كاروان محەمەد سینو
شاراوەنییە كە پاش رووداوەكانی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەری‮ ‬2017، كیانی‮ ‬سیاسی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان وەكو هەرێمێكی‮ ‬عێراقی‮ ‬فیدڕاڵ،‮ ‬دووچاری‮ ‬گەمارۆری‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئابووری‮ ‬و دیپلۆماسی‮ ‬بووەوە لەلایەن وڵاتانی‮ ‬دراوسێ و هەندێك وڵاتی‮ ‬دیكە و كوردستان لە رووی‮ ‬دیپڵوماسییەوە دووچاری‮ ‬گۆشەگیری‮ ‬كرابوو‮.‬
لەبیرمانە كە ئەوكات نێچرڤان بارزانی‮ ‬سەرۆك وەزیرانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بوو،‮ ‬بە هەماهەنگی‮ ‬وڵاتی‮ ‬فڕەنسا و خودی‮ ‬بەرێز ئیمانۆیل ماكرۆن،‮ ‬لە‮ ‬1ی‮ ‬كانووی‮ ‬دووم‮ ‬2017، نێچیرڤان بارزانی‮ ‬تۆقی‮ ‬گەمارۆی‮ ‬سیاسی‮ ‬و دیپلۆماسی‮ ‬شكاند و لە وڵاتی‮ ‬فڕەنساوە هەرێمی‮ ‬كوردستان دەرگای‮ ‬دیپڵوماسییەتی‮ ‬كردەوە،‮ ‬لەگەڵ ئەوەشدا هەرێمی‮ ‬كوردستان وەكو كیانێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬لە عێراقی‮ ‬فیدڕاڵدا لەلایەن وڵاتانی‮ ‬دراوسێیەوە لە ئاستێكی‮ ‬دیاركراودا هامشۆی‮ ‬لەگەڵدا دەكرا‮.‬

ئینجا دوابەدوای‮ ‬پێكهاتنی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان كابینەیە نۆیەم لە‮ ‬10ی‮ ‬تەموزی‮ ‬2019 ‮ ‬بە سەرۆكایەتی‮ ‬مەسرور بارزانی،‮ ‬ئەركەكانی‮ ‬مەسرور بارزانی‮ ‬قورس و هەمەلایەن بوون،‮ ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬بارودۆخی‮ ‬سیاسی‮ ‬ناوخۆ و دەرەكی‮ ‬و دیپلۆماسی‮ ‬و ئابووری‮ ‬و بژێوی‮ ‬ژیانی‮ ‬خەڵك ناهەموار و نالەبار بوو‮. ‬بەڵام هەر لە دەستپێكی‮ ‬دەستبەكاربوونی،‮ ‬مەسرور بارزانی‮ ‬لە‮ ‬7‮ ‬تەوەری‮ ‬زۆرگرنگدا كارنامەی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬داڕشت لە سەر ئاستی
‮ 1- چاكسازی،‮ ‬2‮-‬ خزمەتگوزارییەكان،‮ 3‮- ‬پەیوەندیی‮ ‬نێوان حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و حكومەتی‮ ‬عێراقی‮ ‬فیدراڵ،‮ ‬4‮- ‬ئازادی‮ ‬و دیموكراسی‮ ‬و پێكەوە ژیان،‮ ‬5‮-‬ پەیوەندییەكانی‮ ‬هەرێم لە سەر ئاستی‮ ‬هەرێمی‮ ‬و نێودەوڵەتی،‮ 6- ئابووری‮ ‬و دارایی،‮ ‬7‮-‬ بواری‮ ‬كارگێری‮.‬

پاش‮ ‬140 رۆژ لە دەستبەكاربوونی‮ ‬مەسرور بارزانی‮ ‬وەكو سەرۆكی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬وەزیرانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئەمڕۆ دەبین كە مەسرور بارزانی‮ ‬لە هەر حەوت تەوەری‮ ‬كارنامەی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬كوردستاندا هەنگاوی‮ ‬بەرچاوی‮ ‬ناوە و لە هەر تەوەرێكدا قۆناغی‮ ‬ئامادەكاری‮ ‬و دەستپێكردنی‮ ‬بڕیوە و ئێستاكە لە قۆناغی‮ ‬جێبەجێ كردندایە‮.‬

یەكێك لەو حەوت تەوەرە گرنگانەی‮ ‬كارنامەی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان كابینەیە نۆیەم،‮ ‬بریتییە لە پەرەپێدانی‮ ‬پەیوەندییەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە سەر ئاستی‮ ‬هەرێمی‮ ‬و نێودەوڵەتیدا‮ ‬لە رووی‮ ‬جەختكردن لەسەر پەیوەندییەكی‮ ‬باش لەگەل وڵاتانی‮ ‬دراوسێ،‮ ‬بە جۆرێك كە‮ ‬ڕەچاوی‮ ‬بەرژەوەندیی‮ ‬هاوبەشەی‮ ‬دوولانە بكرێ‮ ‬و‮ ‬ڕێز لە بوون و كیانی‮ ‬دوولایەن بگیرێ و پەرە بە ئاستی‮ ‬پەیوەندییەكان بدرێ لە گشت بوارەكاندا‮. ‬هەروەها حكوومەتی‮ ‬مەسرور بارزانی‮ ‬لە كارنامەی‮ ‬خۆیدا ئەوەی‮ ‬خستۆتەروو،‮ ‬كەپشتگیری‮ ‬لە چارەسەریی‮ ‬ئاشتیانەی‮ ‬گشت كێشەكانی‮ ‬ناوچەكە دەكات و پێگەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بە ئاراستەیەك بەكار دەهێنێت،‮ ‬كە بەشێك بێت لە‮ ‬ڕەوتی‮ ‬چارەسەری‮ ‬گرفت و ئاڵوزییەكان‮. ‬بەم شێوەیە ئەمڕۆ دەبینین كە سەردانی‮ ‬مەسرور بارزانی‮ ‬بۆ توركیا،‮ ‬هەنگاوی‮ ‬یەكەمە لە جێبەجێ كردنی‮ ‬تەوەرێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬كارنامەی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان كابینەی‮ ‬نۆیەم،‮ ‬هەروەك مەسرور بارزانی‮ ‬بەڵێنی‮ ‬دابوو‮.‬

