خەبات‮/ ‬هۆڵەندا
بۆ بەرز و پیرۆزڕاگرتنی‮ ‬ساڵیادی‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئافرەتانی‮ ‬كوردستان و داگیرسانی‮ ‬67 مۆم لە تەمەنی‮ ‬ڕێكخراوەكەیان،‮ ‬ئۆفیسی‮ ‬ئەورووپایی‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئافرەتانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بە دروشمی‮ ‬پشتگیری‮ ‬بەردەوامی‮ ‬بۆ پێشخستنی‮ ‬كوردستانێكی‮ ‬بەهێز و بڕوابوون بە‮ ‬یەكسانی‮ ‬جێندەر بە هەمەهانگی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬هۆڵەندای‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئافرەتانی‮ ‬كوردستان لە شاری‮ ‬ئەڵمیرەی‮ ‬ولاتی‮ ‬هۆڵەندا،‮ ‬ڕێوڕەسمێكی‮ ‬شایستە‮ ‬ڕێكخرا‮. ‬ ئەم مەراسیمە بە ئامادەبوونی‮ ‬بەرپرس و ئەندامانی‮ ‬لیژنەی‮ ‬ناوچەی‮ ‬هۆڵەندای‮ ‬پارتیمان و شاندێك لە نوێنەرانی‮ ‬ئافرەتانی‮ ‬پارتی‮ ‬ئازادی‮ ‬كوردستان و بەشێكی‮ ‬بەرچاو لە‮ ‬ڕەوەندی‮ ‬كورد و هەموو ئەندامانی‮ ‬ئۆفیس و ئەنجومەنی‮ ‬هۆڵەندا و چەند میوانێك لە بەریتانیا و ئەڵمانیا بەڕێوەچوو‮. ‬سەرەتای‮ ‬ڕێوڕەسمەكە بە خولەكێك بێدەنگی‮ ‬بۆ گیانی‮ ‬پاكی‮ ‬بەرزەفڕی‮ ‬گشت شەهیدانی‮ ‬بزاڤی‮ ‬ڕزگاریخوازی‮ ‬نەتەوەیمان بە مارشی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬ئەی‮ ‬ڕەقیب دەستیپێكرد‮. ‬لە لایەن خاتوو فەزیلە شۆڕش وتاری‮ ‬ئۆفیسی‮ ‬ئەرووپای‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئافرەتانی‮ ‬كوردستان لە ژێر چەتری‮ ‬خۆی‮ ‬و كۆكراوەی‮ ‬چەندین ئەنجومەنی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬ئەوروپا خوێندرایەوە كە تێیدا‮ ‬وێڕای‮ ‬بەخێرهاتنی‮ ‬ئامادەبووان و پیرۆزبایی‮ ‬كردن لە ئەندامانی‮ ‬خۆیان لە باسێكی‮ ‬تێروتەسەلدا باسی‮ ‬لە مێژووی‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئافرەتانی‮ ‬كوردستان كرد بە قۆناغ‮ ‬و كۆنگرەكانی‮ ‬كە چ دەسەوتێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬بۆ ئافرەتانی‮ ‬كوردستان بە گشتی‮ ‬دەستەبەركردووە،‮ ‬وێڕای‮ ‬خەباتی‮ ‬شاخ و شار و خوێناویكردنی‮ ‬مێژوومان بە قوربانییەكانی‮ ‬ئافرەتان لەگەڵ ئەمانەشدا باسی‮ ‬لە‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬تواناسازی‮ ‬ئافرەتی‮ ‬كورد لە تاراوگە كرد و ئاماژەی‮ ‬بە كار و چالاكییەكانی‮ ‬دا و هەر‮ ‬یەكەیانی‮ ‬بە باڵێوزێكی‮ ‬كورد وەسفكرد لە گرێدانی‮ ‬كار و چالاكییەكانیان بە ئاوێتەكردنی‮ ‬پرسەكانی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬و نەتەوەیی‮ ‬و هەڵمەتەكانی‮ ‬هاوكاریكردنی‮ ‬ئاوارەكان و ماڵباتی‮ ‬شەهیدان و پشتیوانیكردن لە حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ ‬بە بەردەوامی‮ ‬سەرنجی‮ ‬هەموو كۆمەڵگەكانی‮ ‬ئەوروپایان و لە كۆتایشدا گوتی‮ ‬هیوادارم بتوانین زیاتر خۆمان بگونجێنین لەگەڵ كۆڕانكارییەكانی‮ ‬دنیا و دەستەبەركردنی‮ ‬یەكسانی‮ ‬و مافی‮ ‬ئافرەتی‮ ‬كورد لە قۆناغە نوێكاندا،‮ ‬خستنەڕووی‮ ‬تواناسازییەكانیان و بەرەوپێشبردنیان بۆ پۆستەكانی‮ ‬باڵای‮ ‬حكومەت و ئۆرگانە سیاسیەكان‮.‬ هەروەها وتاری‮ ‬لێژنەی‮ ‬ناوچەی‮ ‬هۆڵەندای‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لە لایەن عەلی‮ ‬هروری‮ ‬كارگێڕ‮ ‬پێشەشكرا و تێیدا وێڕای‮ ‬پیرۆزبایی‮ ‬خۆیان و ئەندامان،‮ ‬باسی‮ ‬لە مێژووی‮ ‬ئافرەتانی‮ ‬كوردستان و بەشداریكردنیان لە هەر دوو شۆڕشی‮ ‬ئەیلوولی‮ ‬مەزن و گوڵانی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬و ئێستای‮ ‬كرد و ئاماژەی‮ ‬بە ئامارێك لە نموونەكانی‮ ‬ئافرەتانی‮ ‬كورد كرد‮. ‬لە لایەن خاتوو چیمەن نەقشبەندی‮ ‬بەرپرسی‮ ‬كۆمیتەی‮ ‬پارتی‮ ‬ئازادی‮ ‬كوردستان و بەرپرسی‮ ‬ڕێكخراوی‮ ‬نینا لە ئەورووپا وتارێك خوێندرایەوە گوتی‮ ‬دیارە لە ماوەی‮ ‬67 ساڵی‮ ‬تەمەنیدا‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئافرەتانی‮ ‬كوردستان چ لە سەردەمی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬نەتەوەمان لە شاخ و چ پاش ئازادی‮ ‬كوردستان‮ ‬ڕۆڵێكی‮ ‬گرنگی‮ ‬لە هۆشیاری‮ ‬ژناندا گێڕاوە و پێبەپێی‮ ‬پیاوان بەشدارییان لە قۆناغە جیاوازەكاندا كردووە‮. ‬هەروەها گوتی‮ ‬ئەمڕۆش لە باشووری‮ ‬كوردستان،‮ ‬ژنانی‮ ‬ڕیزەكانی‮ ‬پارتی‮ ‬ئازادی‮ ‬كوردستان پێبەپێی‮ ‬برا پێشمەرگەكانیان بەشدارن لە شەڕی‮ ‬دژ بەتیرۆریستان و لە پێناو پارێزگاری‮ ‬لە