ئەسرین عاسی‮ ‬شوانی
كاتێك تیرۆرستانی‮ ‬داعش بوونە هۆی‮ ‬مەترسی‮ ‬لەسەر هەولێری‮ ‬پایتەخت،‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬وەك هەمیشە پێشمەرگە بۆ‮ ‬ڕەواندنەوەی‮ ‬مەترسی‮ ‬سەر پایتەختی‮ ‬هەرێم،‮ ‬وەكو پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان رووی‮ ‬كردە بەرەكانی‮ ‬جەنگ و بەشداری‮ ‬و سەرپەرشتی‮ ‬راستەوخۆ لە بەرگری‮ ‬و هەڵمەت و هێڕەشەكانی‮ ‬دەكرد،‮ ‬هەڵبەت رزگار كردنی‮ ‬زومار و چیای‮ ‬شنگار و چەندین داستانی‮ ‬دیكە نموونەی‮ ‬هەڵمەتەكانی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانین لە بەرەكانی‮ ‬جەنگدا بۆ بەرگری‮ ‬كردنی‮ ‬لە خاكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬هەر ئەمەش بوو بووە ئەگەری‮ ‬داشكاندنی‮ ‬باڵانسی‮ ‬هێز بۆ هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان و‮ ‬ڕاكێشانی‮ ‬رایگشتی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و ناوچەیی‮ ‬و ناوخۆیی‮ ‬بۆ دۆزی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد و هەماهەنگی‮ ‬كردنی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە لایەن هاوپەیمانان و دۆستانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد‮.‬
بۆیە لەو كاتەدا و لە ئان و ساتی‮ ‬پەلاماری‮ ‬داعش بۆ ناوچە سوننە نشینەكان كە چەكدارانی‮ ‬داعش پەلاماری‮ ‬هەر شار و ناوچەیەكیان دەدا،‮ ‬بە كەمترین كات داگیریان دەكرد و ئاڵای‮ ‬بە ناو دەوڵەتی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬لە عێراق و شامیان لێ هەڵدەكرد و‮ ‬یاسای‮ ‬ناوچەكەیان بەپێی‮ ‬ویستی‮ ‬خۆیان دەگۆڕی،‮ ‬هەر بەو نەفەسەش پەلاماری‮ ‬پایتەختی‮ ‬هەریمی‮ ‬كوردستانیان دا،‮ ‬بێ خەبەر لەوەی‮ ‬كە‮ ‬ڕووبەڕووی‮ ‬سەركردەیەكی‮ ‬حەكیم و پێشمەرگەیەكی‮ ‬بەئەزموون دەبن كە سەرۆك بارزانییە‮. ‬ئەمەش بووەپەند بۆ داعش و لەلایەكی‮ ‬دیكە هاوپەیمانان و زلهێزەكانی‮ ‬جیهانی‮ ‬هێنایە سەرخەت كە متمانە بە هێز و توانای‮ ‬پێشمەركە بكەن لە شەڕی‮ ‬دژی‮ ‬داعش.كەچی‮ ‬ئەوكات كاك مەسعود بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێم بوو و دەكرا لە ئۆفیسەكەی‮ ‬سەڕۆكایەتی‮ ‬هەرێمەوە‮ ‬ڕێنمایی‮ ‬بۆ بەرەكانی‮ ‬شەڕ‮ ‬دەربكات،‮ ‬بەڵام سەرۆك بارزانی‮ ‬هەروەك چۆن لە هەموو ژیانی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان بوو،‮ ‬بەهەمان گیانی‮ ‬وڵاتپارێزی‮ ‬و نیشتیمان پەروەری‮ ‬و پێشمەرگایەتی،‮ ‬هاوسەنگەری‮ ‬براپێشمەرگەكانی‮ ‬كرد و تاكو‮ ‬یەكلابوونەوەی‮ ‬شەڕ‮ ‬و نەمانی‮ ‬مەترسی‮ ‬لەسەر هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بەرەكانی‮ ‬شەڕی‮ ‬جێنەهێشت‮. ‬بۆیە دەبێت هەردەم كورد شانازی‮ ‬بە سەرۆكێكی‮ ‬وا بكات كە نموونەی‮ ‬پێشمەرگەیەكی‮ ‬نیشتیمان پەروەرە‮.‬