پەرلەمانی عیراق لە دانیشتنی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆیدا دەستلەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی پەسند كرد.
ماوەی دوو رۆژە عادل عەبدولمەهدی بڕیاری داوە دەستلەكاربكێشێتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش نوسراوێكی فەرمی ئاراستەی پەرلەمان كرد بۆئەوەی پەسندی بكەن.
لەو چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ پەرلەمان دەستلەكاركێشانەوەكەی قبوڵ كرد و محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانیش رایگەیاند، داوا لەسەرۆك كۆمار دەكەین سەرۆك وەزیرانێكی نوێ‌ رابسپێرێت.
محەمەد حەلبوسی لەوتەیەكدا لەناو هۆڵی پەرلەمان وتی: بەپێی مادەی 76 ی دەستوری عیراق قسە لەگەڵ د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق دەكەین بۆئەوەی سەرۆك وەزیرانێكی نوێ‌ رابسپێرێت.