دەسكەوتنەكانی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستان،‮ ‬خوێنی‮ ‬ژنانی‮ ‬ڕۆژهەڵات تێكەڵ بە خوێنی‮ ‬خوشك وبراكانیان لە باشوور بووە و شەهید نیگار حوسێنی‮ ‬یەكەمین كچە شەهیدی‮ ‬كورد بوو لە شەڕی‮ ‬داعشدا‮. ‬لەلایەن شێرزاد‮ ‬یونس‮ ‬ڕۆژبەیانی‮ ‬بەرپرسی‮ ‬پەیوەندییەكانی‮ ‬پارتی‮ ‬لە هۆڵەندا باسێكی‮ ‬لە پارت و‮ ‬ڕێكخراوە بیانییەكان كرد و پەیوەندییان لەگەڵیان و ئاوڕدانەوەیە بۆ مێژووی‮ ‬بزاڤی‮ ‬ئافرەت لە هۆڵەندا و گونجاندنی‮ ‬ئافرەتانی‮ ‬كورد و‮ ‬ڕەنگدانەوەی‮ ‬چالاكییەكانیان لەگەڵیاندا زۆر بە وردی‮ ‬باسكرد و چەند سەرنچ و تێبینی‮ ‬خستەڕوو كە بتوانن باشتر لەو پێناوەدا خزمەت بكەن‮. ‬پاشان لەلایەن خاتوو سروە بەرزنجی‮ ‬بەرپرسی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئافرەتانی‮ ‬كوردستان بەرلین‮ / ‬ئەڵمانیا وێڕای‮ ‬پیرۆزبایی‮ ‬خۆی‮ ‬و ئەندامانی‮ ‬بۆ‮ ‬یەكێتیەكەیان،‮ ‬باسێكی‮ ‬چڕوپوختی‮ ‬لەكاروچالاكی‮ ‬ئەنجوومەنەكەیان كرد و تیشكی‮ ‬خستە سەر ئایندەی‮ ‬كاركردنیان و گونجاندنی‮ ‬لەگەڵ هەلومەرجەكانی‮ ‬ئێستای‮ ‬كوردستان و گۆڕانكارییەكانی‮ ‬دنیا بۆ ئامادەبووان خستەڕوو‮. ‬لە لایەن‮ ‬ڕۆژنامەنووس ساسان دەروێش وتارێك پێشەشكرا كە ئاوڕدانەوەیەك بوو لە خەبات و بزاڤی‮ ‬ئافرەتانی‮ ‬جیهانی‮ ‬و كوردستانی‮ ‬كە لە پێناوی‮ ‬یەكسانی‮ ‬و جێندەری،‮ ‬ئافرەتانی‮ ‬كوردستان خەباتی‮ ‬خۆیان ئاوێتەی‮ ‬خەباتی‮ ‬خوێناوی‮ ‬نەتەوەیمان كردووە بەهۆی‮ ‬داگیركاری‮ ‬و بندەستی‮ ‬بزاڤی‮ ‬ئافرەتان لە خەباتی‮ ‬نهێنیدا بوون تاساڵی‮ ‬1991 و بە دواوە گەشەسەندنێكی‮ ‬بەرچاوی‮ ‬بەخۆیەوە بینی‮ ‬تا ئافرەتی‮ ‬كورد‮ ‬ڕەنگدانەوەیان لە پۆستە باڵاكانی‮ ‬حكومەت و ئۆرگانەكانی‮ ‬پارتیدا بە فراوانی‮ ‬بینیوەتەوە‮. ‬لە تەوەرێكی‮ ‬تردا لە‮ ‬ڕێگەی‮ ‬شاشە باسێكی‮ ‬تێروتەسەل لە مێژوویی‮ ‬ئۆفیسی‮ ‬ئەوروپایی‮ ‬ئافرەتانی‮ ‬كوردستان كرا بە وێنە و پۆلێنكردنی‮ ‬ئەنجومەنەكان و زانیاری‮ ‬بەخشین لە بارەیانەوە‮. ‬پاشان لەلایەن خاتوو فەزیلە شۆڕش‮ ‬بەرپرسی‮ ‬ئۆفیسی‮ ‬ئەورووپایی‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئافرەتانی‮ ‬كوردستان بۆ چەند كەساییەتییەك كە