مسلم دۆلەمەری
چاودێری‮ ‬كردنی‮ ‬مناڵان هەمیشە ئەركی‮ ‬سەرەكی‮ ‬سەرشانی‮ ‬دایك وباوكانە جا لەهەر رویەكەوە بێت پێویستە لەسەر هەر دایك وباوكێك بەدرێژای‮ ‬ژیان بەرنامەی‮ ‬تایبەت بە چاودێری‮ ‬كردنی‮ ‬مناڵەكانیان هەبێت‮ . ‬بەتایبەتی‮ ‬ئەو مناڵانەی‮ ‬كەتەمەنیان لە خواروی‮ ‬18 ‮ ‬ساڵیدان‮ . ‬لێرەدا من تیشك دەخەمە سەر ئەو دایك وباوكانەی‮ ‬كە مناڵەكانیان قوتابین‮ ‬، كەتا چەن پێویستە لەسەر دایك وباوكانیان چاودێریەكی‮ ‬وردیان بكەن بەشێوەیەكی‮ ‬بەرنامە دارێژراوی‮ ‬رۆژانە وبەشێوەیەكی‮ ‬پەروەردەی‮ ‬دوور لەهەموو بنەماكانی‮ ‬دژە پەروەردەی‮ ‬ئەویش بەم شێوەیەی‮ ‬خوارەوە‮.
‬
سەرەتا باس لەوئەركە هەمیشەیانەی‮ ‬دایك دەكەین كەرۆژانە پێویستە ماندوبونی‮ ‬خۆی‮ ‬زیاتر بكات لەوەی‮ ‬كەهەیەتی‮ ‬، ئەویش زووئامادەكردنی‮ ‬مناڵەكانی‮ ‬بۆ قوتابانە ئەویش بەرێكخستنی‮ ‬جلوبەرگی‮ ‬تایبەتی‮ ‬قوتابخانەو هەروەها دانی‮ ‬خواردنێكی‮ ‬بەسود بۆ مناڵەكانی‮ ‬،چونكە هەر منالێك بەبێ خواردن بێتە قوتابخانە توانای‮ ‬بەرگری‮ ‬جەستەی‮ ‬زۆر لاواز دەبێت وە لەروی‮ ‬گوێ گرتن وتێگەیشتنەوە تواناكانی‮ ‬كەم دەبێت و زیاتر پەنا دەباتە بەر خواردنی‮ ‬چپسو شیرینەمەنی‮ ‬جۆراو جۆر كەئەویش دەبێتە هۆی‮ ‬تیكدانی‮ ‬باری‮ ‬تەندروستی‮ ‬مناڵان‮.
‬
پێویستە لەسەر هەموو دایكێك رۆژانە كاتی‮ ‬گەرانەوەی‮ ‬مناڵەكانیان لەقوتابخانە پێشوازیەكی‮ ‬گەرمییان بكەن بۆ ئەوەی‮ ‬هەست بەبەرپرسیاریەتی‮ ‬خۆیان بكەن وبزانن كەئەوان كارێكی‮ ‬گرنگ ئەنجام دەدەن و دایك وباوكیان بەكارەكەیان دڵ خۆشن كەئەویش خوێندنە‮ . ‬وە پێویستە لەسەر دایكان كە پێش ئامادەكردنی‮ ‬خواردن داوای‮ ‬شوشتنی‮ ‬دەست وچاو لەمناڵەكانی‮ ‬بكات و رێنمای‮ ‬تەندروستیان بكات وە گۆرینی‮ ‬جل وبەرگی‮ ‬قوتابخانەش گرنگە لەكاتی‮ ‬پشودان‮ ‬، وەراستەو خۆ دوای‮ ‬پشودانی‮ ‬مناڵەكان پێویستە لەسەر دایك داوا لەمنالەكانی‮ ‬بكات‮ ‬كە ئەركەكانی‮ ‬قوتابخانەبخانە بەتایبەتی‮ ‬ئەركی‮ ‬ماڵەوە هەرچەندە ئەگەر دایك خوێندەواریش نەبێت بەڵام لێپرسینەوەی‮ ‬بۆ مناڵەكانی‮ ‬زۆر گرنگە، چونكە باوك بەردەوام لەدەرەوەی‮ ‬ماڵەوە كاتی‮ ‬بەرۆژ زۆر كەمترە لەدایك بۆ چاودێری‮ ‬كردنی‮ ‬رۆژانەی‮ ‬مناڵەكانی‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬ئەوانەی‮ ‬كەكارەكانیان دوورن لەمالەوە‮. ‬

ئەرك وپێویستی‮ ‬باوك بۆ چاودێری‮ ‬كردنی‮ ‬مناڵەكانی‮ ‬لەبواری‮ ‬پەروەردە پێویستە لەسەر هەر باوكێك بەلایەنی‮ ‬كەمەوە حەفتەی‮ ‬جارێك سەردانی‮ ‬قوتابخانە بكات وبەوردی‮ ‬چاودێری‮ ‬گشت لایەنەكانی‮ ‬مناڵەكانی‮ ‬بكات وە بەبەردەوامی‮ ‬پێویستە پەیوەندی‮ ‬لەگەڵ بەرێوەبەرو مامۆستایان هەبێت بۆئەوەی‮ ‬لەبچوكترین گرفتی‮ ‬مناڵەكەی‮ ‬ئاگاداربێت جا لەهەر بارەیەكەوە بێت،‮ ‬وە بۆئەوەی‮ ‬كە هەر دەم مناڵەكانی‮ ‬هەست بەوەوە بكات كە باوكیان چاودێری‮ ‬دەكات و دەبێت ئەركەكانیان بەباشی‮ ‬ئەنجام بدەن وەكو قوتابیەك‮.
