تا ئەندازەیەك باكووریش بوون بە سووتەمەنی شەڕێكی نەخوازراو بێ ئاگا لێی دەیان كارەسات بەسەر كورد دا هات تەنها لەسەر خواست و مەرامە كاولكاری و شەڕانگێزیەكانی ئەو بیرۆكە توندڕەوانەی و تاكلایەنانەی جلەوی دەسەڵاتیان لە دەست بوو چ لە عێراق یان لە ئێران، بەڵێ ئەم عەقڵیەتە لە دوای شەڕی عێراق و ئێران بە دواوە كە دەكاتە 8/8/1988 بووە هۆی دروستبوونی ئەزمە كێشەی ناوخۆ لە هەردوو وڵات گەر هەریەكەیان بە تەنیا باس بكەین و لە عێراقەوە دەست پێبكەین بەڵێ ئەزمەی شەڕی 1974 و دوایش رێككەوتنامە سێقۆڵییەكەیان عێراق و ئێران و جەزائیر كە ناسراوە بە رێككەوتنامەی خیانەتكاری جەزائیر لەبەر ئەوەی لەسەر بنەمایەكی دادپەروەری نەبوو بە لە ئازاردان و پشتكردن لە شۆڕشی كوردی كۆتایی هات، پاش چەند ساڵێك شەڕ لە ناوچەكە سەریهەڵدایەوە لە ساڵی 1979 دوو وڵاتی باڵادەست لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە عێراق و ئێران بوون هەروەك دەگووترێ ئێران لەو سەردەمە پێنجەمین جەیشی جیهانی بووە لە شەڕێكی خوێناوی پاش كوژرانی زیاتر لە یەك ملیۆن سەرباز كەسیان سەركەوتوو نەبوون، تەنها سەركەوتنیان مانەوەی دەسەڵاتەكەیان بوو، كەچی لە واقیع هەریەكیان نزیكەی 100 ساڵ بەرەو دواوە چوون سەرەڕای ماڵوێرانی و كوشتار و كاولكاری بۆ كوردیش كە لە هەردوولایەن خراپتر بوو سەرانی عێراق بە عەقڵیەتی چارەسەركردنی هەڵە بە هەڵە لە دوایی وەستانی شەڕیان لەگەڵ ئێران ئەنفالیان كرد و رووخان و كاولكردنی گوندەكانیان توندتر كرد و كوردستانیان وێرانكرد، ئەوجارە بۆ داپۆشین و چەواشەكردنی گەلی عێراق چوون كوێتیان داگیر كرد و چونكە بە هەڵە سیاسەتیان دەكرد لەو ماوەی حوكمڕانیان تا گرتنی كوێت لە ساڵی 1990 كە 27 ساڵە زیاتر لە ژیانی تەمەنی بەعس لە ژمارەی ساڵەكان هەڵەیان كرد تا وای لێهات ئەم عێراقە گەندەڵ و دیكتاتۆرەیان بۆ گەلانی عێراق جێهێشت كە ئێستا هەیە و دەبینین كە رەنگە مرۆڤی عێراقی مردنی لا خۆشتر بێت نەك ژیان لەو وڵاتە بباتە سەر.!
