عیماد تەها
دوای‮ ‬تێپەڕینی‮ ‬نزیكەی‮ ‬ساڵێك بەسەر پێكهێنانی‮ ‬كابینەی‮ ‬نۆیەمی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بە سەرۆكایەتی‮ ‬بەڕێز مەسرور بارزانی،‮ ‬لە‮ ‬یەكەم سەردانی‮ ‬فەرمی‮ ‬و نێودەوڵەتی‮ ‬خۆی‮ ‬و بە تایبەت بۆ وڵاتانی‮ ‬ناوچەكە،‮ ‬لەسەر بانگهێشتی‮ ‬فەرمی‮ ‬توركیا سەردانی‮ ‬ئەو وڵاتەی‮ ‬كرد‮. ‬لەم سەردانەدا لە لایەن گەورە بەرپرسانی‮ ‬ئەو وڵاتە و لە رێوڕەسمێكی‮ ‬شایستەدا پێشوازی‮ ‬لێ كرا كە تەواو پرۆتۆكۆلی‮ ‬پێشوازییەكە لە ئاستێكی‮ ‬بەرز بوو و ئاڵای‮ ‬كوردستان و عێراقی‮ ‬بۆ دانرا لە پالأ ئاڵای‮ ‬توركیا و لە میدیا فەرمی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬كۆماری‮ ‬توركیا نووسرا‮ “‬سەرۆك ئەردۆغان پێشوازی‮ ‬لە سەرۆك وەزیرانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان كرد‮”. ‬سەردانەكەی‮ ‬بەڕێز مەسرور بارزانی‮ ‬لەم كات و ساتەدا كە بارودۆخی‮ ‬ناوچەكە لە گۆڕانكاری‮ ‬و ئاڵۆزی‮ ‬و گرژییەكی‮ ‬گەورەدایە و ماوەی‮ ‬دوو ساڵە پەیوەندییەكانی‮ ‬كوردستان و توركیا لە دوای‮ ‬ریفراندۆمی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬سستی‮ ‬و لاوازیی‮ ‬پێوە دیار بووە و جۆرێك دووركەوتنەوەی‮ ‬تێ كەوتووە‮. ‬ئەم پەیوەندییە چەندین رەهەندی‮ ‬گرنگ و تایبەتمەندی‮ ‬هەیە لە هەموو روویەكەوە،‮ ‬واتا لە كایەكانی‮ ‬بازرگانی‮ ‬و ئابووری‮ ‬و سیاسی‮ ‬و ئاسایشی‮ ‬ناوچەكە چەندین بابەتی‮ ‬تریش‮. ‬راستە بەڕێز مەسرور بارزانی‮ ‬وەكو سەرۆكی‮ ‬حكوومەت‮ ‬یەكەم جارە بە فەرمی‮ ‬بانگهێشت دەكرێت،‮ ‬بەڵام پێویستە لەبیر نەكرێت كە بەڕێزیان سەرۆكی‮ ‬گرنگترین و گەورەترین دامەزراوەی‮ ‬ئەمنی‮ ‬بووە‮. ‬لە هەموو قۆناغ‮ ‬و گۆڕانكارییەكاندا و بەرەوپێشچوونی‮ ‬پەیوەندییەكانی‮ ‬هەرێم و وڵاتانی‮ ‬ناوچەكە و نێودەوڵەتیش كاركتەرێكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬و دیار بووە‮ ‬،‮ ‬لە هەمان كاتدا توانیویەتی‮ ‬هێز و هاوسەنگی‮ ‬لە نێوان هەرێم و وڵاتانی‮ ‬دراوسێ و هێز و لایەنە سیاسییەكانی‮ ‬عێراق و كوردستان بپارێزێت‮ . ‬
مەبەستمە تیشك بخەمە سەر پێگە و رۆڵ و كاریزمای‮ ‬بەڕێزیان بە راوبۆچوونی‮ ‬كەسایەتییە شارەزا و گەورە بەرپرسان و سەرۆك و سكرتێری‮ ‬لایەنە سیاسییەكان كە جێگەی‮ ‬ستایش و دڵخۆشییە و بە تایبەت كە لە هەموو میدیاكان رەنگدانەوە و دەنگدانەوەی‮ ‬هەبووە‮. ‬بەرەوپێشچوون و پتەوكردنی‮ ‬پەیوەندییەكان لە نێوان هەرێمی‮ ‬كوردستان و توركیا و دراوسێكان ئاسایش و سەقامگیری‮ ‬زیاتر لە ناوچەكە بەرقەرار دەكات‮ ‬،‮ ‬چونكە ئارامی‮ ‬و سەقامگیریی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان فاكتەرێكی‮ ‬گرنگ و سەرەكییە بۆ سەقامگیریی‮ ‬ناوچەكە بە تایبەتی‮ ‬بۆ دەوروبەرمان‮. ‬هەروەها دەكرێ سوود لەم سەردانە وەربگیرێت بۆ ئەوەی‮ ‬ببێتە بناغەیەكی‮ ‬باش بۆ دروستكردنی‮ ‬نێوەندگیری‮ ‬لە نێوان پارچەكانی‮ ‬تری‮ ‬كوردستان و پارت و لایەنە سیاسییەكانیان لە لایەكەوە و لە نێوان توركیا وەكو هێزێكی‮ ‬كاریگەر و بەشدار لە بڕیاردان لە ناو خودی‮ ‬توركیا و وڵاتانی‮ ‬تریش‮. ‬پێشم وایە لە داهاتوودا شاهیدی‮ ‬بەرهەم و قازانجی‮ ‬سەردانەكەی‮ ‬بەڕێز سەرۆكی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و شاندەكەی‮ ‬یاوەری‮ ‬دەبین بۆ توركیا‮.‬