‬
دابین كردنی‮ ‬پێداویستیەكانی‮ ‬قوتابخانە ئەركێكی‮ ‬هەرەگرنگە بۆ باوكانی‮ ‬،‮ ‬بەڵام ئەویش بەپێی‮ ‬تواناوە نەك لە خۆبەدەر بێت وە ئەگەر توانای‮ ‬مادی‮ ‬هەرباوكێكیش باش نەبێت دەبێت مناڵەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬وا پەروەردە بكات كەهەست بە بون ونەبون وماندووبونی‮ ‬باوكیان بكەن‮ ‬، وە هەر وەها فێركردنی‮ ‬مناڵەكان بۆ پاراستن وچاودێری‮ ‬كردنی‮ ‬كەلوپەلی‮ ‬قوتابخانە كارێكی‮ ‬زۆر گرنگە بەتایبەتی‮ ‬بۆ ئەو خێزانانەی‮ ‬كە كەم دەرامەتن‮ ‬،چونكە پاراستنی‮ ‬كەلو پەل دەبێتە هۆی‮ ‬كەمتر خەرجیاتی‮ ‬خێزانەكە‮. ‬

‮ ‬چاودێری‮ ‬كردنی‮ ‬باوك لە هاوكاری‮ ‬كردنی‮ ‬مناڵانیان بۆ خوێندن بەتایبەتی‮ ‬قوتابیانی‮ ‬پۆلی‮ ‬یەكەم ودووەم وسێ‮ ‬یەم‮ ‬،ئەگەر ئێمە تەماشا بكەین شەو رۆژ‮ ‬24 ‮ ‬كاتژمێرە لەم‮ ‬24 ‮ ‬كاتژمێرە‮ ‬10 كاتژمێر بۆ خەوتن دابنێین لەو‮ ‬14 ‮ ‬كاتژمێرەی‮ ‬ماوە قوتابی‮ ‬4 كاتژمێر لەقوتابخانە دەبێت گریمان رۆژانە‮ ‬2‮ ‬وانەی‮ ‬كوردی‮ ‬دەبێت بۆ هەروانەیەك‮ ‬40 ‮ ‬خولەكە واتە‮ ‬80 ‮ ‬خولەك بۆ وانەیەكی‮ ‬كوردی‮ ‬ئەگەر‮ ‬20 ‮ ‬قوتابیمان هەبێت هەر قوتابیەك‮ ‬4 ‮ ‬خولەكی‮ ‬بەر دەكەوێت ئەگەر باوك‮ ‬یان دایك لەو‮ ‬10 ‮ ‬كاتژمێرەی‮ ‬مالەوە‮ ‬1 ‮ ‬كاتژمێر كاتی‮ ‬خۆیان بدەنە منالەكانیان بەهاوكاری‮ ‬كردن لەگەل مامۆستایان ئاستی‮ ‬مناڵەكانیان چۆن دەبێت ؟ بێ گومان دەلێین زۆر باش دەبێت‮ ‬، هەروەك چۆن پەندێكی‮ ‬كوردی‮ ‬خۆمان دەلێت‮ ‬چەپلە بەدەستێك لێنادرێ‮ ‬جالێرەدادایكان وباوكان دەستەكانتان بخەنە نێو دەستی‮ ‬مامۆستایان وبەهاوكاری‮ ‬یەكتری‮ ‬مناڵەكانتان پێش بخەن ونەوەیەكی‮ ‬پرلە زانست وزانیاری‮ ‬بۆ وڵاتەكەتان بەرهەم بێنن‮.‬