سەبارەت بە ئێرانیش هەروەك گوتمان لە پاش رووخانی شا و شۆڕشی گەلانی ئێرانی ئەویش لە عێراق خراپتری بەسەرهات شۆڕش دزرا كەسانێك دەسەڵاتیان گرتە دەست كە مەزهەبی و توندڕەوبوون و كەسی تریان قبووڵ نەبوو و نەبووە ئێستاش بەڵێ لە پاش ئەم هەڵوێستەیان چوون بەرەو تاكڕەوی و دیكتاتۆری ئەزمەی گەورەی سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتی دروستبوو لە سەرتاسەری ئێران، بۆیە لە قۆناغی پاش ئەزمە وەك قۆناغی پاش شۆڕشی گەلان ئەمجارە دەستكرا بە ناردنە دەرەوەی ئەزمە بۆ دەوراپشت بۆ ئەم كارەش بیر لە هیلالی شیعی كراوە لە ئێرانەوە بۆ عێراق لەویشەوە بۆ سووریا و لەوێشەوە بۆ لوبنان هەر بەو هێندە نەوەستان و پەڕینەوە بۆ یەمەنیش رۆیشتن ئێستا سەنگەرەكان گەورەن و فرەوانن، بەڵام كێشەكانیش زۆر فرەوانترن و زۆر گەورەترن لە ناردنە دەرەوەی شۆڕش و ئەزمە وڵات تووشی داڕمانی ئابووری بوونە و كەواتە وەك هاوكێشەیەكی بیركاری دەتوانین سیاسەتی شۆڕشی ئێرانی لە ماوەی 40ساڵ بەو شێوە بخوێنینەوە و بڵێین: شۆڕشی گەلانی ئێرانی لە تاقیگەی نەهج و فیكری و فەلسەفی ئیسلامی مەزهەبی بوو بە شۆڕشی ئیسلامی بە تەنیا و هیچ پاشگر و پێشگر و شرۆڤەیەكی تری قبووڵ نەكرد و پێوانە نەما ئەمجارە لە تاقیگەدا وەك درەختێك شۆڕشی ئیسلامی لق و پۆپی تری لێكراوە لە هەندێ شوێن بە زۆری زۆرداری چاندراو لە هەندێ شوێن محاولە كرا موتوربە بكرێت لە سەر رەگ و پۆپی داری تر كە ئەمەش ئاسان نییە بەردەوام بێت و خۆی بگرێ و تەنها كات كوشتن بوو لەگەڵ ئەمەشدا تەنها ژماردنی ژمارەی رۆژەكانی تەمەنی داری موتوربە ئاسان نییە و چاندنی داری شوێنێك كە ئاو هەوایەكی تایبەت بەخۆی هەبووە بۆ ئاوهەوایەكی تر، ئەویش گەر مەحالیش نەبێت، بەڵام بە دڵنیاییەوە كاتییە و تەمەنی كورتە لە كۆتایی دەڵێین لە 40 ساڵ لە حوكمڕانی و سیاسەت لە ئێران دەكرێ وا پێناسەی بكەین شۆڕشی گەلانی ئێرانی بە زۆرەملێ كرا بە شۆڕشی ئیسلامی مەزهەبی ئەوجارە شۆڕشی ئیسلامی مەزهەبی ئێران بە زۆرەملێ ناردرا ناو گەلانی تری ناوچەكە بە تایبەتی نیشتمانی عەرەبی ئەم جارە شۆڕشەكە بە گشتی ئەزمەیەكی سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتی بۆ گەلانی ئێران دروستكرد لە دوای ئەویش ئەم ئەزمەیە بە ناردنە دەرەوەی بە ئێران كۆتایی نایەت، چونكە سەرچاوەكەی لە ئێرانەوە و لە ئێرانیش كۆتایی ئەزمە دێت، پێم وایە هیلالی شیعی بە گەڕانەوەی بۆ شوێنی خۆی لە ئەنجام پێ دەگووترێ بازنەی شیعی یان چوارگۆشەی شیعی خاڵی دەستپێك و دەبێتە خاڵی مەبەست بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، جا كێ ئەم كارە دەكات؟ ئەم كارە تەنها كاری گەلانی ئێرانە و چونكە سووتەمەنین و هەر ئەوانیش خاوەن بڕیارن هەر ئەوانیش داینەمۆی گۆڕانكارییەكانی شۆڕشی راستەقینەی ئێرانن چارەسەركردنی كێشەكان لە ئێران چارەسەركردنە لە گشت ناوچەكە چ عێراقە یان سووریا یان لوبنان.
❊ ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارێزگای هەولێر پ.د.ك









