ساڵانە ئامار و‮ ‬ڕێژە و جۆرەكانی‮ ‬توندوتیژی‮ ‬گۆڕانكاریان بەسەردادێت،‮ ‬بەڵام ئەوەیكە جێی‮ ‬رامان و سەرنجە ئەوەیە كە هۆكارەكان و رێكارەكان چین و دەبێت حكومەت و رێكخراوەكان چی‮ ‬بكەن‮. ‬بێشك ئەمە كارێكی‮ ‬گشتگیر و هەمە لایەنەیە و گەر بمانهەوێت ئامارەكان دابەزێت دەبێت هەنگاوی‮ ‬هاوبەش بنێین‮.‬ بەڕێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬بەرەنگاربوونەوەی‮ ‬توندوتیژی‮ ‬دژبە ئافرەتان لە وەزارەتی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬كوردە عومەر رایگەیاند؛‮ (‬ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی‮ ‬رابردوو دەبینین كە ئامارەكان بە رێژەیەك كەمیكردووە بە تایبەتی‮ ‬جۆری‮ ‬كوشتن و خۆسووتاندن،‮ ‬لەگەڵ ئەوەش بەهۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬لە ماوەی‮ ‬دە مانگی‮ ‬رابردوودا هێڵی‮ ‬گەرمی‮ ‬بەرەنگاربوونەوەی‮ ‬توندوتیژی‮ ‬دژبە ئافرەتان كارا بوو،‮ ‬ژمارەیەكی‮ ‬زۆر پەیوەندی‮ ‬بەم هێڵەوە كراوە كە نزیكەی‮ ‬هەشت هەزار كەس پەیوەندی‮ ‬كردووە و لەم ژمارەیەش هەزار و‮ ‬850یان پیاو بوون،‮ ‬ساڵ بە ساڵ پلانی‮ ‬باشتر دادەنرێت،‮ ‬بەڵام نابێت ئەوە لەبیر بكەین كە هۆكارەكانی‮ ‬توندوتیژی‮ ‬زۆرن‮). ‬كوردە‮ ‬عومەر لە درێژەدا هۆكاری‮ ‬سەرەكی‮ ‬توندوتیژی‮ ‬دژبە ئافرەتانی‮ ‬گەڕاندەوە بۆ زۆربوونی‮ ‬چەك و گوتی‮: ‬‮(‬هۆكارەكانی‮ ‬توندوتیژی‮ ‬بریتیین لە زۆربوونی‮ ‬چەك لە هەموو ماڵێك‮. ‬سۆشیال میدیا كە بووەتە هۆكارێكی‮ ‬كاریگەر بۆ زۆربوونی‮ ‬توندوتیژی،‮ ‬بۆیە پێویستە راگەیاندنەكانیش زیاتر تیشك بخەنە سەر هۆشیاركردنەوە،‮ ‬لەگەڵ ئەوەشدا تێبینی‮ ‬دەكەین سكاڵاكار و خەڵك زیاتر پەنا دەبەنە بەر دادگا كە ئەمەش كارێكی‮ ‬دروستە‮).‬ ئەندامی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬باڵای‮ ‬كاروباری‮ ‬خانمان،‮ ‬پەروین حەسەن رایگەیاند؛‮ (‬ئەمساڵ جیاوازتر لە ساڵانی‮ ‬رابردوو هەڵمەتەكەمان راگەیاندووە،‮ ‬لەژێر دروشمی‮ ‬نەهێشتنی‮ ‬جیاكاری‮ ‬و تواناسازی‮ ‬و بەشداریی‮ ‬كارای‮ ‬ژنان،‮ ‬ئەم هەڵمەتە بەبیرهێنانەوەی‮ ‬خەڵكە بۆ ئەوەی‮ ‬زیاتر بەشداربن لە كەمكردنەوەی‮ ‬توندوتیژی‮ ‬و پێویستە جیاكاری‮ ‬رەگەزیی‮ ‬نەكرێت،‮ ‬ئەمساڵیش لەسەر ئاستی‮ ‬هەرێم و لەگەڵ ئاژانسەكانی‮ ‬یوئێن توانیوومانە كۆمەڵێك چالاكی‮ ‬ئەنجام بدەین‮”. ‬پەروین حەسەن لە درێژەدا گوتی‮: “‬یەكێك لە هۆكارەكانی‮ ‬توندوتیژی،‮ ‬رەگەزە كە وەكو ژن سەیر دەكرێت،‮ ‬هۆكارێكی‮ ‬دیكە بابەتی‮ ‬داراییە كە ژنان وەكو پێویست بەشدارنەبوون لە بەڕێوەبردن،‮ ‬هەروەها تۆڕی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬كە كاریگەری‮ ‬نەرێنیی‮ ‬هەیە لەسەر توندوتیژی،‮ ‬هۆكاری‮ ‬یاسایی‮ ‬كە هەندێكیان وەك پێویست جێبەجێ ناكرێن بەهۆی‮ ‬ئەو دابونەریتە كۆمەڵایەتییەی‮ ‬كە ئەویش بووەتە هۆكارێك بەرامبەر هەبوونی‮ ‬توندوتیژی‮ ‬كە وایكردووە ژن وەك مرۆڤی‮ ‬پلە دوو سەیر بكرێت‮).