قارەمان مستەفا
مناڵی ساوا سەرەتا لەناو خێزان چاوی دەبێتەوە، یەكەمین هەڵس و كەوتی مناڵ لەناو خێزان دەست پێ دەكات. لە ماڵەوە یەكەمین كاریگەری مناڵ دەست پێدەكات، ومناڵ كەم كەم گەورە دەبێت لەناو ئەو كۆمەڵگەیە.
تەرازوی تەندروستی جەستەی روحی مناڵ بەستراوە بەو پەیوەندیەی كە خێزان هەیەتی لەگەڵ مناڵ و تا چەند بۆ مناڵەكە تێ دەكۆشێت و پێداویستیەكانی دەستەبەر دەكات، بەڵام لێرەدا باسەكە كۆتایی پێ ناێت بەڵكو گرنگی پێدان و روو لەیەكتركردنی دایك و باوكیش لە هۆكارە كاریگەرەكانی زیادبوونی تەندروستی روحی مناڵە و دەبێتە نموونەیەك بۆ رەفتاری كۆمەڵایەتی دوارۆژی مناڵ، هەندێك جار دایك وباوك ئەوەندە سەرقالی دابین كردنی پیداویستی مناڵەكانیانن كە رەفتاری خۆیان رۆژبەرۆژ سنوردارتر دەبێت و گرفتەكان ئەوەندە زیاد دەبن كە ژن ومێرد لەسەر باسی مناڵەكانیان دەكەونە مشتومر و هاتوهاوار. لەوانەیە ئەو باسە بەشێك لە ژیانی خێزانیان بێت، بەڵام دەبێ قبول بكەی كە بە تێ پەرینی كات دەبێتە هۆی كەم بوونەوەی ئەڤینداری و خۆشەویستی ژن ومێردایەتی و لەیەك دوور بونەوەیان لە یەكتر. راستە مناڵان پیویستیان بە پاراستنی هەموو لایەنەی دایك وباوك هەیە، بەڵام نابێ ئەوەش لەبیر بكەین كە دایك وباوكی دڵخۆش دەتوانن مناڵانی سەركەوتوویان هەبێت و مشتومری خێزانی بەسەر مناڵان، نە یارمەتی مناڵان نادات، بەڵكو دەبێتە هۆی گرفتی روحی بۆ ئەوان.
لەو كاتەی كە مناڵان پارێزراون لە ئەڤینداری دوولایەنەی دایك وباوكیان و باوەریان بەیەكەوە هەبێت، بە پشتیوانی دایك وباوكی دەتوانی رۆژانی پر لە دڵسۆزی و دڵخۆشیان هەبێت. تا ئەو جیگایەی كە هەڵسەنگاندن چەسپاندویەتی نیوەی سەركەوتنی خوێندنی مناڵان پەیوەندی بە لایەنی خێزانی باش و ئارام دەبێت. كەسایەتی كەسێك لە دەورانی مناڵی ئەو سەرچاوە دەگرێت و كەسایەتی هەر كەسێك لە دەورانی مناڵی دەكەوێتە ژێر چاودێری و فێر بوونی خێزانی ئەو. لەبەر ئەوە شێوە گرتنی كەسایەتی هەر كەسێك یەكراست بەستراوەتەوە بە ژیانی خێزانی، خێزان یارمەتی دەدات تا هەر كەسێك لە مناڵی بە باشی و ئاسایش گەورە بووبێت و فێر بێت لەبەر ئەوە ژیانی خێزانی كاریگەریەكی زۆری هەیە لە بریاردانی رەفتاری كۆمەڵایەتی، ئابووری، سیاسی، ئەخلاقی و فێربوونی. لەو كاتەی كە خێزان باش بێت و دوور بێت لە توندو تیژی و وسوسە، گەورە بوون وگەشانەوەی هەر كەسێك بە ئاسودەییە و تاك لە دەورانی ژیانی خۆی دڵخۆشترە. بە هەمان شێوە گرفتی خێزانی وفیشاری رەوانی تاك توشی گرفتی زۆر دەكات لە ژیانی كۆمەڵایەتی، تاكێكی كە توشی گرفتی خێزانیە لە دوا رۆژ توشی گرفتەكانی ئیش، فێركاری و پەیوەندی دەبێت. رووبەروو بوونەوەی مەرجەكانی نەبوونیش هەتا ئەندازەیەك پەیوەندی هەیە بە شوێنی پەروەردە بوونی هەر كەسێك.
