رۆژی چوارشەممە2019/11/27 د. فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر لە دیوانی پارێزگا پێشوازیكرد لە سەلاح حەسەن خەسرۆ سەرۆكی لیژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی كوردستان و شاندێكی یاوەری كە پێكهاتبوو لە ئەندامانی دەستەی كارگێڕی لیژنەی ئۆڵۆمپی هەرێم.شاندی میوان وێڕای گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی لیژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی كوردستان و وەرزشكاران بە بۆنەی دەستبەكاربوونی پارێزگاری هەولێر، هیوایان خواست هەماهەنگی و هاوكاری نێوان پارێزگای هەولێر و لێژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی كوردستان پتەوتربكرێ و بەردەوامی هەبێت. لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر سوپاسی كردن و دڵنیای كردنەوە كە بە هەموو شێوەیك پاڵپشت و هاوكاریان دەبێت.