هەمیشە پاڵپشتی‮ ‬پرسی‮ ‬ئافرەتی‮ ‬كورد بوون لە تاراوگە خەڵاتی‮ ‬ڕێزلێنانی‮ ‬پێشكەشكردن،‮ ‬لە بەڕیزان عومەر زاوێتەیی‮ ‬بەرپرسی‮ ‬لیژنەی‮ ‬ناوچەی‮ ‬هۆڵەندای‮ ‬پارتیمان و خاتوو عەقیلە‮ ‬ڕەواندوزی‮ ‬ڕۆژنامەنووس و چالاكوان و پەیمان بەرزنجی‮ ‬شاعیر و چالاكوان و ساسان دەروێش‮ ‬ڕۆژنامەنووس‮. ‬لە تەوەرێكی‮ ‬تردا كە تایبەت بوو بە تواناسازی‮ ‬ئافرەتێكی‮ ‬لێهاتووی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬دێرین و خەباتی‮ ‬نهێنی‮ ‬شاخ و شار،‮ ‬خاتوو پەیمان بەرزنجی‮ ‬چالاكوان و ئەندامی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئافرەتانی‮ ‬كوردستان لەندەن پایتەختی‮ ‬بەریتانیا میوان بوو بە خوێندنەوەی‮ ‬گوڵبژێرێك لە هەست و خۆشەویستی‮ ‬بۆ وشەی‮ ‬جوانی‮ ‬شیعر و بەرهەمەكانی‮ ‬ئارامێكی‮ ‬بەخشیە ئامادەبووان و پاشان لەلایەن هەریەك لە لەتیف عومەری‮ ‬شاعیر بە كۆمەڵێك شیعری‮ ‬ناسك بۆ ئافرەتی‮ ‬كورد لە قەسیدەیەكی‮ ‬درێژی‮ ‬بەرهەمەكانی‮ ‬و گوتنی‮ ‬هۆرەیەك لە ناخی‮ ‬دڵی‮ ‬پڕ‮ ‬لە كانیاوی‮ ‬بۆ شەهید و خەباتگێڕەكانی‮ ‬ئافرەتی‮ ‬كورد پێشكەشكرد و لەلایەن‮ ‬غەریب خورماڵی‮ ‬شاعیری‮ ‬میللی‮ ‬كۆمەڵێك لە شیعرەكانی‮ ‬كە پەیوەست بوون بە دایك و ئافرەتی‮ ‬كورد و پێشمەرگە و كوردستان پێشكەشكرد و تاجە گوڵینەی‮ ‬ڕیزلێنانیشیان پێشكەشی‮ ‬لەتیف عومەر و‮ ‬غەریب خورماڵی‮ ‬و چیمەن نەقشبەندی‮ ‬و سروە بەرزنجی‮ ‬و شوكریە كاوانی‮ ‬و شوعلە‮ ‬ڕەسول كرد‮. ‬لە دوا تەوەریشدا لە‮ ‬ڕێگەی‮ ‬شاشە و پشتبەستن بەكۆمەڵێك زانیاری‮ ‬و وێنەی‮ ‬جۆراوجۆر لە خستنەڕووی‮ ‬بیری‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬وچەسپاندنی‮ ‬لە هزروبیری‮ ‬نەوەكانی‮ ‬نوێ لە تاراوگە بچەسپێنن لە‮ ‬ڕیگەی‮ ‬كردنەوەی‮ ‬قوتابخانە و فێربوونی‮ ‬نەوەكانمان بە وانەی‮ ‬كوردی‮ ‬و فێربوونی‮ ‬زمانی‮ ‬دایكیان و ئاشناكردنیان بەمێژووی‮ ‬كورد و كلتور و دابونەریتی‮ ‬كوردەواری‮ ‬بۆ ئامادەبووان خستەڕوو‮. ‬شایانی‮ ‬باسیشە كە تەواوی‮ ‬بۆنە و مەراسیمەكە لە چاوی‮ ‬كامێراكەی‮ ‬خاتوو تانگۆ‮ ‬ڕەسوڵ چركێنراو بە ئەزموونێكی‮ ‬جوانی‮ ‬پڕۆفیشیناڵ بوونە بەشێك لە مێژووی‮ ‬ئافرەتانی‮ ‬تاراوگە‮. ‬