بەداخەوە‮.. ‬جێگای‮ ‬گومانە كە هەندێك میدیا و لایەن و كەسی‮ ‬كاڵفام و نابەلەد،‮ ‬بۆ چەواشەكردنی‮ ‬رایگشتی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬سەردانی‮ ‬مەسرور بارزانی‮ ‬بۆ توركیا دوور لەراستی‮ ‬و بەپێی‮ ‬مەزندەی‮ ‬نەخۆشی‮ ‬خۆیان وێنا دەكەن‮. ‬لەكاتێكدا سەردانی‮ ‬مەسرور بارزانی‮ ‬لەو پەڕی‮ ‬خەمخۆری‮ ‬و بەرپرسێتی‮ ‬بووە بەرامبەر دۆزی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد بەگشتی‮ ‬و ئامانجەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮. ‬بێگومان بەپێی‮ ‬لێدوانەكانی‮ ‬مەسرور بارزانی‮ ‬لە ئەنقەرە،‮ ‬كەباس لە پەیوەندی‮ ‬و كێشە و مژار و رۆژەڤی‮ ‬كوردستان و توركیا كراوە لە رووی‮: ‬مێژوویی‮ ‬و ستراتیژی‮ ‬و گۆڕانكارییەكانی‮ ‬ناوچەكە و ئاشتی‮ ‬و سەقامگیریی‮ ‬لە بەرژەوەندیی‮ ‬خەڵكی‮ ‬ناوچەكە و پەرەپێدانی‮ ‬پەیوەندییەكانی‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬و بازرگانی‮ ‬و گفتوگۆی‮ ‬نێوان كوردستان و عێراق و بەرەنگار بوونەوەی‮ ‬هەرجۆرە تیرۆرێك و هاوكاری‮ ‬لە دۆزینەوەی‮ ‬چارەسەر بۆ كێشەكان و هەماهەنگی‮ ‬توركیا لەگەڵ نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ گەڕاندنەوەی‮ ‬ئارەزوومەندانەی‮ ‬ئاوارەكان بەپێی‮ ‬خواستی‮ ‬خۆیان دوورلە زۆرەملێ و‮ …‬هتد‮. ‬هەڵبەت ئەمانە هەموو ئەمانە رەفتاری‮ ‬بەرپرسانەن لە چوارچێوەی‮ ‬كیانی‮ ‬سیاسی‮ ‬كوردستان كە دانپێنراوە لە سەر ئاستی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و ئەقلیمی‮ ‬و خودی‮ ‬عێراقی‮ ‬فیدڕاڵ‮. ‬بۆیە جێگای‮ ‬گومانە كە هەندێك میدیا و لایەن و كەسی‮ ‬كاڵفام و نابەلەد‮ ‬،‮ ‬رایگشتی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان چەواشەدەكەن؟‮!!.‬

هەموومان دەزانین بەپێی‮ ‬یاسا و دەستوور و عورفی‮ ‬نێودەوڵەتی،‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان وەك هەرێمێكی‮ ‬دانپێنراوی‮ ‬نێو دەستووری‮ ‬عێراق،‮ ‬هەروەك چۆن مافی‮ ‬هەیە،‮ ‬لەبەرامبەریشدا ئەرك و بەرپرسێتی‮ ‬دەبێت لە چوارچێوەی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬عێراقی‮ ‬فیدڕاڵ و وڵاتانی‮ ‬دراوسێی‮ ‬خۆی‮. ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان كە سنوورێكی‮ ‬دوور و درێژی‮ ‬هەیە لەگەڵ وڵاتی‮ ‬توركیا‮ ‬هەروەها ئیران و تاڕادەیەك سوریا‮‬،‮ ‬هەڵبەت وەكو كیانێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬و بەپێی‮ ‬یاسا و عورفی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬پێویستە ئەرك و بەرپرسیارەتی‮ ‬خۆی‮ ‬لە رووی‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬و پەیوەندییەكانی‮ ‬دراوسێیەتی‮ ‬بەجێبگەیێنێت،‮ ‬ئەگینا وەكو كیانێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬زیندوو بوونی‮ ‬نابێت‮.‬

بۆیە چوونی‮ ‬مەسروور بارزانی‮ ‬بۆ توركیا و هەوڵی‮ ‬پەرەپێدانی‮ ‬پەیوەندییەكان‮ ‬و تاوتۆكردنی‮ ‬مژار و رۆژەڤی‮ ‬ئەمڕۆی‮ ‬دەڤەرەكە و هەوڵی‮ ‬چارەسەر كردنی‮ ‬ئاشتیانەی‮ ‬كێشە و گرفتەكانی‮ ‬نێوان توركیا و كورد،‮ ‬هەڵوێستێكی‮ ‬حەكیمانەیە بۆ گەڕاندوەی‮ ‬روحی‮ ‬زیندوبوونەوە بەبەر كیانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان كەپاش رووداوەكانی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر دووچاری‮ ‬ئابلووقە و بەستەڵەك ببوو،‮ ‬هەروەها هەوڵێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬ئاشتیانەی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانە بۆ چارەسەركردنی‮ ‬كێشەكانی‮ ‬نێوان گەلی‮ ‬كورد و توركیا‮.‬