كەسێك كە هەردەم لە لایەن خێزانیەوە تەشویق دەكری و پەروەردەیەكی باش دەكرێت، باوەر بەخۆ بوونی زیاتر دەبێت و دەبێتە كەسێكی بە توانا لەبەر ئەوە، بەو پێشەكیە دێتەبەر چاو بۆ هەبوونی توانای زیاتر ژن وپیاو پیویستیان بە بەردەستی جۆراو جۆری سەردەمیانە هەیە بۆ رووبەروو بوونەوەی گیرو گرفتە زحمەتەكانی پەروەردەكردنی مناڵان. رێگاكانی كە باس كراوە هەندێك یارمەتی خێزانەكان دەدات تاكو ئەو گرفتانە كەم بكاتەوە كە پەیوەندی هەیە بە مناڵەكانیان. لەو كاتەی كە مناڵەكانیان بچووكن، یارمەتی وەرگرتن لە خزمێكی باش یارمەتیەكی زۆری ژن ومێرد دەدات بە لایەنی كەم لە مانگی دووجار بتوانن بە تەنیا كات بەسەر ببەن و گەشتێكی دەرەوەی ماڵەوە بكەن. لە كەمترین كاتی كە ژن ومێرد بە تەنیا دەتوانن سود وەرگرن. نان خواردنی دوو كەسی لەو كاتانەی كە مناڵەكانیان لە قوتابخانەن یانیش سەردانێكی كورت لە رۆژدا توانای زۆر دەداتە ژن ومێرد تاكو بتوانن ئەڤینداری خۆیان بە باشی رابگرن.
قسەكردنی دوولایەنە لە دوای نووستنی مناڵەكانیان بۆ گواستنەوەی روداوی رۆژانەیان ونیشاندانی خۆشەویستی بۆ یەكتر، رێگایەكی ترە كە یارمەتی ژن ومێرد دەدات كە بگەنە ئاسودەیی. لەو كاتەی كە ژن ومێرد بەیانی زووتر لە مناڵەكانیان لەخەو هەڵدەستن كاتێكی باشە بۆ قسەكردنی هەردوكیان و سەرەتای رۆژێكی دڵخۆشكەریان بۆ دروست دەبێت. پێشنیار دەكرێت بۆ هەموو ژن ومێردێك بەشداری كردن لە ئاهەنگی یادەوەریەكانی خێزانی یا هاورێیانە بە شێوەی خێزانی. پەیوەندی نێوان ژن ومێرد دەبێ لە پێشتربێ لە پەیوەندی هەر یەك لە ئەوان لەگەڵ پەیوەندی مناڵەكانیان. لە خێزانێكی پاك، مناڵەكانیان ناكەونە نێوان باوك ودایكیان، بەڵكو لە ژێر دەستی باوك ودایكیانن. زۆربەی ژنان و پیاوان لە دوای تێ پەرێنی چەند ساڵێك لە دەست پێ كردنی ژیانی خێزانیان، لە درێژایی رۆژدا كاتێكی كەم پەیوەندیان لەگەڵ یەكتر دەبێ وەكو كە بیانەوێت ئیش وكارێك بكەن كە تایبەت بێت بە ئیش وكاری خێزانی یان دەربارەی مناڵەكانیان بێت، لەو كاتەی كە ژن و مێرد باشترە لە تەواوی رۆژ ئەحوالی یەكتر بپرسن.
مناڵانی خێزان لە هەموو شتێك زیاترپیویستیان بە ئاسایشی خێزانیە و بێ گومان بی لە پەیوەندی نێوان دایك وباوكی. بەكارهێنانی رێگای تایبەت بۆ نیشاندانی خۆشەویستی بۆ بەرامبەری دەتوانێ ببێتە یەكترگرتنێكی زیاتر لە نێوانیان بۆ چارەسەر كردنی گرفتی مناڵەكانیان.