‬ چالاكوانی‮ ‬بواری‮ ‬ئافرەتان،‮ ‬ئاڤان فارس جاف پێیوایە؛‮ ‬كە دەبێت پلانێكی‮ ‬درێژخایەن هەبێت بۆ رووبەڕووبوونەوە و نەهێشتنی‮ ‬توندوتیژی‮ ‬بە هەموو جۆرەكانییەوە و جەختیش دەكاتەوە كە حكومەتی‮ ‬هەرێم و دەسەڵاتی‮ ‬یاسادانان پێویستە كاریگەری‮ ‬زیاتریان لەسەر ئەم پرسە هەبێت‮. ‬چونكە ئاڤان فارس پێیوایە ئەگەر پلانت نەبێت‮ ‬یان پرسی‮ ‬ژن لە پێشینەی‮ ‬كارەكانت نەبێت،‮ ‬لەو باوەڕەدا نیم كە بتواندرێت بە هەڵمەتێك پێشگیریی‮ ‬بۆ بكرێت،‮ ‬زۆر گرنگە حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و دەسەڵاتی‮ ‬یاسادانان كاریگەرییان هەبێت لەسەر هەموو دامەزراوەكان و لێپرسینەوە هەبێت لە هەموو ئەو كەسانەی‮ ‬كە بە شێوازێكی‮ ‬رێكخراوەیی‮ ‬كار بۆ ئەوە دەكەن كە توندوتیژی‮ ‬نەوەستێت‮”. ‬چالاكوانی‮ ‬بواری‮ ‬ئافرەتان،‮ ‬ئاڤان فارس جاف ئاشكراشی‮ ‬دەكات كە جۆری‮ ‬هەراسانكردنی‮ ‬سێكسی‮ ‬بەرامبەر ئافرەتان زیادیكردووە و بە بێدەنگی‮ ‬تێدەپەڕێت و لەمبارەیەوە گوتی‮: “‬كلتوور كاریگەری‮ ‬زۆرە لەسەر گەشەكردنی‮ ‬بیری‮ ‬توندڕەۆیی‮ ‬بەرامبەربە مافی‮ ‬ژنان،‮ ‬پێناسەی‮ ‬هەڵەی‮ ‬ئایین‮ ‬یەكێكە لە سەرچاوەكانی‮ ‬توندوتیژی،‮ ‬مەترسیدارترین جۆر ئەوەیە كە بە بێدەنگی‮ ‬تێدەپەڕێت ئەویش هەراسانكردنی‮ ‬سێكسییە بەرامبەر بە ژنان كە بە رێژەیەكی‮ ‬بەرچاو زیادیكردووە و دەستدرێژی‮ ‬هەیە و بەشێكی‮ ‬زۆر لە دۆسیەكان پەردەپۆش دەكرێن و رەنگە قوربانییەكە بەهەر هۆكارێك بێت بێدەنگ بێت و دواتر دەكەوێتە بەر تەنگژەیەكی‮ ‬ئاڵۆزی‮ ‬دەروونی‮ ‬و دواتر پەنا بۆ خۆكوشتن ببات‮”. ‬ئاڤان فارس جاف گوتیشی‮: “‬ئەو پرسە پێویستە كاری‮ ‬لەسەر بكرێت چونكە كەمبوونەوەی‮ ‬رێژە مانای‮ ‬ئەوە نییە كە توندوتیژی‮ ‬نییە بە پێچەوانەوە جۆری‮ ‬مەترسیدارتر هەیە وەك هەراسانكردن و بێدەنگكردن‮ ‬یان ئەو جۆرەی‮ ‬لە سۆشیال میدیا هەیە كە پەنا بۆ دادگا‮ ‬یان هەر بەڕێوەبەرایەتییەك دەبەی‮ ‬چارەسەرییان پێ نییە و ئەمەش وا دەكات كەسانی‮ ‬بە ئەزموون پاشەكشە لە كارەكانیان بكەن‮”. ‬بەپێی‮ ‬ئامارێكی‮ ‬بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬گشتی‮ ‬بەرەنگاربوونەوەی‮ ‬توندوتیژی‮ ‬دژبە ئافرەتان و خێزان سەربە وەزارەتی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە میانی‮ ‬نۆ مانگی‮ ‬رابردوودا،‮ ‬سەرجەم حاڵەتەكانی‮ ‬توندوتیژی‮ ‬تۆماركراو بریتیی‮ ‬بووە لە‮ ‬375‮ ‬حاڵەت كە‮ ‬30‮ ‬حاڵەتی‮ ‬كوشتن و‮ ‬46‮ ‬حاڵەتی‮ ‬خۆكوشتنیان لەنێودایە،‮ ‬هەروەها هەشت هەزار و‮ ‬509‮ ‬سكاڵاش تۆمار كراوە و‮ ‬125‮ ‬ئافرەت سووتاوە و‮ ‬81‮ ‬ئافرەتیش خۆیان سوتاندووە لەگەڵ‮ ‬93‮ ‬حاڵەتی‮ ‬دەستدرێژی‮ ‬سێكسی‮.‬